کۆمه ڵگای نه خۆش!

23/04/2019

دلێر محەمەد نوری

له کۆتایی نه وه دده کان نووسه ری گه وره ی کورد( مه سعود محه مه د) نامیلکه یه کی به زمانی عه ره بی نووسی وبڵاوکرده وه به ناوی (المجتمع البشری لماژا یشبه مستشفی المجانین). ئه وکات له شوێنێکی گشتیدا چاووم پێیکه وت و پرسیارێکی ورووژێنه رم لێکرد به وه ی( له م کتێبه دا به ڕێزیان مه به ستی کۆمه ڵگای کوردی و رۆژهه ڵاتییه یان کۆمه ڵگای مرۆڤایه تییه به گشتی؟) له وه ڵامدا ووتی ((تۆ کامه ت پێ خۆشه وه ها ته ماشای بکه به ڵام جیاوازییه کیان هه یه لێره، ئه ویش ئه وه یه که کۆمه ڵگا رۆژئاواییه کان خۆیان به شێت ده زانن وکه ده شزانن شێتن چاره سه ری ده که ن، به ڵام ئێمه شێتین و خۆمان به ئاقڵ ئه زانین و هه رگیز به دوای چاره سه ر ناگه ڕێین)) من ئه و کات ده مووت سه یره هه موو نووسه ر ومووفه کیره کانی ئێمه بڕێك له ڕه شبینی به نووسین وبیرکردنه وه یان دیاره! به هه ر حاڵێك بێت گه ر بیرێك له شێتی بکه ینه وه ئه وه ده زانین که جۆره نه خۆشییه کی ده روونی یه، تووشبوو پێی چاك وخراپی خۆی بۆ جیاناکرێته وه وهه ڵوێست وکرداری نه گوونجاو له کات وساتی نه گوونجاو ده کات و وه رده گرێت، له شڵه ژان ونائارامی هه میشه یی ده ژی.


به ڵام ورده ورده له سایه ی ده سه ڵاتی خۆماڵی ده توانین رووی شێتی کۆمه ڵگای کوردی هه ست پێ بکه ین به سه ر ده ست وژێر ده ستیشه وه. بۆ نموونه....
١/ هه مووان ده زانین که له سه ر خاکێكی به پیت وپڕ خێر وبێر ده ژین به ڵام ده سکه که ره وز وسڵق وته ماته ش له وڵاتانی دراوسێوه ده هێنین، هیچ که سێکیش خۆی له م مه سه له حه یاتییه تێناگه ێنێت.


٢/ هه مووان ده زانین رۆشنبیری کوردی به هه موو لق وپۆپه کانێوه له قه یران و تێکه ڵ وپێکه ڵییه کی وه ها گه وره وگرانه به ده یان ساڵ ده زووه تێکئالۆسکاوییه کانیمان بۆ جیا ناکرێته وه که چی مانگ له م هه رێمه بچووکه تێناپه رێ به بێ ڤیستیڤالی رۆشنبیری وپیشانگای نێوده وله تی کتێب وئه وه له ورده پانێڵ وسیمینار وه گه ڕی. 


٣/هه مووان ده زانین په روه رده بناغه ی بنیاتنانی مرۆڤی کورده که چی بۆ رۆژێکیش بیرێکی سه رده مییانه وجدی له م لایه نه گرنگه ی ژیانی کۆمه ڵگا نه کرراوه ته وه و دووان له کارکته ره هه ره سه رکییه کانی ئه م بواره کراون به دژی یه کتریدا ونه خوێندکار له مامۆستا ونه مامۆستا له قوتابی ونه هه ردووکیان له سیسته م ومه نهه جی خوێندن ڕازی نین، که سێکیش خۆی به خاوه نی ئه م ئاریشه گه وره یه نازانێ. 


٤/هه مووان ده زانین که کاره با که م بوو ئاو نه بوو، که ئاویش زۆره کاره با وه کوو خۆیه تی، له زۆربه ی هه ره زۆری دونیا کێشه یه ك نه ماوه به ناوی کاره باوه، به ڵام مه ته ڵی که می کاره با له م هه رێمه هه ڵنه هێنراوه و هێشتا هه ر ماوه. 
٥/هه مووان ده زانین که جاران نه نه وتمان هه بوو نه سه رچاوه ی سرووشتی که چی مووچه وئاوه دانیمان به رده وام بوو. له خۆمان وابوو گه ر نه وتمان چنگ بکه وێت ده بێت به نیعمه ت بۆمان، نه مانزانی ده بێت به نه گبه تییه ك سه ری ئاوه دانی ومووچه وخاكیشمان ئه خوات. 


٦/ هه مووان ده زانین که ته ندروستی وخوێندنی باڵا دووان له هه ره ده زگا گرنگه کانی کۆمه ڵگایه وبه ڵام له بری چاککردن وبره و پێدان وبنیاتناوه ی سه ر له نوێیان، دووله ت کراون بۆ دوو ده زگای ئه هلی وحکومی، دوو ده زگای خواپێداوو خوا پێنه داوو، که ده کرا ئه م دوو که رته دووان له وکه رتانه بن که هیچ کات حکومه ت که سی نه کردایه به شه ریکی خۆی تیایاندا.


٧/ هه مووان له گرنگی ده زگاکانی ناوخۆ ودادپه روه ری ده زانین، هه م بۆ ڕاگرتنی ئه من وئاسایش وهه م بۆ به رپاکردنی دادپه روه ری. گرنگترین پایه بۆ ئه م دوو ده زگایه که له سه ری بوه ستێت، بڕوای کۆمه ڵانی خه ڵکه پێیان، من نابینم هیچ بروایه کی گه وره ی خه ڵکی به م ده زگایانه مابێت، که سێكیشم نه بینی که خه مێك له گێڕانه وه ی ئه م متمانه یه بخوات.


٨/ هه مووان ده زانین که شیرازه ی کۆمه ڵایه تی له نێوان شاره کانی هه رێم وخه ڵکی ناوچه جیاجیاکان وچین وتوێژه کان ونووسه ران وپیاوانی ئایینی و...به ته واوه تی تێك چووه. هه مووان به ده نگی به رز قسه ده که ن. هه مووان تۆمه ت ده به خشنه وه، هه مووان شکات له یه ك ده که ن، هه مووان دوور له گیانی مرۆڤانه وسه رده مییانه وبه بێ هیچ سنوورێك ئاگری ناکۆکی بۆ یه ك هه ڵده خه ن، هیچ که سێکیش خه مێك له که س ناخوات. 


٩/هه مووان ده زانین که پلاندانان چه ند گرنگه بۆ ژیانی تاك و کۆمه ڵگا، بۆ هه رپلانێکی تۆکمه ش ئاماری دروست و ورد رۆڵی سه ره کی ده گێرێت له ده رئه نجامه که یدا. هه موو ئه وانه ی له خاڵه کانی سه ره وه باسکران. هیچ نیشانه یه کی بۆ هیچ پلان وهیچ ئامارێك تێدا به دی ناکرێت.


هه ربۆیه من ده پرسم ئایا ئێمه شێتین یان ئاقڵ؟ ئه گه ر شێتین بۆ به دوای چاره سه ردا ناگه رێین؟ ئه گه ر ئاقڵیشین به وجۆره ی سه ره وه ئه وه له بێخه به ران که شکه ك سه ڵاوات.
  

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی