كوردستان لەبەردەم شڵەژانێكی ئابوری تر دایە

02/05/2019

سه‌ركه‌وت شه‌مس

سیاسەتی تاكرەوانە و نادەستوریانەی حكومەتی هەرێم (پارتی) نزیكە كوردستان بخاتە بەردەم مەئزەقێكی تر بەهۆی پرسی خاڵە سنوریەكان بەتایبەت خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل،و پرسی نەوت كە ئەگەر چارەسەری خێرایان بۆ نەدۆزرێتەوە ئەوە ئەگەرێكی بەهێزە قەیرانی موچە دەستپێبكاتەوە و هەم بازاری عێراق بەروی بازرگان و جوتیارانی كوردستان دادەخرێت.

لە چەند هەفتەی رابردوو دوو نوسراوی فەرمیمیم ئاراستەی هەریەك كە دەستەی خاڵە سنوریەكانی عێراق و نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد سەبارەت بە هەردوو پرسی خاڵە سنوریەكان و مەلەفی نەوت و ئەگەری غەرامەكردنی توركیا لەسەر رێگەدان بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم.

دەستەی خاڵە سنوریەكانی عێراق پێیان راگەیاندم كە حكومەتی هەرێم بەتەواوی رێكەوتنەكانی لەسەر یەكخستنی گومرگی و خاڵە سنوریەكان بەتایبەت خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل كە نە داهاتی دیارە و نە پەیوەستن بە سیاسەتی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی. 

بۆیە دەستەی خاڵە سنوریەكان عێراق داوایەكی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە بۆ دووبارە دانانەوەی خاڵە گومرگیەكان لە نێوان هەرێم و پارێزگاكانی عێراق بەمەش دۆخی بازار دەشێوێت بازرگانان و جوتیاران زیانی زۆر دەكەن. 

سەبارەت بەمەلەفی نەوت، عێراق بەشێوەی كاتی هەم كەیسی نەوتی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی راگرتوە هەم كەیسی شكاتكردن لەتوركیا لە دادگایەكی نێودەوڵەتی لە فەرەنسا دواخستوە، بەڵام توركیا رازی نابێت یەك دۆلاریش بدات بەعێراق، هەر غەرامەیەك بكرێت ئەوە توركیا لە داهاتی نەوتی هەرێم دەیدا، بەمەش مەئزەقی دواكەوتنی موچە وەك سێبەرێك بەسەر سەرمانەوەیە بەهۆی سیاسەتە شكستخواردوەكانی نێچیرڤان بارزانی ئەوانەی پشتیوانیانكرد بۆ ئەم قومارە مەترسیدارە.

بۆیە ئێمە لەسەر هەردو پرسەكە سەرقاڵی دروستكردنی فشاری پەرلەمانین بۆیەكلایكردنەوەی هەردو بابەتەكە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان، بۆیە دەبێت رای گشتی ئاگادار بێت كە پارتی دەیەوێت ئەم هەڵە ستراتیژیەی خۆی بكاتە هەرەشە لەسەر كوردستان.

سەركەوت شەمسەدین

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە