ئیرادەی پەرلەمانتار

23/04/2019

عەبدوڵڵا ئەحمەد

لەهەرێمی کوردستان حزب هەربەتەنها قۆرخی بازاڕو کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی نەکردووە، هەربەتەنها شکۆی هاونیشتیمانی بوون هاوڵاتیبونی نەشکاندووە،بەڵکولەگەڵ هەموو ئەوانەداشکۆی پەرلەمان و پەرلەمانتاری بەجۆرێک شکاندووە کە پەرلەمانتار تائەوکاتە دەتوانێ داکۆکی لە ڕای گشتی و هاوڵاتی و قۆرخکاری بکات کە هیچ بەرکەوتەیەکی نەرێنی بۆ حزب و دەستڕۆیشتوەکانی ناوحزب نەبێت.

 لەعێراقدا بە پێچەوانەوە پەرلەمانتار بەجۆرێک خاوە ن خۆی و دنیابینی سیاسی خۆیەتی کە دەتوانێ لەسەر حزبەکەی خۆیی و تاکڕەوییەکانی حزبەکەشی بێتە دەنگ،لەم ئاستەشدا پێم وابێت پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نمونەیەکی جوانیان پێشکەش کرد،توانیا ڕەخنەی ڕادیکاڵانە لە جوڵانەوەکەیان و خودی سەرۆکی جوڵانەوەکەشیان بگرن و بۆڕای گشتی بڵاوی بکەنەوە، حزبەکانی کوردستان لەمپەڕی چەپەوە بۆ ئەو پەڕی ڕاست، پارتی و یەکێتی و گۆڕان،کۆمەڵ و یەکگرتوو بزوتنەوەو سۆسیالست لەناوخۆی حزبەکانیاندا لەسەر ئاستی سەرکردایەتیەکەیاندا تاکڕەوی هەیە،بەڵام پەرلەمانتارەکانیان کەمترین قسە و ڕەخنەیان هەبووە لە سەریان.

کەمترین ڕەخنەیان لەسەر قۆرخکاریی و بەبنەماڵەیی و بزنسی کۆمپانیاو تێکەڵاوی بازاڕو سیاسەتی حزبەکانیانکردووە،هەمیشە هێڵێکی سوریان لەبەردەم خۆیان و حزبەکانیان بازاڕو سیاسەت و دەستڕۆیشتواندا کێشاوە ،ئەم بێدەنگی و خۆ بەکەم زانینە لەئاستی حزب وقۆرخکاری و تاکڕەوی حزبیدا ئەوە بەرهەمەکەیەتی کە کۆمەڵگای کوردی لە هەموو سێکتەرەکاندا لە نەوتەوە بۆ هەموسێکتەرەکانی تری پەروەردەو تەندروستی و سێکتەرە گرنگەکانی تری حکومەت وەک بازاڕێکی سیاسی حزبێنراوە،جوڵەی پەرلەمانتاران بەجۆرێک بووە کە ڕازیبوون بووە بەدۆخی باوو لە پێناو ئەو موچەو ئیمتیازاتانەی کە وەک مەکرەمەیەکی حزبی دەیبینێ و پێشکەشی کرابێت.

لەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا پێدەچێت ئەم شێوازە تازەو ئازادەی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ پیشانی جوڵانەوەکە و سەرۆکی جوڵانەوەکەیاندا لە حزبی تیشدا ڕەنگدانەوەی هە بێت تۆنی قسەکانی کاوە محەمەدودکتۆر غالب تەنانەت هۆشیار عەبدوڵاش لەم کۆتاییەدا دژ بەتەوریسی سیاسی بزوتنەوەکەیان مۆڵۆپۆڵکردنی بەمەبەستی بازرگانی سیاسی دەچێتەوە سەر هەمان تۆنی ڕەخنەگرانەی پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ کە جوڵانەوەکەیان و سەرۆکی جوڵانەوەکە بە تاکڕەو لادەر لەو پڕەنسیپانە ناو دەبن کە بۆی دامەزراوە.لەڕاستیدازۆر کەسی حزبی ئەم جۆرە هەڵوێستانە وەک ئینشیقاقی سیاسی کەسانێک دەبینێ کە بەهۆی حزبەکانیانەوە بوونەتە خاوەن پلەو پایە موچەی پەرلەمانتاری ئەمە لەدیوە حزبیەکەدا چەند ڕاست بێت ئەوا بەدیوە سیاسیەکەیدا کە بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی نیشتیمانی دەتوانێ ئەو سنورە تەسکەی حزبایەتی ببڕێ کە حزب چۆنی ویست پەرلەمانتاران ئاڕاستە بکات و جوڵە سیاسیەکانی حزبیشت چۆن ویست ئاوا ئاڕاستەی بکەیت هەروەک ئەوەی پارتی و یەکێتی و تانەت گۆڕانیش لەچەند وێستگەیەکی سیاسی خۆیدا و بەتایبەت دوای ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا کردوویەتی.

ئیرادەی پەرلەمانتاری لە نێوان هەرێم  وعێراقدا جیاوازییەکانیان ئاسمان وڕێسایە،لەعێراقدا نوێنەر نوێنەرایەتی دەکات،ئەبێت لە کوردستانیش نوێنەری پەرلەمانی نوێنەرایەتی  خەڵک و هاونیشتیمانی بکات،نەک حزب.

عەبدوڵا ئەحمەد

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە