لەكێشەی موچەوە بۆ بروانامەكەی سەرۆكی هەرێم

12/05/2019

دانا رەشید

گەورەترین ئەزمەو قەیران سەرباری هەموو قەیرانە یەك لە دوای یەكەكانی ژیانی هەرێمی كوردستان ئەوە چەند ساڵە قەیرانی موچەیە ، هەڵبەتە ئەم قەیرانە هەرچی قەیرانی تر هەیە لە بیر خەڵكی كوردستانی برۆدەتەوە بە جۆرێك ، هەر پەیوەست نی یە بە ژیانی موچەخۆرانەوە ،بەلكو كاریگەری خراپی لە رەوشی بازاڕ و خوێندن و تەنانەت تەندروستی تاكی كورد كردوە ، ئەمە سەرباری درێژە پێدانی ئەو سیاسەتە حیزبی یە نەگریسەی كە قەیرانی بۆ دەجێتە سەر ئیدی هەم میلەتی پێوە دەخڵەفێنێت و هەم هەرێمی كوردستانیشی پێوە گیرۆدە دەكات و هەم دەسەڵاتی خۆشی درێژ دەكاتەوە ،

خولاسە قەیران بۆتە هۆی هیشتنەوەی ئەم دەسەڵات و بە ناو حكومەتە ، دروست كردنی قەیران و درێژە پێدانی چەند جۆر رێگەی هەیە 

یەكەم ، 
بە حساب كوردایەتی ، كە من ناوم ناوە ( بازرگانی كردن بە كوردایەتی ) لە كاتێكدا هەر خۆیان بەشێكن لە دەستوری عێراق و دەنگیان بۆ كۆ كردەوە ، بە پێێ ئەو دەستورەش هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبراوە لە عێراق ، واتە دەبێ هەمان یاساو رێسای عێراق بۆ هەرێمـیش گونجاو بێ ، فیدراڵی و حوكمی پەرلەمانی لە عێراق چەسپاوە ، گەلۆ هەرمی كوردستان نە بە كردەوە پابەندی عێراقە ، نە بە كردەوەش لە دەرەوەی عیراقە ، واتە پارچەیەك زەوی بێ كۆنتۆڵ ، بێ گەرانەوە بۆ هیچ سنورو یاساو دەستورێكی دانپێدا نراو ،وەك دەڵێن ( دیمۆكراتی بۆ عیراق و خودموختاری بۆ كوردستان ، فیدرالی بۆ عێراق و فیوداڵی بۆ كوردستان ) كاتێ باسی چارەسەری قەیرانە دروست كراوەكان دەكرێت لە سەروهەمویانەوە موچە كە داپۆشەری هەموو قەیرانەكانە ، دەلێن دەبێ دەستوری عیراق جێ بە جێ بكرێت ، كە دێنە سەر جێ بە جێ كردنی ئەمان ( حەماقەتی كوردایەتی و ریفراندۆم و سەربەخۆیی ) دەوروژێنن ، واتە تەم و مژك دروست دەكەن لە بەینی هەرێمی كوردستان و بەغدا تا راستیەكان ون بێت 


دوەم ،یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و خودی سەرۆكی هەرێم ، لێرەدا دوو رستە لەم یاسایە بوە بە قەیرانێك كە چەند ساڵە میلەتیان پێ گەوجاندوە ، بروانامەی سەرۆك و دەسەڵاتەكانی ، كە پێداگیری سەرۆكی پەرلەمانی لەسەر كار لابراو یوسف محەمەد بەم هۆكارە دەركراو پەرلەمان داخرا بە بڕیاری مەسعود بارزانی ، كاتێ هەمان دەستەو تاقم و هەمان رەوش دەنگی پێ دەرێت ، كیشە زەق و دیارەكە بروانامەی سەرۆك نی یە بەڵكو دەسەڵاتە رەهاكانی سەرۆكە ، كە ١ گرفت لە خودی سەرۆك و بوونی بروانامە نی یە ، بەڵكو گرفتی گەورە لەو سیستەمەدایە كە دەبێتە هۆی دەست نیشان كردن و هەڵبژاردنی سەرۆكێكی حەتمی بۆ دەسەڵاتێكی رەها 

٢، پارتی لە بلەو بارزانەوە حوكمی هەولێر دەكات و لە رێكەوتنی دوای ( ٣١ ئاب)ەوە دەروانێتە حوكمی هەرێمی كوردستان ، بە پێێ ئەو ركەوتنە تەنها سنوری دێگەڵە تۆخ دەبیتەوە و نیوەی هەرێمی كوردستان بۆتە دەشتی بێ كەسە و ئەمەش وەك قەیرانێكی تر پارتی لێێ موستەفیدە و هێشتویەتیە 

٣، سروشتی پارتی بنەماڵەی بارزانی ئەوەی ساخ كردۆتەوە كە هیچ كاتێ ئەمان لەگەڵ لایەنی بەرامبە ناگونجێن بەڵكو دەبێ لایەنی بەرامبەر خۆی لەگەڵ ئەمان بگونجێنی ، هەر بۆیە دەیانەوێ بەغدا خۆی لەگەڵ دەسەڵاتی پارتی بگونجێنێ ، ئەمەش خاڵی ناكۆكی هەرێم و بەغدایە كە موچەخۆرانی بە پلەی یەك كردوە بە قوربانی 

ئەو یاریەی كە ئەم دەسەڵاتەی هەولێر بە قوتی میلەتەوە دەیكات ، لە لایەك هەموو حیزبەكانی تر ئیستە بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشدارە تییدا ، لە لایەكی تر بە كۆمپانیا كردنی حیزب و سیاسەت كارێكی خراپی وای كردوە كە ئەگەر حیزبی تریش لە دەرەوەی ئەم دەسەڵاتە دروست بێ ، لەسەر بنچینەی بازرگانی نارەوا دروست دەبێ فێری زمانی فرۆشتن دەبێ نەك زمانی دیبۆمادسی و زانستی سیاسەت ، كە پشت دەبەستن بە دروست كردنی دامو دەزگای نهێنی موخابەراتی و كار كردن لەسەر داگیر كردنی ئەندامە بەرزەكانی هەم خۆی هەم دەرەوەی خۆی ، واتە دەبێتە حیزبی موخابەراتی و ئەمەش زیاتر لە باندێكی مافیای نزیك دەخاتەوە لە قسەو رەفتاری حیزبی سیاسی دا ،بۆ نمونە نەوەی نوێ . كە دیوێكی تری كۆپی هەمان حیزبی دەسەڵاتە .

لێرەوە حیزبە تازەكان كە دەبنە خاوەن پێگە و كورسی پەرلەمان بە جۆرێك لە جۆرەكان بۆ سەپاندنی خۆیان لە هەولێر دەبنە داردەستی حكومەتی بەغدا ، لێرەوە كورد واتەنی بە با بێ و بە بەفر هەر لە عومری زستان كەم دەكاتەوە ، واتە زەرەرمەندی ئەوەڵ و ئەخیر هەر موچەخۆران و تاك و كۆمەڵی هەرێمی كوردستانە .

دەسەڵاتی هەولێر لە بەغدا جۆرێك رێك دەكەوێ و لە هەولێر شتێكی تر جێ بە جێ دەكات ، میلەتیش دەڵیان بە رێكەوتنیان لەگەڵ بەغدا خۆش دەكات كە ئیدی قەیرانی سەپاوی موچە بیتە جارەسەر كردن ، ئەمما بە چەشنی سەراب میلەت دەگەوجێنن و هەر كە لە بەغدا دەگەرێنەوە دەكەونە شێلانی قەیرانێكی تر ، بێ ئەوەی پرسیار لە سەرۆكی تازەی هەرێم بكرێت ، ٤ مانگە موچە نێردراوە بۆ یەك مانگ دابەش كراوە ، واتە هەرێم گەرەكێتی لە لایەك یاری بە بەغدا بكات لە لایەكی تر یاری بە خەكی كوردستان بكات ، موچەش بكات بە سێ مەنگ جارێك ، ئیدی یاریەكە وایە هاوین نیو موچەی زستان وەردەگیرێ و هەمیشە بە سەدان ملیۆن دۆلاری موچە ون دەبێت ئەمە سەرباری دزین و تاڵان كردنی تەواوی سەروەتی نەوت و گومرگ و داهاتی فەرمانگەكان و ...... هتد

دانا رەشید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی