ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له شوێنێكی دیاریكراو له وڵاتی لوبنان ورێگه‌گرتن له گه‌شتكردنی، تاوه‌كو بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی چاره‌نووسیه‌وه ده‌درێت، له لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپول په‌یوه‌ندی به ده‌یان دۆسیه‌ی كۆنی گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كه‌ركوك و به‌غداوه هه‌یه و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن به‌غداوه دراوه‌ته پۆلیسی ئینته‌رپوڵ.
ئه‌و دۆسیەیانه‌ی له دژی نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌رزكراونه‌ته‌وه له بواری ئاو و كاره‌با و رێگه‌وبان و پترۆدۆلار و كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری دیكه‌یە كه له‌ماوه‌ی بوونی وه‌ك پارێزگار ئه‌نجامیداون.
یه‌كێكی تر له‌و تۆماته‌ی ئاڕاسته‌ی كراوه له لایه‌ن خانه‌واده‌ی كه‌سێكه‌وەیە كه پێشووتر له ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كه‌ركوك كاریكردوه، دوای وروژاندنی دۆسیەیه‌كی گه‌نده‌ڵی له چه‌ند ساڵی رابردوودا له دژی پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، به چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه كوژراوه، ئێستا بكوژه‌كه به زاری خۆی دان به‌وه‌داده‌نێت، كه نه‌جمه‌دین فه‌رمانی كوشتنی ئه‌و كه‌سه‌ی پێداوه.
به‌شێك له‌و دۆسیانه‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كه‌ركووك و به‌غدا ڕووبه‌ڕووی كراونه‌ته‌وه :
1. باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ركوك به بڕی (45) ملیار دینار درا، به كۆمپانیاكانی ( ... )، له كاتێكدا هه‌مان باڵه‌خانه به بڕی (18) ملیار دینار دروستده‌كرا.
2. سه‌رجه‌م پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌كان به نرخی ساڵانه‌ی ره‌مزی دراوه، بۆ نموونه: مجزره‌ی كه‌ركوك ( قه‌سابخانه‌ی كه‌ركوك) بۆ ماوه‌ی ( 50) ساڵ دراوه به كۆمپانیایه‌ك، ساڵانه به بڕی 1 ملیۆن دینار، له‌كاتێكدا ده‌بووایه به ( 20) ملیۆ دیناربووایه.
3. پڕۆژه‌ی " صقر كه‌ركوك"، به‌هۆیه‌وه ساڵانه هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌بێت ( 25) هه‌زار دینار بدات، كه له لایه‌ن كۆمپانیای "جمعه نجار" وه‌رگیراوه داهاته‌كه‌ی روون نییه چی به‌سه‌رهاتووه.
4.پڕۆژه‌ی كامێرای چاودێری ناو شاری كه‌ركوك، درا به كۆمپانیایه‌كی سویسری به بڕی (18) ملیار دینار، دوای پێدانی له 50% ئه‌و پاره‌یه به كۆمپانیاكه، پڕۆژه‌كه تاوه‌كو ئێستاش جێبه‌جێنه‌كرا.
5. كڕینی زیاتر له 10 ئۆتۆمبێل بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ، هه‌ر سه‌یاره‌یه‌ك به بڕی ( 85) ملیۆن دینار، له‌كاتێكدا نرخی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له بازار (44) ملیۆن دینار بووه.
6.دروستكردنی ژماره‌یه‌ك باخچه به بڕی ( 40) ملیار دینار، به‌ڵام به‌شێك له‌و پڕۆژانه ئیستلام نه‌كراو به‌شێكیشی تێكدرا.
7. دروستكردنی (8) پردی په‌ڕینه‌وه له ناو شار هه‌ریه‌كه‌یان به بڕی ( 1) ملیۆن دۆلار، كۆی گشتی ده‌كاته ( 8) ملیۆن دۆلار، له‌كاتێكدا كۆی تێچووی حه‌قیقی ئه‌و پردانه ته‌نها ( 2.400) ملیۆن دۆلاربووه.
8. دانانی قه‌پان له ده‌روازه‌كانی كه‌ركوك ، پێدانی به چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێكی نزیك له خۆی، به بری ( یه‌ك ملیۆن و دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار)، له كاتێكدا ڕۆژانه داهاتی ئه‌و شوێنانه (50) ملیۆن دینار بووه.
9. دانانی هه‌زاران ستوونی كاره‌بای به كوالیتی خراپ، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كاربهێنرین به بڕی ( 5) ملیۆن دۆلار.
10. دروستكردنی " نه‌خۆشخانه حه‌ویجه" به بڕی ( 37) ملیار دینار، له‌كاتیِكدا هه‌مان پڕۆژه به بڕی ( 19) ملیار دینار دروستده‌كرا.
11. دروستكردنی شه‌قامی "حه‌ولی بای" به 13 ملیار دینار ته‌واوده‌كرا، به ( 75) ملیار دینار دراوه به كۆمپانیایه‌كی دیكه.
12. شه‌قامی " شاری یاری كه‌ركوك" به بڕی ( 16) ملیار دینار دراوه‌ته كۆمپانیای ( ....)، له‌كاتێكدا كۆمپانیای تر داوای كردبوو به بڕی (11) ملیار دروستیبكات.
13. قوتابخانه‌ی ئیتاڵی دراوه به هه‌ریه‌ك له (....) به بڕی ( 56) ملیار دینار، له‌كاتێكدا هه‌مان پڕۆژه به بڕی ( 22) ملیار دینار ته‌واوده‌كرا، تاوه‌كو ئێستاش جێبه‌جێنه‌كراو بڕی ( 5) ملیار دینار سلفه‌ی ته‌شغیلیش وه‌رگیراوه.
14. هه‌ر چوار ده‌روازه‌كه‌ی كه‌ركوك، به بڕی ( 37) ملیار دراوه به كۆمپانیاكانی نزیك له خۆی، له‌كاتێكدا بڕه‌كه‌ی له ( 6) ملیار تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد.
15. باڵه‌خانه‌ی دادگای كه‌ركوك دراوه به هه‌ریه‌ك له (...) به بڕی ( 13) ملیار دینار، له‌كاتێكدا هه‌مان پڕۆژه تێچووه‌كه‌ی ( 3) ملیار دیناربووه.
16. باڵه‌خانه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی به ( 17) ملیار دینار دراوه به كۆمپانیاكانی (...)، له كاتێكدا كۆمپانیای تر به بڕی ( 8.5) ملیار دینار داوای پڕۆژه‌كه‌ی كردبوو.
17. شه‌قامی " صفه الشرقیه" دراوه به ( تاقه‌ی به‌غداد) به بڕی ( 6) ملیار دینار، له‌كاتێكدا خۆی نرخه‌كه‌ی ته‌نها ( 2.5) دوو ملیار‌و نیوه، كۆمپانیای تریش داوایان كردبوو.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی