به‌شى (1)
ئایا له كوردستان بازاردى ئازاد هه‌یه؟ ئایا ئه‌و پلانه شاراوه‌ى حكومه‌ت بۆ به تایبه‌تى كردنى زۆربه‌ى كه‌رته‌كانى كۆمه‌ڵگا ئه‌چێته بوارى چالاك كردنى ئابورى؟ ئایا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شتێك هه‌یه ناوى حكومه‌ت بێت له هه‌رێم؟.
له سه‌ره‌تادا له دوا پرسیار ده‌ست پێده‌كه‌م ئایا شتێك هه‌یه ناوى حكومه‌ت بێت له هه‌رێم؟ ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره له هاولاتیه‌كى ساده بپرسیت، بی دوو دڵى بڵێت: نه‌خێر شتێك نیه ناوى حكومه‌ت ،كه بۆچونى ئه‌م هاولاتیه جیاوازه له بۆچونى كه‌سانى بوارى ئابورى كه هه‌مان وه‌ڵامیان هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌ى جیاواز وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه پالپشت به ئه‌رگۆمێنته‌كان وه‌لامه‌كانیان به‌هیز ده‌كه‌ن.
كاتێك حكومه‌ت دروست ده‌بێت و ماناى زانستى خۆى وه‌رده‌گرێت كه ئه‌م مه‌رجانه‌ى تیا بێت
- ساڵانه بودجه‌ى هه‌بێت و ئه‌م بودجه‌یه‌ش له كه‌رته جیاوازه‌كان سه‌رف بكات و روونى بكاته‌وه چۆنى سه‌رف كردوه.
- حكومه‌ت ده‌بێت (عجز) له بودجه دیارى بكات ئه‌گه‌ر هه‌بێت و چاره‌سه‌ره‌كانیشى دیارى بكات.
به كورتى عجز له بودجه‌ى ساڵانه واتا زۆربوونى پاره‌ى سه‌رف كرا‌و له پاره‌ى داهات
- ئایا رۆلى حكومه‌ت چیه له ئابورى ؟، كه ئه‌مه‌ش زیاتر له ده‌ستور نیشان ئه‌كرێت كه چ سیسته‌میك بره‌بره‌ى ئابوریه‌كه‌یه‌تى ئایا سیسته‌مى سۆشیالیستیه یان بازارى ئازاد ، یاخود پێكه‌وه
- ئایا دامه‌زراندن و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار یه‌كێكه له ئامانجه‌كانى؟
- ئایا دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵگا به ئه‌ركى خۆى ده‌زانێت؟
- ئایا سیاده‌ى هه‌یه له‌و سنوره‌ى كه حكومرانى ده‌كات؟
- ئایا ئه‌و حكومه‌ته شه‌رعیه‌تێكى هه‌یه كه زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگا باوه‌رى پێبكات؟
- ئایا حكومه‌ت هه‌ڵده‌سێت به دووباره دابه‌ش كردنه‌وه‌ى داهات به شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌یه له كۆمه‌ڵگا؟
- ئایه حكومه‌ت چه‌ند له‌و هاوكێشه‌یه تێگه‌یشتوه، كه حكومه‌ت ئامرازی كۆمه‌ڵگایه بۆ پاراستنى تاكه‌كان .
- ئایا حكومه‌ت چه‌ند ده‌سه‌لاتى له‌سه‌ر جێگیر بوونى نرخى دراو هه‌یه؟ وه چه‌ند پارێزگارى له نرخى كاڵاكان ده‌كات ؟
- ئایا زانیاریه‌كانى ده‌زگاكانى شه‌فافن؟ ئایا به شه‌فافیه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا قسه ده‌كات؟
- ئایا حكومه‌ت به‌رپرسیاره‌تى سیسته‌مى خوێندن و ته‌ندروستى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت؟
- ئایا یاسا ده‌توانێت به‌رگرى له تاكه‌كان و خاوه‌ن سه‌رمایه بكات؟
- ئایا سیسته‌مى بانكى باوه‌ڕپێكراوه له‌لایه‌ن هاولاتی و كۆمپانیاكانه‌وه؟
چه‌ندین هۆكارى تر هه‌یه زانایانى بوارى زانستى ئابورى به مه‌رجى دروست حكومه‌تى داده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ى پێ بوترێت حكومه‌ت . ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه بده‌ین بۆمان روون ده‌بێته‌وه حكومه‌تى هه‌رێم له زۆربه‌ى خاڵه‌كان (ساقگ) ده‌بێت..وه ئێمه نزیكه‌ى 28 ساڵه له ناو وه‌همى بوونى حكومه‌ت ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین. ئه‌م وه‌همه‌ش دروست كراوێكى به پلانى كۆمه‌ڵه كه‌سێكن كه یاخود چه‌ند خێزانێكى ده‌ره‌به‌گیه كه له سنوره‌كانى ده‌ره‌وه زیاتر هان ئه‌درێن ئه‌وه بچه‌سپێنن كه كورد شایه‌نى حكومرانى باش نیه.
له كۆتایی ئه‌م به‌شه ئه‌بێت خۆمان له‌و وه‌هه‌مه به دور بگرین كه ده‌ڵێت چوار ده‌ورمان دوژمنه له‌به‌ر ئه‌وه خاوه‌نى حكومه‌تێكى سه‌رده‌میانه نین،ئه‌مه گه‌وره‌ترین درۆیه كه ده‌سه‌ڵاتداران كورد به كۆمه‌ڵگاى ده‌فرۆشنه‌وه، زۆرێك له نموونه‌ى میلله‌تان هه‌یه كه دۆخه‌كه‌یان زۆر له ئێمه خراپتر بوون ، به‌ڵام به دلسۆزى بۆ ولات و كۆمه‌ڵگاكانیان معجزه‌ى ئابوریان ده‌روست كردوه.
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی