ئەوەی دەكەوێت دیكتاتۆرەكانن، یان سیستمی دیكتاتۆری؟

ئەوەی دەكەوێت دیكتاتۆرەكانن، یان سیستمی دیكتاتۆری؟

دەلیل جەمال


394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئەو وڵات و گەلانەی كە سەركردەو سیستم و دەسەڵاتەكانیان دیكتاتۆرین هەندێكیان بەرهەمی دیموكراسین و لەڕێگەی دەنگی گەلەوە دێن و دەبنە مۆتەكەو بۆ زەمەنێك لەدەسەڵات دەمێننەوە، بەشێكی دیكەشیان بەرهەمی خەبات و شۆڕش و چەكدارین دیكتاتۆرێك لادەبەن و خۆیان دەبنە دكتاتۆر.

لەحزەی كەوتنی دیكتاتۆرەكان لەحزەی تێڕامانە.
ئەوكاتەی دیكتاتۆرێك دەكەوێت چەند دەكرێت سەرەتای ڕۆژێكی نوێ و قۆناغێكی نوێ بێت بۆگەلەكانیان هێندەش دەبێت لەچاوەڕێی هاتنی دیكتاتۆرێكی تربن. لەم چەند ساڵەدا بەشێك لەدیكتاتۆرەكان كەوتن و تەنها ئەوڕۆژە بویە ڕۆژی ئازادی و دیموكراسی ئیتر دوای ئەوڕۆژە وڵات بەرەو وێرانەو برسیەتی و شەڕو كوشتن ڕۆشت نمونە زۆرن لەناوچەكە .

ئەوەی دەتوانێت دوای كەوتنی دیكتاتۆرەكان وڵات بەرەو كرانەوەو ئازادی و دیموكراسی بەرێت گەلان خۆیانن ، نەفەس درێژی و بەردەوامی و كۆڵنەدان تا ئەوكاتەی پێویستە دەبێت لەسەر جادەو لەساحەی خۆپیشاندانبن، تا چەسپاندنی سیستمی دیموكراسی و تا چەسپاندنی دەستورێكی نوێ و دادپەروەری.

بۆیە مژدەی كەوتنی دیكتاتۆرێك دەكرێ مژدەی هاتنی دیكتاتۆرێكی نوێ بێت بەناوێكی ترو بەڕەنگێكی تر بەداخەوە دیكتاتۆرەكان دەكەون بەڵام ژێرخانو سەرخانی وڵاتەكانیش دەكەوێت، زۆرجار دیكتاتۆرەكان گۆڕانكاری هاوكێشە جیهانییەكەی سەرمایەدارییە لەنێوان وڵاتانی زلهێز ئەمەش لەڕێگەی ناڕەزایەتی خەڵكەوە ئەنجامی دەدەن و دیكتاتۆرێكی تر دێتەوە ساحەكە...

ئەوەی دەكەوێ دكتاتۆرە یان فكری دیكتاتۆری؟
زۆرجار ژینگەوسیستم بەرهەمی دیكتاتۆرین ،بۆیە پێویستە سیستمی دیكتاتۆری بگۆڕی ژینگەی بەرهەم هێنانی دیكتاتۆری بگڕی تابتوانی دیموكراسی بەرهەم بهێنیت، ئەوەی دەكەوێت تەنها دیكتاتۆرەكانن هەربۆیە ژینگەو سیستم دەمێنێت و دیكتاتۆرێك بەناوو ڕەنگی تردێتەوە بۆ قۆناغێكی تر.

دەلیل جمال



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved