ئاراسته‌ی رووداوه‌كان و پێنوێنه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كوردستان روه‌و ئاقارێكی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیو تۆنیڵه‌كه له‌كه‌س دیار بێت، تونیڵ لای من دۆخی سیاسی نیه به‌ڵكو ته‌نها قوتی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه چاویان له مووچه‌ی مانگانه‌یه و ژیانیانی پێ به‌ڕێده‌كه‌ن، ئه‌گینا به‌هه‌موو پێودانگێك ئێستا كێشه‌یه‌ك نه‌ماوه ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به‌رگری لێبكه‌ن جگه له ده‌سكه‌وته داراییه‌كان نه‌بێت و به‌كارهێنانی ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندایه.
یه‌كه‌م ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار ئه‌وه‌یه وه‌زیره‌كانی عێراق لێره‌و له‌وێ به داتا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن رێككه‌وتن هه‌یه له نێوان به‌غداو هه‌ولێر به‌وه‌ی ده‌بێ هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ڕاده‌ستی سۆمۆ بكه‌ن له‌به‌رانبه‌ر ناردنی بودجه‌دا، ئه‌وه‌شی دیاره هه‌ولێر تاكو ئێستا ئه‌مه‌ی نه‌كردوه، بۆیه باس له بڕینی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌كرێت بۆ كوردستان، جگه له‌وه‌ش زانیاریه‌كانی نێو حكومه‌تی عێراق باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت داهاتی خاڵه سنوریه‌كان و حسابه‌تاكانی نه‌دراوه به به‌غدا، بۆیه ئه‌م هه‌ڵس و كه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم رێك وه‌ك ئه‌وه وایه یاری به قوتی خه‌ڵكی بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی مایه‌ی كه‌مێك دڵخۆشیه لێدونه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عبد المهدیه كه له رێكه‌وتی 7-5 – 2019 له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بودجه‌و نه‌وت وتی : هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له یاسای بودجه‌دا هاتبێ بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه تیڕوانینی جیاوازیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به گوزارشتی تیڕوانینی جیاواز له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ ئێمه‌ی مارانگاز به‌ده‌ست سیاسیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه جێگای دڵڕاوكێ و تێڕامانه، به‌وه‌ی ئه‌زمونێكی زۆر تاڵمان هه‌یه له ئه‌نجامدانی گفتوگۆ‌و دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا، پێش ئه‌ویش و له‌سه‌رده‌می عه‌بادیدا هه‌مان ئه‌و قه‌وانه كۆنانه لێده‌درایه‌وه به‌وه‌ی بۆچون و دیدگای جیاواز هه‌یه، به‌ڵام ئایه قابیلی چاره‌سه‌ره یان نا، ئه‌مه جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كه‌یه‌و ئه‌وه‌ی كه‌مێ به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌كانی پێش و پاش ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌بوبێت ئه‌زانێ وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌خته بگاته رێككه‌وتن، له‌به‌ر هۆكارێكی زۆر سانا و ساده، ئه‌ویش خۆی له تێوه‌گلانی هه‌ندێ به‌رپرسی دیاریكراوی هه‌رێمدا ده‌بینێته‌وه له یاریه ئیقلیمیه بێ به‌رهه‌مه‌كانداو ره‌نگه په‌شیمان بوونه‌وه له‌و وه‌عدو به‌ڵێن و گرێبه‌ستانه كۆتایی ئه‌وان بگه‌یه‌نێت.
ئه‌م نه‌سازی و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا پێده‌چێ به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به كێشه‌كانی نێوخۆی هه‌رێمه هه‌بێت، به‌وه‌ی بڕیاری نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له‌ناو ئه‌و حزبه‌شدا چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردوه‌و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم رۆڵێكی ئه‌وتۆیان تیایدا نیه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م پرسه مه‌ترسیداره (له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك) خه‌ریكه ورده ورده بۆ ململانێی ناوخۆیی بنه‌ماڵه‌ی فه‌رامانڕه‌وا به‌كار ده‌هێنرێت، وه‌ك پێده‌چێ ئه‌م درێژه‌پێدانه له پێك نه‌هێنانی حكومه‌تدا و بێ باكیه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌رۆكی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روا به ئاسانی و به‌بێ گرفت ئاماده نه‌بێت حكومه‌ت راده‌ستی ئامۆزاكه‌ی بكات.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م پرسه‌دا ئه‌وه‌یه؛ سه‌رجه‌م ئه‌و حزبانه‌ی له ناو حكومه‌تدان و نیه‌تیان هه‌یه بچنه حكومه‌ته‌وه، مادام مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به نانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه، پێویسته شه‌هامه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به ده‌نگێكی زوڵال و بێ شه‌رم ئاماژه بۆ سه‌به‌ب كاری بڕینی مووچه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا هیچ فه‌رقێكیان له‌گه‌ل ئه‌وانه‌دا نیه كه ده‌بنه مایه‌ی سه‌ر ئێشه‌یه‌كی موزمینی به‌رده‌وام بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی