ئۆپۆزسیۆن و کوشتنی ئیرادە

17/04/2019

هەژار جمال

 
لەووڵاتی ئێمەدا ئەوە تەنیا دوهێزی دەسەڵات دار و حاکمەکەی کوردستان نین کەلەرابردودا و تائێستا بەڕێگای جۆرا و جۆر کاریان  بۆ کوشتنی  ئیرادەی  خەڵک  کردوە، بەڵکو  لەوەتەی  ئۆپۆزسیۆنیش  دروست  بووە تائێستاش    نەک  نەیتوانیوە  ئەو ئیرادە کوژراوە بۆتاکی کورد  بگێڕیتەوە ، بەڵکو درێژەی  بەو ئامانجە داوە بەڵام بەرێگای جۆراو جۆرو جیا وازتر .

دروستبونی  ئۆپۆزسیۆن  دەگەرێتەوە بۆ دروست  بونی  بزوتنەوەی  گۆڕان ، ئەو خۆی  بەخاوەنی    راستەقینەی  ئەو ناوە دەزانی و  سەرتا  ئەم  بزوتنەوەیە  وەک  هێزێکی  بەدیل  بۆدەسەڵات لەلایەن  بەشێکی  خەڵکەوە  قبوڵکرا و  متمانەی  پێ بەخشرا ، بەڵام  هەرزو ئەم هێزەش  بوە جێگەی  نائومیدی  هاولاتیان و  نائومێدبون  لێی  و ئەویش  لەدروشمی  گۆرینی  دەسەڵاتەوە  بوە بەشێک  لەدەسەلات  و  بەشدار بو لەو  دەسەلاتەی  کەرۆژگارێک بەدیکتاتۆر و  دزو و  مافیا  .هتد ..ناوی  دەبردو     داوای  ڕوخاندی  دەکرد.

خەڵک  بۆ نائومێد بو؟

لەسەرتای  دروست  بونی  ئۆپۆزسیۆنەوە چەندین  دەرفەتی  گونجاو  هاتە  پێشەوە  بۆ  کۆتایی  بەم  دەسەڵاتە بەڵام  ئەوان  نەک  ئەودەرفەتەیان  نەقواستەوە بەڵکو  بونە قەلغان بۆمانەوە و درێژکردنەوەی  دەسەڵات  ، ئەم هێزانەی  ئۆپۆزسیۆن  هێندە لەخەمی  بەشداری  لەکێکی دەسەڵاتدابون   نیو ئەوەندە  لەخەمی  گۆرینی  دەسەڵات  نەبوون  و  هەرلەسەرەتای  بەهاری  عەرەبیەوە  قەوانی گۆرین  و  ڕوخاندنی  دەسەڵاتیان  دەکوتا ، بەڵام  هەرزو  وازیان  لەوە  هێناو  چونە  دەسەڵات  بەناوی جاکسازیەوە بەڵام   نەیان توانی یەک چاکسازیش  بکەن   دەرگای  پەرلەمانیشیان  داخست بەڵام ئەمان  بۆیەک  جاریش  نەیان توانی  هەڵوێستێکیان  هەبێت جێگەی ئومێدی خەڵک بێت بەڵکو وەک فەرمانبەرێکی  ئاقڵی  دەسەلات  دانیشتبون  و  خەریکی  موچەوژیانی  تایبەتی  خۆیان بون  و  جارجاریش بەیان نامەیەکی شەرمنانەیان  دەردەکرد .

 

لەدواهەلبژاردنی  پەرلەمانی عیراقدا  بەیەکجاری مەرگی ئۆپۆزسیۆنمان  بینی  و  بەڵام  ئەوان  نەیانتوانی  ئەوە قبوڵ  بکەن  و  هەرزوو  کەوتنە هەڵاو  قسەکردن  کەتەزویرکراوە  وەیان  لەهاوڵاتیانی  ئەم  نیشتمانەکرد  هیچ ئومێدیان  بەهەلبژاردنیش  نەمینێ  بێئەوەی  بیربکەنەوە ئەوپرۆسەی نائومێدکردنەی  ئەوان دەیکەن  بەزیانی  خۆیان  تەواو دەبیت ، دواجاریش لەهەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان  چۆن  هاوڵاتیانیان  نائومێدکرد لەهەڵبژاردن و  خۆشیان  بونەکەمینەو  هێزەکانی  تریان  گەورەکرد و  دەسەڵاتیان بۆچەندین  ساڵی تر  درێژکردەوە  بێئەوەی  بگەرێنەرە  بۆ ڕابردو کەچیان دەگوت  و داوای چیان دەکرد، بەپەلە  رێکەوتیان  لەگەڵ ئەو هێزانەدا کرد  کەبەتەزویرچی  ناویان  دەبردن  بۆ بەدەست هینانی چەند پۆستێک کە دڵنیام نەهیچیان بئ دەکرێت  و نەدەشتوانن هیچ بکەن. 

 

لەدونیادا  ئۆپۆزسیۆن  ئومێد  بۆ  هاوڵاتیان دەگێرێتەوە و هەوڵی  چاکسازی و گۆرینی دەسەڵات دەدات و دەیەوێت دەسەڵات لەقۆناغێکەوە بباتە قۆناخێکی تر بەڵام لەکوردستان ئەمە تەواو پێچەوانەیە،  ئەو هێزانەشی ئێستا جاڕی ئۆپۆزسیۆنیان داوە نەیان توانیوە هیزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رابردو تێ پەرێنن و شتێكی جیاواز بکەن بەڵکو  خەریکی   دوبارەکردنەوەی ئەوشتانەن کەئەوان لەرابردودا کردویانە ، ئەمەش  وادەکات  هاوڵاتی هیچ متمانەیەکی بەوانیش نەبیت و جێگەی ئومێد نەبن  دواجار  ئەمانیش لەهەوڵی بەدەست هێنانی دەستکەوتی حیزبی و شەخسیدابن نەک لەخەمی هاولاتیدابن ، لەکۆتایدا دەگەینە ئەوڕاستیەی کەهێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی  ڕابرد و  ئێستاش  دروستکراوی دەسەڵات خۆیان بن  بۆکپ کردنی دەنگە ناڕەزاییەکان و نائومێد کردنی هاولاتی و درێژ کردنەوەی تەمەنی خۆیان .

 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی