ئایا کەمپین بۆ فشار ھێنانە سەر دادگا ڕەوایە لە ڕوی یاساییەوە؟

22/04/2019

لەتیف مستەفا شێخ ئەمین

دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان وەک ھەردوو دەسەڵاتەکەی تر ڕەوایە فشاری مەدەنی بکرێتە سەریان بۆ ئەوەی یاسا وەک خۆی جێبەجێ بکەن بە تایبەتی لە دۆسیانەی کە ڕای گشتی دەھەژێنن.
تەنانەت ڕەواشە خەلک داوا بکەن یان فشار بکەن بۆ ئەوەی لە تاوانێکی دیاری کراو سزای لە سێدارەدان بەسەر تاوانباراندا بسەپێنێ ،
بەڵام نابێ دادگا بکەوێتە ژێر ئەوفشارەوە و بۆ ڕازی کردنی خەلک سزاکە بسەپێنێ ،بەڵکو دەبێ بەگوێرەی جۆری تاوانەکەو مەترسی تاوانباران ھەریەکەیان بەجیا سزایان بەسەردا بسەپێنێ بەو شێوەیەی ھەریەکەیان شایستەیەتی 
واتە ھەروەکو چۆن خەڵک بۆی ھەیە فشار بکاتە سەردادگا بۆ ئەوەی یاسا وەک خۆی بسەپێنێ و مل کەچی واسیتەو فشاری تۆمەتباران و کەس و کاریان و ئەوانەی لە پشتیانە نەبێت ، بەھەمان شێوەش نابێت دادگا بکەوێتە ژێر فشاری جەماوەرو بۆ ڕازی کردنی خەلک سزایەک بسەپێنێ کە زیاتر بێت لەوەی کە تۆمەتبار شایستەیەتی 
ھەر دۆسیەیەک و ھەر تۆمەتبارێک  جیاوازە لەوی دی،دادگا دەبێ بەگوێرەی بەڵگەکان و مەترسی تۆمەتباران و بونی ھۆکاری سوککەری سزاو قورسکەری سزا  بڕیار دژی ھەر تۆمەتبارێک بدات
سزای ئیعدامیش « جا لەگەڵی بین یان دژی »لە ڕوی یاساییەوە لە کوردستان و لە عێراقیش  کارپێکراوە بەڵام تەنھا لە سلێمانی بە شێوەیەکی نایاسایی ڕاگیراوەو کاری پێ ناکرێت

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی