ئاو و چه‌مچه‌ماڵ، ده‌سه‌ڵات و جیاوازی

ئاو و چه‌مچه‌ماڵ، ده‌سه‌ڵات و جیاوازی

لەتیف فاتیح فەرەج


670 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

1
به‌ر له‌ نوسینه‌كه‌ با ئه‌وه‌تان بیر بخه‌مه‌وه‌ ، كه‌ چه‌ند ساڵێ‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئه‌نفالستانی شۆڕش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كچان و ژنانی ئه‌نفالزه‌ده‌ به‌ سه‌ر به‌رمیله‌ ئاویان ده‌كێشا ، سه‌ریان قژی پێوه‌ نه‌مابوو ، ئه‌و رۆژگاره‌ هه‌م قسه‌ی زۆرمان له‌سه‌ری كرد هه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش هاتنه‌ سه‌ر هێڵ ، كه‌چی هێشتا كێشه‌ی ئاو به‌رده‌وامه‌ گه‌رچی قژڕوتانه‌وه‌ نه‌ماوه‌ ، ئێستا جاری واهه‌یه‌ 8 رۆژ یان زیاتر ئاو نایه‌ت كه‌ دێت بۆ سه‌عاتێكه‌ ، پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په‌ چه‌مچه‌ماڵ زیاتر له‌ 15 ساڵه‌ ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ری پێده‌كرێت ، دیزاینی پڕۆژه‌كه‌ زانكۆی دهۆك كردویه‌تی و تێچوه‌كه‌ی 375 هه‌زار دۆلاره‌ ، دیزاینی سه‌ر كاغه‌ز كه‌چی پڕۆژه‌كه‌ هێشتا هیچ .
2
هه‌ردوو هێڵی یه‌ك و دووی دوكان – سلێمانی ئاو بۆ سلێمانی و دۆڵی بازیان و باینجان و ته‌كیه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌ر رێگاكه‌ تا چه‌مچه‌ماڵ دابین ده‌كات ، خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وام هاواریانه‌ له‌ بێئاوی ، كه‌چی ئاوی سلێمانی به‌ شانازیه‌وه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ هۆی كارپێنه‌كردنی كاره‌باو كوژانه‌وه‌ی كاره‌باكه‌و نه‌هاتنی ئاوه‌وه‌ بڕی 237 ملیۆن و 600 هه‌زار دیناری له‌ مانگێكدا گێڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت به‌ هۆی ئیشپێنه‌كردنی ترومپاكانه‌وه‌ ، ئاخۆ خه‌ڵك گرنگتره‌ یان ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پاره‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌ویش له‌ بری ئه‌وه‌ی له‌ كێشه‌كانی ئاوی سنوره‌كه‌دا خه‌رجی بكات بیبا به‌لایه‌كی تردا ، ئاخر ساڵی 2018 كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئاوی هه‌رێم ته‌رخان كراوه‌ 63 ملیۆن دۆلار بووه‌ ، 56 ملیۆنی له‌ سنوری هه‌ولێرو دهۆك خه‌رجكراوه‌، ته‌نها 7 ملیۆنیشی بۆ گه‌رمیان و سلێمانی و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌ ، چ لۆ ژیكێكه‌ داهاتی سنوره‌كه‌ی خۆتیش بۆ كێشه‌كانی سنوره‌كه‌ت خه‌رج نه‌كرێت و به‌و جۆره‌ سته‌مت لێبكرێت .
3
وه‌زیری دارای هه‌رێم كه‌ دۆست و هاوڕێمه‌ پێی وتم ئێستا ئێمه‌" واته‌ حكومه‌ت " قه‌رزاری چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕشین و چیان بۆ بكه‌ین كه‌مه‌ ، لێ‌ سبه‌ی دوو سبه‌ی یادی 14-4ه‌وله‌ سه‌رژمێریه‌كدا كه‌ كاتی خۆی كرا ته‌نها له‌ شۆڕش نزیكه‌ی 5هه‌زار ئافره‌تی بێهاوسه‌رهه‌بوو ،ئه‌رێ‌ هه‌قی خۆی نیه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارای له‌ رۆژی 14-4 بێنه‌ چه‌مچه‌ماڵ و بڕیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ بده‌ن ، خۆ به‌ قه‌د قۆناغی یه‌كه‌می جاده‌ 150 مه‌تریه‌كه‌ی تێناچێت كه‌ 150 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌ .
4
من هه‌میشه‌ ڕووی ئه‌م ڕه‌خنانه‌م له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێره‌و به‌تایبه‌ت قوبادی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانیه‌ پێش هه‌ولێر ، به‌ڵام له‌وه‌ ده‌چێت ئه‌مانه‌ی ئێره‌ نه‌توانن هیچ بكه‌ن ، ده‌نا خۆ ده‌بوو دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌و بینینی ئه‌و هه‌موو برینه‌ شتێكیان كردبا ، ئه‌وان 10 بۆ 15 چاڵ و چۆڵی جاده‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك- سلێمانیان پێچاكناكرێت كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوری كانیشه‌یتان و ته‌نیشت ئه‌و هه‌موو كارگه‌و كارخانه‌یه‌وه‌ ، چیان پێده‌كرێت !!.



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved