باسه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم بۆ من گرنگه مرۆڤ ئازاد بێت له‌وه‌ی چی ده‌كات و چۆن ، یانی له بنه‌ڕه‌تا من بڕوای ته‌واوم به ئازادی مرۆڤه، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازادیه له‌سه‌ر شانی ئه‌وانی تر نه‌بێت، فێستیڤاڵه‌كانی هۆزو خێڵ و بنه‌ماڵه ئه‌گه‌ر بۆ جیاكردنه‌وه له‌وانی تر‌و بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی رووحی عه‌شره‌تگه‌ری نه‌بێت، شتێكی ئاساییه‌وناكرێت بدرێته به‌رتانه‌و ته‌شه‌ر، لێ به‌م شێوازه‌ی ئێستا‌و هه‌ر رۆژه ئاهه‌نگ و كۆبونه‌وه‌ی خێڵ و هۆزێك گیانی كورد بوون و نه‌ته‌وه‌یی بوون كاڵ ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت نه‌یارانی كورد‌و دوژمنه‌كانمان زۆر كاریان له‌سه‌ر ئه‌و په‌رتبوونه كردووه ، تا ئێستاش له توركیا ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناهێڵن یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دروست بێت و هه‌ر رۆژ درز و كه‌لێنێك دروست ده‌كه‌ن، توركیا له رێگه‌ی ده‌نگی خێڵه‌وه كار له سه‌ر كورد ده‌كات و سه‌رانی خێڵ ده‌كڕێت بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كورد بون ، وه‌ك چۆن به‌عسیه‌كان فه‌وجه‌كانیان له سه‌ر بنه‌مای عه‌شره‌ت و بنه‌ماڵه‌كان دروست كرد ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نزیكبونه‌وه دروست نه‌بێت، به‌عس هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا ته‌نانه‌ت زۆر كاری له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی بادینان و سۆران كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه بزاڤ و ئاسۆی به‌و نیازه وه‌ك دوو رۆژنامه‌ی بادینی و سۆرانی ده‌ركرد .
به باوه‌ڕی من باشتره ئه‌و بۆنه‌و ئاهه‌نگانه مۆرك و ناوه‌ڕۆكێكی باڵاتر له خێڵی بدرێتێ و بكرێته بۆنه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌یی، راستی ئه‌وه‌ی ناونرابوو پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه زۆر مانادار بوو، به‌ڵام بیركردنه‌وه له‌وه‌ی ره‌هه‌ندێكی فراوانتری هه‌بێت جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌و رامانه.
بابه ته‌كه په‌یوه‌سته به چونه دیرۆكه‌وه، ئێمه ده‌زانین له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م چوونی كورد بۆ نێو مێژوو هه‌ر له‌مپه‌ره ده‌ره‌كیه‌كان نین، له‌مپه‌ر گه‌لی ناوخۆیش زۆرن له‌وانه بوونی خێڵ و هۆزو عه‌شره‌ت به‌و مانایه‌ی رێگربێت له مرۆیی بوون كوردبوون نه‌ته‌وه‌یی بوون ، دوژمنه‌كان زۆركاریان له سه‌ر ئه‌وه كردووه زۆر جار خێڵ و هۆزو بنه‌ماڵه‌یه‌كیان له په‌نا ئاین و پرسگه‌لی دیكه‌وه كردوه به عه‌ره‌ب و فارس و تورك ، جگه له‌وه‌ش به باوه‌ڕی من شاخیش هۆیه‌كی تری ئه‌و په‌رتبوونه‌یه، هه‌ڵبه‌ت تا ئێستا شاخ وه‌ك هۆیه‌كی ماناوه سه‌یرده‌كرێت، به‌ڵام من باوه‌ڕم وایه هۆیه‌كیشه بۆ دروستنه‌بوونی نه‌ته‌وه‌و پێكه‌وه‌یی بوون.
ئومێده‌وارم دۆسته‌كان له مانائه‌رێنیه‌كه‌ی ئه‌م نووسینه بگه‌ن و تێبگه‌ن له‌وه‌ی كه هه‌ندێ جار ره‌نگه ئه‌م بۆنه‌و فێستیڤاڵانه به دڵی نه‌یاره‌كانمانه نه‌ك خزمه‌تكردن به نه‌ته‌وه‌و كورد.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی