هەموویان وتیان لەبەرتاكڕەوی سەرۆكە

29/04/2019

دەلیل جەمال

لەم دوو سێ مانگەدا بۆهەندێك حزب قۆناغێكی سەخت و دژواربوو ڕووبەڕووی پەرتەوازەو بەیاننامەی دەستلەكاركێشانەوەی هاوڕێگاكانیان بوون، ئەم دیاردەیە نەك هەر دیاردەیەكی نامۆو سلبییە، بەڵكوو ئاساییەو دیاردەیەكی تەبیعی جیهانی حزبایەتی و كاری سیاسییە 

نامۆیی لەدیاردەی وازهێنان.
زۆرێك لەو بەیاننامانەی لەو ماوەدا بڵاوكرانەوە هەستت دەكرد كۆپیكراوی یەكترن و یەك جۆر دڵگرانی و ڕەخنەیان هەیە ناوەڕۆكی بەیان نامەكان هەڵگری یەك جۆر هەم و پاساوە. هۆكاری سەرەكی و یەكەم (تاكڕەوی سەرۆكی حزب)بوو.

ڕاستە حزب و كاری سیاسی لای ئێمە تەبیعی نییەو لەچوار چێوەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب زۆر كار ناچێتە سەرو پێشێل دەكرێت بەڵام چەند بەرە بوونەوەی تاكڕەوی سەرۆك نامۆیە ئایا ئەمە پاساوە یان دروست وایە ؟

مادام یەك هۆكارە كەواتە حزبەكانیش كۆپین.
هۆكاری وازهێنان دەگێڕنەوە بۆ تاكڕەوی سەرۆكی حزب ، هۆكاری وازهێنانەكان لەبەوری ئەم خاڵە دەسوڕێنەوە  ئەگەر هۆكار هەمان شتبێت ناكرێ بڵێین حزبەكانیش جیاوازیان تەنها ناوە جا ئیسلامی بن یان علمانی؟

خاڵی لاوازی بەیاننامەكان
بەیاننامەكان نوسرواێكی عمومی و گشتگیرو جۆرێك لە ئینشایی بوون، هیچ كام لەبەیاننامەكان بەڵگەو دیكۆمێنتی سەلمێنراویان تێدا نەبوو، وەك پێمان بڵێن چۆن سەرۆكتان تاكڕەوە؟ چۆن و لەكوێدا گەندەڵە چۆن خزمایەتی دەكات چۆن بڕیاری تاكڕەوانەدەدات؟ ئەمانەوچەندینی تر كەخاڵی ناوبەیاننامەكانن.

غیابی دادگا لەناو حزبدا.
هەڵبەت هەموو حزبێك لەڕێگەی یاساو مادەی یاسایی پەسەندكراوی پەرلەمانی حزبەكان مۆڵەت وەردەگرێت و پەیڕەوی حزب لەلایەن وەزارەتی ناوخۆو حوكمەتەوە پەسەند دەكرێت.

پرسیارەكە ئەمەیە..
بۆچی هیچ كام لەوانەی وازدەهێنن و سەرۆك بەتاكڕەو ناودەبەن ناچنە بەردەم دادگا و سكاڵا تۆمارناكەن؟ لەژێر پاساوی ئەوەی سەرۆك پەیڕەوی حزبی پێشێلكردووە؟

یاساو دادگا لەو سۆنگەوە دەتوانێت سەرۆك بانگهێشتی دادگا بكات ڕێكارێكی تەندروستە.

بەتایبەت بۆئەو حزبانەی زیاتر لەدەرەوەی دەسەڵات و هێزی چەكدارین هەنگاوەكانی پێش وازهێنان.

هەڵبەت بەیانناماو وازهێنان هەنگاوی یەكەم نییە دەكرێت لەحاڵەتی وەهادا ئەوانەی گلەیی وڕەخنەیان لەحزبەكانیان هەیە ڕێگەو كارتی فشاری دیكەهەن، وەك كۆبوونەوەی نائاسایی تادەگاتە پلنیۆم و كۆنگرەی نائاسایی، ئەوەی غیابو لەبەیاننامەكان ئەم ڕێكارو هەنگاوانەبوو، مەبەستم لەوەنییە كەسێك بەشێوەیەكی ئاشتی ئاسایی لەحزبەكەی واز دەهێنێت، مەبەستم لەوانەن كە ڕەخنەو پاساوو هۆكاریان هەیەو دەگاتە حاڵەتی بەریەك كەوتن.

بۆچی سەرۆكەكان بێدەنگن؟
تەنها ئەوانەی واز دەهێنن بۆیان نیە ڕێكاری یاسایی بگرنەبەر بەڵكوو لەحاڵەتی تۆمەتباركردنی سەرۆك بەتاكڕەو دەتوانێت سەرۆك بۆ سەلماندنی ئەوەی ئەم تۆمەتە ناڕاستە، پێویستە بەشێوەیەكی تەندروست لەڕێگەی پەیڕەوو دادگاوە خۆی لەم تۆماتە پاك بكاتەوە نەك لەڕێگەی میدیاو دوبارە بەیاننامەوە

جاسەرۆك گشگیرە هەندێكیا ناوی تریان بۆ سەرۆك داناوە.

لەناو حزبی كوردیدا غیابی گەورەی پەیڕەوی پەسەندكراوی خۆیان هەیەو حزب دەچێتە قاڵبی خاوەندارییەتی گروپ وتاقمەوە و سەرۆك ناڕواو ئەوانی دیكە دەڕۆن و لاوازن ئەوەی هەبووە تائێستا زەحمەتكێشان بوو لەڕێگەی دادگاوە توانیان حزبەكەیان  لەسەرۆكەكەیان وەربگرنەوە، پێموایە ڕێگایەی تەندروست بوو، بەیاننامەكان كرچوكاڵ و بێبەڵگەن  هەربۆیە مەودایان كورت و نابنە حاڵەتی دورمەودا تەنها لەچوارچێوەی هەواڵی چەندڕوژێكدا دەمێننەوە كۆتاییان دێت ڕای گشتیش زۆرجار وەك نوكتەو یان بەهەجوكردن وتەهشیر وەڵامیان دەداتەوە چونكە لەناوەڕۆكدا شتی نوێ و بەڵگەی مەلموس نییە...

دەلیل جەمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی