بۆ دەبێت یەكێتی كۆنگرەی خۆی ببەستێت؟

بۆ دەبێت یەكێتی كۆنگرەی خۆی ببەستێت؟

رێبین عومەر


200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لەكەشێكی یەك گووتاریدا یەكێتی لە سلێمانی و لە دەباشان لە حزووری مەزاری مام و لە كەركوك و گشت شارو شارۆچكە و نێودڵی جەماوەرە سەوزپۆشەكەی یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی خۆیكردەوە، رەنگبێت زۆر بە روونی لەم یادە لە پەیامی سەركردەو كادیرانی یەكێتی و جەماوەریش باش حالًی بیت كە یەكێتی لەم قۆناغەدا لەبەردەم دوو ریانێكە یان ئەوەتا لە رێگەی بەستنی كۆنگرەوە خۆی نوێ دەكاتەوە و قۆڵی چاك سازی لێهەڵدەماڵێت یاخود بەرێگەی شاییەكەی بناویلە ئەڕوات و هەركەس بۆخۆی جەمسەرێكی پلەو پۆست و بەرژەوەندی دەبێت بێگوومان ئەوەش یەكێتی دەخات بەردەم دووبژاردە كەیەكەمیان كەبەستنی كۆنگرەیە باشترە لەوەی ئەم حزبە لەبەر هەل پەرستی و پەرژەوەندی خوازی كەمینەیەك چارەنوسی بەو ئاقارە بڕوات ، لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا یەكێتی خاوەن باشترین قاعیدەی جەماوەرییە كە لە نوشوستییەكانی چەند ساڵی رابردوو زۆرتر لە هەندێ سیاسی و سەركردەی ناوخۆی باشتر بیریاندەكردەوە و خاوەن هەڵوێست بوون، چونكە موشەق بوونی هەندێ سیاسی دەرفەتی دروستكرد كە یەكێتی بچووك بێتەوە بەڵام دەركەوت جەماوەری یەكێتی كە پەرۆشی پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتین خاوەن هەڵوێست بوون و رێگریانكرد لەوەی كەیەكێتی لەناو هیچ ناوەندێكی بریار و ناو هیچ هاوبیری سیاسی حزبیدا بچووك بێتەوە، بەڵكو لە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كوردستان جەماوەری یەكێتی كێرڤ و سەنگی یەكێتیان بەرز كردەوە و دووبارە رۆڵی گرنگی خۆی پێدایەوە.

بۆ كۆنگرە 
روونە كە ئەم سەركردایەتییەی ئێستا شەرعییەتی كۆنگرەی 2010 یان نەماوە ، رەوشی ناوخۆی سیاسی و هەرێمی و جیهانی گۆڕانكاری لێبەسەرهاتووە، ئاراستەو بیروباوەڕی سیاسی بۆ خەباتی كاری حزبایەتیش گۆڕانی لێبەسەرهاتووە، ریفۆرم و گۆڕانكاری نوێش بۆتە ئەولەویەتی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی ئەو ناوچانەی كەیەكێتی هەژموونی بەسەرییەوە هەیە ئەوە سەرباری ئەوەی كە نوێگەری ناوخۆی لەنێو ریزەكانی یەكێتی و دروستكردنی ناوەندی سیاسی بریاردان رێگری لەم رێگە هەرەمەكییەی سیاسی دەگرێت كە زۆركات فاكتەری پاشەو پاش چوون بوون، ئێستا لەهەمووكات زیاتر كاتییەتی كە یەكێتی دەردی بێسەری تێپەڕ بكاو لە رێگەی سازدانی كۆنگرەییەكی دادپەروەرانە بە بیری مام جەلال و بەخەباتی نوێی سیاسی سەردەم سەرێكی نوێ بۆ كۆكردنەوەی ئەجێندا سیاسییەكان هەڵبژێرێ و رۆڵ بە خوێنی نوێ بدات تا بەووزەی كاركردنی چوار ساڵ بە شێوەیەكی دیموكراتی ئەم حزبە بەهێز بەهێزتر بكەن.

رێبین عومەر



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved