شەپۆلی دووەمی بەهاری عەرەبی و سەرنجێک

شەپۆلی دووەمی بەهاری عەرەبی و سەرنجێک

ڕێبین عه‌بدولڕه‌حمان فه‌تاح


949 جار خوێندراوه‌ته‌وه


دەوڵەتانی شکستخواردوو هەمیشە ئامادەیی ئەوەیان هەیە کە ڕووبەڕووی ئاژاوە و ئاشوب ببنەوە جا بە هەر شێوە و شێوازێک بێت، چونکە بنەمای دروستی دەوڵەتیان نیە ، ئەم وڵاتانە بۆ  نوخبەیەک دەستیان بەسەریدا گرتووە. 

کاری ئەم دەستەیە یان نوخبەیە ئەوەیە کە چۆن بتوانن زۆرترین یەکە گرنگەکانی ووڵات بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، ئەمەش وای کردووە کە کاردانەوە پڕ قین و ڕەق لە ناخی زۆربەی تاکەکانی ئەم وڵاتانەدا خۆی حەشارداوە، ئەمەش بۆ خۆی مێژوویەکی هەیە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

بەشێکی زۆری ئەم وڵاتانە بەهۆی زۆرداری و ستەمکاری دەسەڵاتی سیاسیان، و هەروەها ئەو ناعەدالەتی و نادادیی و گەندەڵییەی کە لەم وڵاتانەدا  هەیە، وای کردووە تاکی ئەم وڵاتانە خۆیان خاوەنی شوناسی خۆی نەبێت، هەستی نامۆبوون ناخی داگیربکات. 

بەهۆی ئەو  مێژووە لە ڕەق و کینەییەی کە هەبوو ڵەم ووڵاتانە بەشێکی زۆریان ، شەپۆلی بەهاری عەرەبی ئەم وڵاتانەی گرتەوە، بنەمای سەرەکی دەسەڵاتی سیاسیانی گۆڕی. 

بەهاری عەرەبی ، بریتی بوو لە شەپۆلە نارەزایی و توڕەییەی که چەند وڵاتێکی عەرەبی گرتەوە و بووە هۆی گۆڕانکاری گرنگ و بنەڕەتی لە ڕەوتی سیاسی ئەم وڵاتانە. 

کەڵەکە بوونی زووڵم و زۆرداری لە بەشێکی زۆری ئەم وڵاتانەدا هۆکاری سەرەکی داگیرساندنی مۆمی بەهاری عەرەبی بوو، کە بەجەستەی  محمد بووعەزیز لەتونس دەستی پێ کرد. 

شەپۆلی یەکەمی بەهاری عەرەبی، بە پێی ڕایی هەندێک، لە دوای ساڵی 2001 دەستی پێ کرد، لەو دەمەی کە هەردوو تەوەری بازرگانی ئەمریکا تەقێندراویەوە، پاشان بە داگیر کردنی عێراق لە ساڵی 2003 ئەو شەپۆلەییان کۆتایی پێ هات.  ئەم هەنگاوی گۆڕانکارییانە لەدوای ئەوەوە هات کە جۆرج بۆشی کۆڕ، کاتێک ووتی " ئەوەی لەگەڵمان نەبێت، دژمانە"، کە جیهانی بۆ دوو بەرە دابەش کرد. 

ڤۆناغی دووەمی بەهاری عەرەبی لە دوای ساڵی 2011  دەستی پێ کرد بە دیاری کراویش لە تونس، ئیدی پرشکی ئەم ئاگرە گوازرەییەوە بۆ بەشێکی زۆری ووڵاتانی تر لەو  دەمەدا. 

بەڵام گۆڕانکارییەکی زۆڕ ئەوتۆی دروست نەکرد، ئەمە بە واتای ئەوەی کە ژمارەیەکی کەمی وڵاتانی دیکتاتۆری ڕووخاند، کەچی ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە ناوەڕۆکدا دیکتاتۆرن، بەڵام بە پاڵپشتی دەرەکی ماونەتەوە و چەوسانەندنەوەی میللەتەکەی خۆیان کردۆتە پەیایەک بۆ مانەوەی خۆیان. 

بۆیە گۆڕینی و بەهاری عەڕەبی چی بوو؟

1. هەوڵ بوو بە ڕەق و کینەی ناوەکی و ناوخۆی وڵاتان دەستی پێ کرد بە گەورە بوون و بەردەوام بوون، هەوڵی مانەوەی خۆی ئەدەت.

2. دەسەڵاتدارە زۆردارەکان گەورەترین زیاندمەندی ئەم گۆڕانکارییانە دەبن، چونکە مەبەستەکە بۆ ئەوانە. 

3. پاڵپشتی دەرەکی بۆ دەسەڵاتە ستەمکارەکان، زۆری نەخایاند، چونکە وڵاتانی دەرەوە خاوەن بەرژەوەندین و خۆیان لەگەڵ واقعدا دەگونجێنن. 

4. لەهەمووی گرنگترن ئەوەیە کە لەدوای ڕووخان و لەناوچوونی دەسەڵاتە زۆردارەکان لە هەریەکە لە تونس و میسر و عێراق و جەزائیر و دواترنیشیان سودان، ئەوەیە کە دەسەڵات چ  مۆرک و شێوەیەکی وەرگرتوە؟ لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە ئایا دەسەڵات وەڵامدەرەوەی  واقع و داواکاری خەڵکە؟. 

5. ئایا نەوەی دووەمی دەسەڵات، چۆن و بەچ شێوەیەک دەسەڵاتی سیاسی بەڕێوەدەبەن؟، بەو جۆرەی کە خۆیان دەیانەوێت یان بەو جۆرەی کە ناوخۆ دەخوازێت؟ 

6. هەروەها شەپۆلی دووەمی بەهاری عەرەبی دەرخەری ئەو ڕاستییە کە مانەوەی دیکتاتۆریەت کاتیە، هەتا ئەگەر زۆریش بمێنێتەوە لەسەر دەسەڵات. 

7. بەڵام کرانەوەی دەوڵاتانی دیکتاتۆریەت دوای نەمانی دەسەڵاتی زۆردار، ڕەنگە بەو ئاراستەیەدا نەڕوات کە خەڵک دەخوازێت، چونکە چەسپاندنی قۆناغەکانی دیموکراسی زۆری کات دەوێت، لەگەڵ کرانەوەی زیاتری گومەڵگە بەڕووی کرانەوەدا. 

8. دوای نەمانی دیکتاتۆرەکان، ئیدی کاتی ئەوەیە کە کۆمەڵگەکان لە خۆیان بپرسن کە ئایا بەڕاستی نەمانی دەسەڵاتی ڕابردوو و هاتنەکاییەی دەسەڵاتی نوێ هەڵگری داواکانی کۆمەڵگەیە؟ یان ئایا لەبنەڕەتدا نەمانی دەسەڵاتی زۆردار باش بووە بە بەراورد بەو جۆرە دەسەڵاتەی کە دوای دەسەڵاتی ڕابردوو دروست بووە؟ .

بۆیە کۆمەڵگەکانی دوای جەنگ ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە، کە ڕەنگە خۆگونجاندن لەگەڵیان  سانە و ئاسان نەبێت.



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved