له‌ خۆڵه‌مێشی شه‌ڕه‌وه‌، بۆ خوێندكاری خاوه‌ن لابتۆپ

08/05/2019

كامران وریا قانع

((بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتو دروست بكه‌یت پێویست ناكات دووباره‌ داهاێنان له‌ تایه‌ بكه‌یته‌وه‌ ، ده‌بێت سوود له‌ ئه‌زموونی ئه‌وانی تر وه‌رگریت.)) وه‌زیری ئابوری رواندا كلییت نیكرا

رواندییه‌كان رۆژ به‌ رۆژ پیشانی حیهانی ده‌ده‌ن، هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك و میلله‌تێك ده‌توانێ پێش بكه‌وێت و هه‌ژاری نه‌هیڵێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی غمخۆر و دور له‌ گه‌نده‌ڵی حكومران بێت. هه‌موو له‌ بیرمانه‌ له‌ سا ڵانی نیوان1993- 1995 له‌م وڵاته‌دا له‌ ماوه‌ی سه‌د رۆژ دوو خێڵ نزیكه‌ی 800 هه‌زار كه‌سیان له‌ یه‌ك كوشت، هوتیه‌كان كه‌ زۆرینه‌ن نزیكه‌ی سه‌دا هه‌شتای دانیشتوانن ،توتسیه‌كانیان تاوانبار كرد كه‌ رێژه‌یان ته‌نها له‌سه‌دا بیسته‌ به‌ كوشتنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وسای رواندا. جه‌نگێگ نیوه‌ی دانیشتوانی ئاواره‌ كرد،هه‌رچی ژێرخانی ئابوری وێران بوو، زیندانه‌كان پڕ بوون له‌ مرۆڤی بێ تاوان،نزیه‌كه‌ی 250 هه‌زار ئافره‌ت له‌ زیندانكان بوون ته‌نها بۆ لاقه‌ كردن، مێرد خێزانی خۆی ده‌كوشت چونكه‌ له‌ دوو خێڵی جیاواز بوون، به‌ گشتی شتێك نه‌بوو ناوی وڵات و كۆمه‌ڵگا بێت، له‌ ناو ئه‌و تاریكستانه‌ خودا سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتمان په‌روه‌ری وه‌كو دیاری بۆ ناردن به‌ ناوی ( بول كاغامی) . له‌ دوای شه‌ڕه‌وه‌ له‌ ساڵی 1995 بول كاغامی جێگری سه‌رۆك( بیزی مونجو) بوو ، به‌ڵام ئه‌م سه‌رۆكه‌ كه‌سێكی لیهاتوو نه‌بوو 5 ساڵ حكومرانی كرد ، به‌ڵام دۆخی وڵات زۆر په‌شوكاو بوو، ناچار وازی هێنا و جێگره‌كه‌ی له‌ ساڵی 2000 بوو به‌ سه‌رۆكی رواندا، لێره‌وه‌ چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی رواندیه‌كان ده‌ست پێده‌كات.

یه‌كه‌م كاری ئه‌م سه‌رۆكه‌ له‌ سێ ئامانج بوو
1- سرینه‌وه‌ی شوێنه‌واری هه‌موو جیاوازیه‌كی خێڵایه‌تی و قه‌ده‌غه‌ كردنی ناوهێنانی خێڵ له‌ هه‌موو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت 
2- كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ژاری تا راده‌ی سفر له‌ وڵات.
3- مووچه‌كانی خۆی وه‌زیره‌كانی زۆر كه‌م كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی میلله‌ت بدات كه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن.

ئه‌م سه‌رۆكه‌ زانینی كێشه‌ی سه‌ره‌كیه‌كه‌ له‌كوێیه‌ خوێندن و ته‌ندروستی ئه‌و دوو بواره‌ بوون كه‌ نزیكه‌ی له‌ سه‌دا 45 ی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و دوو كه‌رته‌ دابین كرد، وه‌ بروای ته‌واوی به‌ رۆلی ئافره‌ت هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین ئازاریان پێگه‌یشت بوو له‌ شه‌ڕی ناوخۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ ساڵی 2013 رێژه‌ی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مان نزیكه‌ی سه‌دا 64 بوو كه‌ ئه‌مه‌ به‌رزترین رێژه‌یه‌ له‌ جیهان.

ئه‌م سه‌رۆكه‌ ده‌ستوری كرده‌ بنچینه‌ی كاره‌كانی زۆر بروای به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی وڵاتان هه‌بوو، چه‌ندین وه‌فدی گه‌وره‌ی دروست كرد ناردی بۆ وڵاتی سه‌نغافوره‌ و ئه‌ندونسیا و چین بۆ سود وه‌رگرتن . 

له‌ ماوه‌ی فه‌رمانره‌وای ئه‌م سه‌رۆكه‌ ئابوری روانده‌ به‌رزترین رێژه‌ی هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌ كردن له‌ جیهان و ئه‌فریقیا كه‌ ده‌گاته‌ رێژه‌ی سه‌دا نۆ ،داهاتی هاوڵاتی رواندی نزیكه‌ی سی جار زیاتره‌ له‌سه‌ره‌تاكانی 2000.

رواندا وڵاتێكی داخراوه‌، خاوه‌نی سامانی سروشتی نیه‌ ،ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ سوودی له‌ گه‌شتوگوزار وه‌رگرتوه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن، بیرۆكراتیی حكومه‌تی تا راده‌ی سفر كه‌مكردۆته‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ ماوه‌ی 5 كاتژمێر ئه‌توانی كۆمپانیایه‌ك دامه‌زرنێت.

پایته‌خته‌كه‌ی پاكترین پایته‌خته‌ له‌ ئه‌فریقا، هه‌موو مانگێگ له‌ شه‌مه‌ی یه‌كه‌م ،هه‌موو رواندییه‌كان له‌ هه‌ر شوێنێك بن هه‌ڵمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
له شوباتی 2019 یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی نارده‌ ئاسمان بۆ گه‌یاندنی خزمه‌ت گوزاری ئه‌نترنێت بۆ شوێنه‌ دووره‌كان. هه‌ر خوێندكارێك و لابتۆپێك ئه‌مه‌ دروشمی خوێندنه‌ له‌ رواندا، كه‌ زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان به‌سراونه‌ته‌وه‌ به‌ هێڵی ئه‌نترنێـت، وه‌ مامۆستاكان به‌رده‌وام له‌ خوی راهێنانن، چونكه‌ رواندیه‌كان له‌و بڕوایه‌ن ماموستایه‌كی باشی ئاست به‌رز قوتابی باش و ئاست به‌رز به‌رهه‌م دێنێت.

له‌ كۆتایدا هه‌موو نێهینی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ زۆر ساده‌ و ئاسانه‌ كه‌ برییتیه‌ له‌ :
شه‌فافیه‌ت و لێخوش نه‌بوون له‌ گه‌نده‌ڵكاران، سه‌روه‌ری یاسا، ودادپه‌روه‌ری. 
ئیمه‌ی كورد زۆر زیاترمان پێده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌مان بنه‌ما سادانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ین.
هه‌رگیز نابَت ئێمه‌ی كورد ره‌شبین بین ، چونكه‌ ده‌كرێت به‌ جۆرێكی تر بیر بكه‌ینه‌وه‌و به‌ جۆرێكی خۆمان

به‌رێوه‌به‌رین، كه‌ وه‌كو رواندییه‌كان ببین به سه‌رنجی هه‌موو جیهان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە