به‌شى (2)
بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌ر وڵاتێكدا به هێز بێـت و كه‌رتێكى لێپسراو مۆڕاڵ بێت مه‌رجى خۆى هه‌یه. به فرۆشتنى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و كشانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت له بازار ماناى نیه كه‌رتى تایبه‌ت به‌هێز ده‌بێت ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانى تیا نه‌بێت ، به‌ڵكو زۆر جار ئه‌م بازارى ئازاده كێشه‌ى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست ئه‌كات كه ئه‌نجامه‌كه‌ى زۆر ترسناكه ئه‌گه‌ر هه‌ره‌مه‌كى بكرێت . به شێكى زۆرى به‌ره‌و پێشچونى كه‌رتى تایبه‌ت په‌یوه‌ندى به به‌هێز بوونه حكومه‌ته‌وه هه‌یه ، دواجار كه‌رتى تایبه‌ت ئامرازێكه كه له دۆخێكى ته‌ندروست ئه‌توانێت گه‌شه بكات و چالاكى ئابورى زیاتر بكات ، واته بێ بوونى حكومه‌تێكى به‌هێز زه‌حمه‌ته كه‌رتێكى تایبه‌تى به‌هێزت هه‌بێت، لێره‌دا هێز به ماناى سه‌ربازى و پۆلیسى و نایه‌ت ، به‌ڵكو زیاتر ئه‌و بوارانه ده‌گرێته‌وه كه حكومه‌ت به هێز ده‌كات وه‌كو یاساكان ، ده‌زگاكان و ،شفافیه‌ت ...هتد.
مه‌رجه‌كانى بوونى كه‌رتێكى تایبه‌تى به‌هێز
- جێگیر بوونى دۆخى دارایی
ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه زیاتر ئه‌ركى ده‌وڵه‌ته كه وه‌كو چه‌ترێك وایه كه پارێزگارى له نرخى دراو ئه‌كات و چاودێرى نرخى كاڵاكان ده‌كات، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش حكومه‌ت ناچار ده‌كات كه به‌رده‌وام به سیاسه‌ته ئابورییه‌كانى بچێته‌وه له‌رووى داهات و خه‌رجیه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵئاوسان روو نه‌دات كه كاریگه‌رى له نرخه‌كان ده‌كات به‌رده‌وام ئه‌بێت عجز له بودجه زۆر كه‌م بێـت.
- شه‌فایه‌تى ده‌زگاكان و زانیاریه‌كان
هه‌موو چالاكیه‌كى ئابورى پێویستى به داتا هه‌یه، داتاش له شێوه‌ى ئامار كۆده‌كرێته‌وه، ئاماریش حكومه‌ت پێهه‌ڵده‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاو روونى هه‌بێت له پلان و ئاراسته كردنى سیاسه‌تى ئابوریه‌كه‌ى و كه‌رتى تایبه‌ت، بۆ نموونه كۆى گشتى هه‌ڵئاوسان له بازار چه‌نده؟ كۆى گشتى داهات چه‌نده ؟ رێژه‌ى بێكارى، رێژه‌ى ره‌گه‌ز له كۆمه‌ڵگا، چ كه‌رتێكى ئابورى زیاتر پێویستى به پاڵپشت كردنى حكومه‌ت هه‌یه؟ ئه‌م داتایه ئه‌بێت به شێوه‌یه‌ك بێـت كه جیگاى باوه‌ڕ پێكردن بێت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت سوودى لێوه‌ربگرێت له ئه‌نجام دانى چالاكیه‌كانى.
- چوار چێوه‌یه‌كى یاسایی
حكومه‌ت ده‌بێت چوار چێوه‌یه‌كى یاساى هه‌بێت كه كه‌رتى تایبه‌ت ناچار بكات له‌و چواچێوه‌یه كار بكات نابێت له سنوره‌كه‌ى ده‌ربچێت، بۆ نموونه پاراستنى ژینگه یه‌كێكه له‌و چوار چێوه یاساییه، ناكرێت كه‌رتى تایبه‌ت پرۆژه‌یه‌ك بكات مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر ژینگه دروست بكات، یاخود ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌كى یاسایی هه‌بێت بۆ مافى كرێكار و تاكى كۆمه‌ڵگا كه كه‌رتى تایبه‌ت نابێت سنوره‌كه‌ى ببزێنێت، بۆ نموونه كاتژمێرى كاركردن، كه‌مترین كرێ. به گشتى حكومه‌ت ده‌بێت وه‌كو دادوه‌رێكى راستگۆ بێت له‌نێوان كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمه‌ڵگا.
- سه‌ره‌وه‌رى یاسا
- بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتێكى تایبه‌تى به‌هێزت هه‌بێت ده‌بێت یاساش له‌گه‌ڵى به‌هێز بێت و سه‌روه‌ر بێت، دابین كردنى دادپه‌روه‌رى كارى كه‌رتى تایبه‌ت نیه، به‌ڵكو كارى حكومه‌ته . ره‌خساندنى هه‌لى یه‌كسان بۆ كه‌رتى تایبه‌ت كارى یاسا و حكومه‌ته، نه‌هێشتنى قۆرخ كارى و پاراستنى هاوسه‌نگى ناو كۆمه‌ڵگا كارى حكومه‌ته ئه‌مانه‌ش هه‌مووى به یاسایه‌وه ده‌كرێت كه پێوسیته حكومه‌ت به‌رپرسیاره‌یه‌تى هه‌ڵگرێت. له‌كۆمه‌ڵگاكانى ئه‌مرۆ، ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌رتى تایبه‌تى به‌هێز پێشكه‌ش ده‌كات وه‌كو ئه‌ڵمانیا یاخود سنغافوره. به‌رده‌وام به‌هێزى حكومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له به‌هێزى كه‌رتى تایبه‌ت
- چاكسازى سیاسى :
ئه‌و حكومه‌ته‌ى ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ى یاسا و سه‌روه‌رى یاسایی به‌هێزى هه‌بێت( دوو خالى سه‌ره‌وه) ،بێگومان سیسته‌مێكى سیاسى كراوه‌ى ده‌بێت، به‌و مانایاى كۆمه‌ڵگا مافی هه‌یه ده‌نگى هه‌بێت له بریاردان له رێگاى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى دیموكراسیه‌وه، واته بێ كۆمه‌ڵگایه‌كى سیاسى كراوه زه‌حمه‌ته بتوانى كه‌رتێكى تایبه‌تى پێشكه‌وتو به‌رهه‌م بێت ( جگه له نموونه‌ى وڵاتى چین كه ئه‌مه‌ش جێگاى مشتومرێكى زۆره له لایه‌ن زانایانى بوارى ئابورى). حكومه‌ت ده‌زگایه‌كى خاوه‌ن ئایدۆلۆجیایه یاخود تێراونینێكى دیارى كرا‌و بۆ كۆمه‌ڵگاو بازار هه‌یه ، زۆر جار ئه‌م تێراوانینه كورت ئه‌هێنێت له‌و دۆخه‌دا كۆمه‌ڵگا ئه‌و مافه‌ى هه‌یه ئه‌و ئایدۆلۆجیایه بگۆرێت به دانه‌یه‌كى تر كه داخوازیه‌كانى جێبه‌جێبكات.
- متمانه و راستگۆى
بێ بوونى متمانه له نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا زه‌حمه‌ته بتوانى كه‌رتى تایبه‌تى پێش بخرێت، متمانه‌ش پرۆسه‌یه‌كه به‌رده‌وام ئه‌بێت دروست بكرێت له ریگاى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌ر له ده‌ستوره‌وه بگره تاكو یاساكان. متمانه بریتیه له دروست كردنى دۆخێك كه بازار هه‌ست به ئارامى بكات له خستنه رووى پرۆژه‌و چالاكى ئابورى، ئه‌م دۆخه‌ش پێویستى به ده‌ستكارى گه‌وره‌ى هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه هه‌یه كه ده‌وڵه‌ت به‌رێوه‌ى ده‌بات له سایه‌ى یاسا و ده‌ستور ، وه ئه‌ركى سه‌ره‌كى ده‌وڵه‌ت له‌م متمانه‌یه پاراستنى بازاره له هه‌ر شكستێكى گه‌وره .
- چالاك بوونى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و سه‌ندیكاكان
رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و سه‌ندیكاكان ئامرازێكن كه گروپه‌كانى كۆمه‌ڵگا دروستیان ده‌كات بۆ به‌رگرى كردن له مافه‌كانیان له كاتى روودانى هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و مافانه. زۆر جار چالاكى ئه‌م گروپانه له سنورى به‌رژه‌وه‌ندى گروپ ده‌ر ئه‌چێت و له گه‌ڵ گروپه جیاوازه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگا به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى گشتى كۆمه‌ڵگا ئه‌كه‌ن. تاكو ئه‌م رێكخراو سه‌ندیكاكان چالاك بن ئه‌وه‌نده زیاتر بازارى ئازاد دور ئه‌بێت له بێ مۆڕاڵى و ئه‌وه‌نده بازاركه ته‌ندروست ئه‌بێت و ده‌رفه‌تى گه‌شه سه‌ندنى زیاتر ئه‌بێت. ئه‌م رێكخراوانه پنتى به هێزى كۆمه‌ڵگان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ر غه‌درێك كه چ له‌لایه‌ن ده‌ڵه‌وته یاخود بازارى ئازاد بكرێته سه‌ریان.وه زۆر جار ده‌وڵه‌ت بۆ به هێز كردنى ئه‌م رێكخراوانه مه‌رجى قورس دا ئه‌نێت له‌سه‌ر كه‌رتى تایبه‌ت كه به‌شێك له قازانجه‌كانیان بۆ پشتگیرى ئه‌م رێكخراوانه بێت،به‌رامبه‌ر لێ‌خۆش بوون له باج له سه‌ریان.
له كۆتایی دروست بوونى كه‌رتى تایبه‌ت و بازارى ئازاد به بریارى سیاسى دروست نابێت، به‌ڵكۆ ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كى درێژ خایه‌نه كه له ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست و زه‌رورتى مێژووى دروستى ئه‌كات .
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی