به‌شى (3) كۆتایی
گه‌وره‌یی و زه‌به‌لاحى حكومه‌ت مه‌رج نیه نیشانه‌ى سه‌ركه‌وتنى بێت، رۆژگارى ئه‌مرۆ حكومه‌تێكى بچوك و چالاك فه‌رز ده‌كات به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا.
كێشه‌ى سه‌ره‌كى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ر له دواى 1991 ئه‌وه بوو، ئه‌م حكومه‌ته هاته سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كى شێواو یاخود ناچالاك له رووى ئابوریه‌وه، هاته سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك بێئیشیه‌كى زۆرى تیا بوو ( بوونى نزیكه‌ى 500 هه‌زار جاش له‌گه‌ڵ بوونى سه‌دان هه‌زار سه‌ربازى فیرار، نه‌مانى گونده‌كان و زۆربوونى كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێكان و بچوكى شاره‌كان ) له‌وانیش گرنگتر كۆمه‌ڵگاى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كوردستان له‌سه‌ر سیسته‌مێكى سۆشیالیستى دروست كرا بوو، كه حكومه‌ت زۆربه‌ى كه‌رته‌كانى به‌رێوه ده‌برد.
راسته له پێش 1991 به چه‌ند سالێك فرۆشتنى كه‌رته‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌ستى پێكردبوو، به‌ڵام زۆربه‌ى پیشه‌سازى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى حكومه‌ت له شاره‌كانى ناوه‌راست و سونه نشینه‌كان بوون، له‌به‌ر ئه‌وه كاریگه‌رى گه‌وره‌ى دروست نه‌كرد له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى كوردى . كۆمه‌ڵگاى كوردى هه‌ر زوو هه‌ستى به نه‌زانى سه‌ركرده‌كانى كورد كرد له به‌رێوه بردن ،چونكه پێشتر له سایه‌ى حكومه‌تێكى مه‌ركه‌زى به‌هێز بوو ، كه یاساكان تا راده‌یه‌كى باش رێز لێ‌گیرا بوون.
هه‌ر زوو سه‌ركرده‌كانى كوردیش تووشى شۆكى گه‌وره بوون له چۆنیه‌تى به‌رێوه بردنى ده‌زگاكان ، ره‌نگه شه‌ڕى ناوخۆ دواى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێكى باش بوو بێت بۆ خۆ دزینه‌وه له به‌رێوه‌به‌ردنى كۆمه‌ڵگا و سه‌رقاڵ كردنى. یه‌كێك له‌و هه‌ڵه گه‌ورانه كه سه‌ركردایه‌تى كورد تێكه‌وت زوو فرۆشتنه‌وه‌ى ئه‌و كارگانه‌ى سه‌ر به حكومه‌ت بوون و واڵا كردنى سنوره‌كان بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌رچى ئامێرى قورس و ئامێرى یزیشكى خه‌سته‌خانه‌كان بوو. ئه‌م فرۆشتنه‌وه‌یه بریارێكى زیاتر سیاسى بوو نه‌ك ئابورى، چونكه دواجار ئه‌وانه‌ى ئه‌و كارگانه‌یان كریوه كه‌سه نزیكه‌كانى خێزانه سیاسه‌كان بوون.
به گشتى له دواى دروست بوونى حكومه‌تى كوردى تاكه غه‌مى ئه‌وه بوو چۆن پاره په‌یدا بكات، هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام داهاتى هه‌رێم زۆر زیاتر بوه له بڕى پێداویستى كۆمه‌ڵگاى كوردى، به‌ڵام به‌شێكى زۆرى ئه‌و داهاته به نهێنى ده‌مایه‌وه. له دواى 2003 كه پاره‌یه‌كى زۆر رووى له كوردستان كرد به هۆى به‌غداوه، حكومه‌تى كوردى غه‌مێكى گه‌وره‌ى له كۆڵ بووه. كه‌سه سه‌ره‌كیه‌كانى حزب هه‌وڵیان دا چۆن ئه‌و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه دووباره بخه‌نه‌وه ناو داهاتى حزبه‌كانیان. یه‌كه‌مكار پێهه‌ستان بانگه‌شه‌ى به‌هێز كردنى كه‌رتى تایبه‌ت بوو، ئه‌م كه‌رته‌ش زیاتر كۆمه‌ڵه كۆمپانیایه‌ك بوون بۆ ساخ كردنه‌وه‌ى كه‌لو په‌لى ولاتانى ده‌وربه‌ر،له كردنه‌وه‌ى مۆڵى گه‌وره‌و پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون. واته هیچ چالاكیه‌كى ئابورى نه‌بوو كه كۆمه‌ڵگا پێهه‌لده‌ستێت به‌ڵكو زیاتر له گۆره‌پانێك ده‌چوو بۆ پاره سه‌رف كردن.
ئه‌وه‌ى له كوردستان هه‌یه به داخه‌وه به‌هێزى كه‌رتى تایبه‌ت نیه ،به‌ڵكو قۆرخكارى كۆمه‌ڵه سه‌رمایه‌دارێكى حزبی یاخود نزیك له حزبه‌وه بۆ بازاره‌كانى كوردستان، ئه‌م پرۆسه‌یه به پلانێكى تۆكمه‌وه كارى بۆ كراوه كه رزگاربوون لێی كارى جدى و درێژ خایه‌نى ده‌وێت، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌و به‌ربه‌سته قورسانه كه له پێش گه‌شه‌ندنى كه‌رتى تایبه‌ت له كوردستان هه‌یه هێشتا هیوایه‌ك ماوه، هیوا به ماناى ئه‌وه‌ى دۆخه‌ى ئه‌مرۆى ئابورى كوردستان ئه‌نجامى بریارى مرۆڤه‌كانه،واته ئه‌م دۆخه مرۆڤ دروستى كردوه و هه‌ر به مرۆڤیش چاك ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ دوو بنه‌ماڵه‌ى ده‌ست رۆیشت‌و له كوردستان ده‌ستیان به‌سه‌ر بریاره سه‌ره‌كیه‌كانى بازار گرتوه ئه‌وانیش بنه‌ماڵه‌ى بارزانى به پله یه‌ك و بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى به پله دوو. كێشه‌ى ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه ئه‌وه‌یه هیچ پێشینه‌یه‌كى چالاكى ئابوریان نه‌بوو كه كوردستانیان كه‌وته ژێر ده‌ست، زیاتر به سیاسه‌ته‌وه خه‌ریك بوون .ئه‌مه‌ش وایكرد زۆر هه‌ڵه‌ى گه‌وره بكه‌ن كه ره‌نگه تا چه‌ند نه‌وه‌یه‌كى داهاتوو ئه‌بێت باجى ئه‌و هه‌ڵانه بده‌ن. هه‌ر ئابوریه‌كیش قازانجى ته‌نها بۆ دوو بنه‌ماڵه بێت بێگومان زه‌ره‌ى بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌بێت. چونكه ئابورى چالاكى كۆمه‌ڵگایه به گشتى نه‌ك چه‌ند خێزانێك. زۆربه‌ى كه‌رته گرنگه‌كانى ئابورى له ژێر ده‌ستى ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه یاخود كه‌سه نزیكه‌كانى خۆیان وه‌كو نه‌وت و بازرگانى.
بۆ نموونه كه‌رتى نه‌وت وه‌رگرین، ئه‌مه جگه له ده‌رهێنانه‌كه‌ى فرۆشتنه‌وه‌ى به كه‌متر له نرخى بازارى جیهانى، نه‌وت له‌گه‌ڵ خۆى چه‌ندین كۆمپانیاى تر‌ى دروست كردوه كه هه‌مووى سه‌ر به حزبن كه به‌شدارن له پرۆسه‌ى نه‌وت ساغ كردنه‌وه، وه‌كو كۆمپانیاكانى پاسه‌وانى بیره نه‌وته‌كان، كۆمپانیاى دابین كردنى خزمه‌ت گوزارى ، گواستنه‌وه‌ى تانكه‌ر و پاراستنى ته‌نكه‌ره‌كان..هتد. ئه‌م پرۆسه نا شه‌فافه‌ى نه‌وت له هه‌رێم وایكردوه ساده‌ترین مرۆڤى كورد بڕواى یاخود دڵى به‌و سه‌روه‌ته گه‌وره‌یه خۆش نه‌بێت كه ناوى نه‌وته. له كوردستان زۆربه‌ى كارگه‌كانى چیمه‌نتۆ و ئاسن و كۆمپانیه‌كانى په‌یوه‌ندى و گواستنه‌وه و بازرگانى ده‌رمان و جگه‌ره و خواردنه‌وه‌كان به ده‌ست كه‌سانى حزبین ، كه كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌م جۆره خاوه‌نداریه‌تیه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ره‌وه‌ى یاساكانى باج و لێپرسینه‌وه‌ن، زۆرترین ئاسانكاریان بۆ ده‌ه‌كرێت بێ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا سودى لێببینێت، بۆ نموونه ئه‌و هه‌موو كارگه‌ى ناوچه‌ى بازیان ناتوانن یارمه‌تى نوژكردنه‌وه‌ى دایانگه‌یاند بگرنه ئه‌ستو كه تێچوه‌كه‌ى ته‌نها دوو ملیۆن دیناره( وه‌كو به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى بازیان له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى باسى كرد).
ئه‌م ئاسانكاریانه ده‌بێته ده‌وڵه‌مه‌ند بوونێكى خێرایی كۆمه‌ڵه خێزانێك و هه‌ژار بوونى ( هه‌ر چه‌ند هه‌ژارى دۆخێكى رێژه‌ییه، ره‌نگه هه‌ژارێكى كوردستان له هه‌ژارێكى هیندستان باشتر بژى )زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگا كه دواجار كێشه‌كان دروست ده‌بن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاسایشى كۆمه‌ڵگا بكه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه. حكومه‌تى هه‌رێم زۆربه‌ى بریاره‌كانى ده‌رباره‌ى به تایبه‌ت كردنى كه‌رته‌ئابوریه‌كان بۆ دوزینه‌وه‌ى كاره بۆ كه‌سه نزیكه ده‌سترۆیشته‌وه‌كانى ناو ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه نه‌ك پێداویستی بازار بێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه هیچ پرۆسه‌یه‌كى ئابورى جێگاى باوه‌ر و متمانه نیه له بچوكترین رووبه‌رووبونه‌وه له گه‌ڵ یاسا هه‌موو فایله‌كان دا ئه‌خرێن. ئه‌م جۆره حكومرانیه‌ى كوردستان له حكومرانى شكسته‌كان ده‌چێت،كه دواى خۆیان به‌رده‌وام وێرانه به‌جێده‌هێڵن، چونكه ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌سكه‌وتێكى زۆر خێراى قازانج هه‌موو یاسایه‌ك پێشێل ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كه كه‌رتى تایبه‌ت به‌هێز ده‌كه‌ن له كوردستان زۆر لاواز كراون، هه‌ر له سه‌ندیكاكان تاكو رێكخراوه‌كانى مه‌ده‌نى بۆ كۆنترۆڵ كردنى سلكى یاسا به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه،ئه‌مه‌ش وا ده‌كات وه‌به‌رهێنێكى ناوخۆ یان ده‌ره‌كى ئه‌وه‌نده‌ى خه‌ریكى رازى كردنى ده‌سه‌ڵاتدارانه كه ئه‌مه‌ش بێ به‌رتیل تێناپه‌رێت ئه‌وه‌نده خه‌ریكى یاساكانى وه‌به‌رهێن نه‌بن. دواى 28 ساڵ له حكومرانى كه ماوه‌یه‌كى ئیجگار زۆره وه‌كو ئه‌وه وایه تازه له سفره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین. فراوان بوون و قه‌ره‌بالغ بوونى شاره‌كان و ئاوەدان كردنه‌وه‌ی گونده‌كان به‌شێكى زۆرى په‌یوه‌ندى به تواناى ئابورى كۆمه‌ڵگاى كوردیه‌وه خۆى نیه ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه بوو كه له به‌غداوه ده‌هات وه‌كو بودجه‌ى ساڵانه، بینیمان دواى برینى ئه‌و بودجه‌یه هه‌موو دۆخه‌كان گه‌یشتنه‌وه دۆخى سفر، فه‌رمانگه‌كان نیمچه ئاشبه‌تالێكى لێكرا، پرۆژه‌كان راوه‌ستان، به‌ڵێنده‌ران زۆریان مایه پۆچ بوون، سیسته‌مى خوێندن خراپ بوو، خه‌سته‌خانه‌كان به‌تاڵ بوونه‌وه له خزمه‌ت گوزارى راسته‌قینه، شه‌قامه‌كان وێرانتر بوون، كه‌رتى وه‌به‌رهێنانى خان‌و به‌ره راوه‌ستا..هتد.
به‌گشتى ئه‌م ئابوریه‌ى ئه‌مرۆ له كوردستان كارى پێده‌كرێت هیچ چالاكیه‌كى راسته‌قینه‌ى ئابورى تیا نیه، هه‌ر ئه‌وه‌یه به‌غدا بڕه پاره‌یه ده‌نێنرێـت، حكومرانى ئێره‌ش دابه‌شى ده‌كه‌ن. بێگومان كارى باش كراوه له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌ڵام به‌شێكى ئه‌م كارانه باشانه بۆ زیاتر دروست كردنى شه‌رعیه‌تى بنه‌ماڵه‌یه بەرامبه‌ر كۆمه‌ڵگاو دنیاى ده‌ره‌وه، كه ده‌كرا زۆر زیاتر بكرێت چونكه ماناى نیه 28 ساڵ حكومران بیت و شه‌قامێك یاخود پردێكت دروست نه‌كردبێت!.
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی