به‌ر له‌وه‌ی له سه‌ر جه‌ژنی چوار شه‌مه‌ی سوری ئێزدی بنووسم ، ده‌بێت ئه‌وه‌بڵێم لای هه‌موو كورد رۆژی ژوار شه‌مه رۆژێكی پیرۆزه ، له گه‌رمیان و كه‌ركوك یه‌كه‌م چوار شه‌مه‌ی نیسان خه‌ڵك بۆ خواردن و چاخواردنه‌وه پاش نیوه‌ڕۆ ده‌چنه ده‌رو ده‌شت و جلی ئاڵ و واڵا ده‌كه‌ن و تا دره‌نگ خۆشی و شادی ده‌ر ده‌بڕن ، ئه‌مه له ده‌وروبه‌ری له‌یلان و دوبزو خورماتوو داره‌مان و كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه تا ئێستا كه‌م و زۆر ماوه ، له‌وه ده‌چێت ئه‌مه هه‌مان ئه‌و چوار شه‌مه‌یه‌ی ئێزدیه‌كان بێت و په‌یكۆڵی تیا نه‌كرابێت .
ده‌یان جار له دایكم گوێ لێبووه كه چوار شه‌مه رۆژێكی پیرۆزه‌و ته‌نانه‌ت كه له خودا پاڕاوه‌ته‌وه گوێم لێبووه وتویه‌تی "بۆ خاتری ئه‌م چوار شه‌مه پیرۆزه " بیرمه مناڵ بووم چه‌ند جارێك چوار شه‌ممان چووینه‌ته سه‌ر مه‌زارگه‌ی وه‌كاشه ، وه‌كاشه مه‌زارگه‌یه‌كه له نێوان كه‌ركوك و پردێدا ، ئاخۆ په‌یوه‌ندی ئه‌م رۆژه‌و ئه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزدی چیه‌و چۆنه تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له باره‌وه نه‌كراوه .
لای ئێزدیه‌كان رۆژی چوار شه‌مه‌ی یه‌كه‌می مانگی نیسان ، جه‌ژنێكی پیرۆزه‌و به جه‌ژنی نوێبونه‌وه‌و سه‌ری ساڵ ناسراوه ، له‌م جه‌ژنه‌دا كه پێیان وایه كۆكراوه‌ی چوار جه‌ژنه بۆ له دایك بوون و نوێبونه‌وه‌و سه‌ری ساڵ و سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تی ،ئێزدیه‌كان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و هه‌موو ماڵێك به‌رخێك سه‌ر ده‌بڕن و به‌شێكی ده‌خۆن و به‌شه‌كه‌ی تری ده‌نێرن بۆ ماڵه نه‌داره‌كان ، كچان جلی سور له به‌ر ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها بڕوایان وایه كه له‌م رۆژه‌دا ئاده‌م خوێنی سوری دیاری خودا به جه‌سته‌یدا گه‌ڕاوه‌و جه‌سته‌ی ته‌واو بووه ، له رۆژی چوار شه‌مه‌ی سوردا مه‌له‌ك تاوس كه فریشته‌ی پیرۆزی ئێزدیه‌كانه‌و به سه‌رۆكی گشتی فریشته‌كانیش ده‌ناسرێت ده‌سه‌ڵاتی ده‌درێته‌وه ده‌ست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار‌و باری دنیا ، واته ده‌سه‌ڵاتی بۆ نوێده‌كردێته‌وه له لایه‌ن فریشته‌كان و خوداوه‌نده‌وه .
ئێزدیه‌كان جگه له جه‌ژنی چوار شه‌ما سور جه‌ژنی تریشیان هه‌یه‌و زۆربه‌ی جه‌ژنه‌كانیشیان مێژویه‌كی دوور‌و درێژیان هه‌یه ته‌نانه‌ت چوار شه‌ما سور له نوسراوه‌كانی سۆمه‌ریدا ناوی هاتوه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زه‌رده‌شتیه‌كانیش جه‌ژنێكی له‌م جۆره‌یان هه‌بووه .
ته‌واوی بۆنه‌و جه‌ژن و سروته ئاینیه‌كانی ئێزدی به كوردیه‌و له جیلوه‌و مه‌سحه‌فی ڕه‌شیشا زمانی پاڕانه‌وه‌و تكا كاری له خوداوه‌ند كوردیه ، به‌لای ئێزدیه‌كانه‌وه نه‌ك هه‌ر چوارشه‌مه‌ی سور كه یه‌كه‌م چوار شه‌مه‌ی مانگی نیسانه رۆژێكی پیرۆزه‌و ده‌ژنی بۆ ده‌گێڕن و به تازه بوونه‌وه‌ی ساڵی ده‌زانن ، ته‌نانه‌ت مانگه‌كه‌ش واته مانگی نیسان مانگێكی پیرۆزه‌و به بوكی ساڵی ده‌زانن " بوكا ساڵی " ئێزدیه‌كان له باره‌ی ئه‌م مانگه‌و ئه‌و یه‌كه‌م چوارشه‌مه‌ی نیسانه‌وه بیر‌و بۆچوونی زۆریان هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ش كه توێژینه‌وه‌یان له‌و بواره‌دا كردووه ، لایان وایه ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی و نزیكایه‌تیه‌ك له نێوان چیرۆكی ئیسماعیل و سه‌ربڕینه‌كه‌و سه‌ربڕینی به‌رخ له چوار شه‌مه‌ی سوردا هه‌بێت ، له هه‌موو بارێكدا ئه‌م جه‌ژنه جه‌ژنێكی دیرۆكیه‌و قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت .
تێبینی : به پێی ساڵنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی یه‌كه‌م چوارشه‌مه‌ی مانگی نیسان ده‌كات نه‌ك كۆتا چوار شه‌مه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی