خەباتی شانازی یان پسوڵەی لێبوردنی ‌هەڵە و تاوان؟

خەباتی شانازی یان پسوڵەی لێبوردنی ‌هەڵە و تاوان؟

ئارێز عەبدوڵڵا


889 جار خوێندراوه‌ته‌وه


کاتێک گەلی کوردستان لە نا هەموارترین بارودۆخدا بوو شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەرانی ئەم وڵاتە بە گیانی خۆیان و پشتیوانی خەڵك چوونە مەیدان. ئەنجام دوای شەهیدبوون و برینداربوونی هەزاران لەو تێکۆشەرانە وڵاتەکەمان ڕزگارکرد. ئەو مێژووە دوور و درێژ و پڕ لە سەروەریە مایەی شانازی ئێستا و نەوەکانی ئایندەشمانە، بەڵام بەداخەوە دەڵێم لە ماوەی ڕابردوودا نا دادپەروەری، بێسەروبەری و گەندەڵی گەیشتنە ئاستێک کە بە هۆیانەوە زۆرکەس بە نوێژی نیوەڕۆ نەک ڕەخنە بگرن بەڵكو سوکایەتی بەو سەروەری و شانازیانەشەوە بکەن. 

هەموو ڕۆژ لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە کۆڕو کۆبوونەوەکان، لە پەیوەندیە نێوخۆیی و دەرەکیەکان سەری زمان و بنی زمانی دەستە بژێری دەسەڵات و سیاسی کوردستان هەر خەبات و قوربانی دانی ڕابردووە، بەبێ ئەوەی سنورێک بۆ تاڵان کردن و گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانیەوە دابندرێ. من نامەوێ لێرەدا ناو بڵێم چونکە ناوەکان لای خەڵكیش ئاشکران و دەزانرێ زۆر لەوانەی ڕابدروویەکی باشیان هەبووە ئێستا گەندەڵی تا بیناقاقایان هاتووە.

ئێمە خەباتمان کرد تاکو وڵات ڕزگار و گەل ئازاد بکەین، نەک لە ترۆپکی دەسەڵاتیش تا بۆمان دەلوێ هەر خەریکی گەندەڵی و چاوپۆشین لە گەندەڵی بین. 

ئێمە خەباتمان کرد تا دادپەروەری جێگیر بکەین، نەک بە ئارەزووی خۆمان سامان و داهاتی گەل بخۆین و تەخشان و پەخشانی پێ بکەین.

ئێمە بۆ ئەوە خەباتمان نەکردووە تا پێشمەرگایەتی و زیندانی بوون و دەربەدەری وەک پسوولەی لێبووردن لە هەموو تاوانێک و وەک پشتەوانە (حصانە) بۆ بەردەم دادگا و ویژانی خەڵك بەکار بهێنین!.

ئارێز عەبدوڵا



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved