کێ خائینەو خیانەت کامەیە؟

کێ خائینەو خیانەت کامەیە؟

دلێر محەمەد نووری


500 جار خوێندراوه‌ته‌وه

خیانەت کە بە واتای ناپاکی دێت؍ ئەو ووشەیەیە کە لە سەرەتای شەستەکانی سەددەی ڕابردووەوە بە بەردەوامی لە سەر شاڕێی مێژووی سیاسی ئێمەدا دێت ودەچێت. لە نێو خەڵکە عەوامی خەڵک ولە نووسینە ڕەخنەییە توندەکانیش ووشەی جاش بۆ هەمان مەبەست بەکارهاتووە. لە ڕاستیشدا من زانیارییەکی ئەوتۆم نییە کە بۆیەکەم جارکێ لە ئەدەبیاتی سیاسی کوردیدا ووشەی جاشی بە باڵای کێدا بڕی وبەکارهێنا. وە ئەگەر لە ناوی گیاندارێکەوە خواسترابێت ئەوە من هیچ پەیوەندییەکی واتایی ولێکچوونێک لە نێوان پشت کردنە نشتیمان وئەرکی ئەو گیاندارە نادۆزمەوە. ئەی بۆجاش بێ وگیاندارێکی تر نەبێ کە خسڵەتێکی نزیکی لەو ناپاکییەوە هەبێت کە مرۆڤەکان بەرانبەر خاک ووڵات ئەیکەن؟. لە زمان عەرەبیدا ووشەی مورتەزەقەش بەکار دێت بۆ هەمان مەبەست. دەزگای (MERRIAN-WEBSTER) ئەمریکی کە کۆنترین وگەورەترین دەزگای جیهانییە لە زانیاری بەخشین لە بارەی زمانەوە؍ هەندێ هاوواتای بەرانبەر ووشەی خیانەت بە ئینگلیزی داناوە وەکو treason و unfaithfulnessو backstabbingوزۆری دیکەش.

 

لە گەڕانێکی کورتیش بۆ پێناسەیەکی کورتی ووشەی خیانەت یان جاشایەتی گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە تاوانێکە ئەو کەسەی ئەنجامی دەدات هەوڵی خستنی حکومەتی وڵاتەکەی خۆی دەدات یان یارمەتی دوژمنی وڵاتەکەی خۆی دەدات لە کاتی جەنگدا. خیانەت دیاردەیەکە هەم جیهانی وهەم ناوچەیی وهەم کوردیشە؍ هەم مێژوویی وهەم نوێشە.

 

دیاردەیەکە پێ بە پێی سیاسەتکردن وجەنگ خۆی دەنوێنی. سەرلەبەری خیانەتەکان ئامرازوبیانووی خۆی هەیە وخیانەتکار خۆی بە ڕاستتر وڕەواتر وشیاوتر لە خیانەتلێکراو دەزانێت؍ بگرە خیانەتەکەی بە نشتیمانپەروەریش دەداتە قەڵەم. گەر کەمێک بە مێژووی خیانەتدا بچینەوە لە ٦۰ ساڵی پێشووی باشوری کوردستان دەبینین نزیکەی ناوی سەرجەم حیزبە کوردسانییە کۆنەکان دەهێنرێت وپەنجەی تومەتیان جارێک لە جارەکان بۆ ڕادەکێشرێت.

 

وە لە بەر ئەوەی هیچ کەسێکی بێلایەن مێژووی بۆ ئێمەی نەنووسیوەتەوە؍ هەمیشە پشتمان بە حیکایەتەکانی حیزب وبیرەوەرییەکانی سەرکردەو هاوخەباتەکانیان بەستووە. گەر چاوێک بە سەرجەمی ئەم گێڕانەوانەونووسینانە بخشێنین دەبینین تووشی زۆرترین بەریەککەوتن ودژیەکوەستانەوە دەبن. هۆکارەکەشی زۆر بە ئاسانی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە نووسەرەکانیان بکەری سەرەکی ناو ڕووداوەکان بوون نەک کەسانی بێلایەن وئەکادیمی. هەربۆیە ئەوەی بۆ تۆ خیانەتە بۆ من کوردایەتییە وبە پێچەوانەشەوە. خاڵێکی دیکەش ئەوەیە کە هیچ رێکەوتنێکی هاوبەش لە نێوان لایەنەکان بۆ کردەی خیانەت نییە. هەر بۆیە هەر کەس بە پێوەرو تەرازووی خۆی ئەیکێشێ وئەیپێوێ.

 

سەرەتای دەرکەوتنی تارماییەکانی لێکترازان ودواتر سەنگەرلەیەکگرتن وکەوتنە ناو دۆخی خیانەتەوە لە ۵۰ کان وکەمێک پێش ئەو ساڵانە دەرکەوتن. بەر لەوەی هەندێ نموونە لەو مێژووە تاڵە دەستنیشان بکەم هەق وایە حزبە سیاسییەکان کۆک بن لە سەر هەندێ پێناسە یان دووبارە پێناسە کردنەوەی هەندێ دەستەواژە. لەوانە دۆست ودوژمن کامەیە؟ دەسەڵاتدارانی عیراق وئێران وتورکیاوسوریا کامەیان دۆستە وکامەیان دوژمن؟ هاریکاری کام لەمانە ودژ بە کێ کوردایەتییە یا جاشایەتی؟ کوردی پارچەکانی دیکە وخەباتیان دژ بە میری خۆیان کوردایەتییە یان جاشایەتی ئەگەر هاتوو حکومەتەکانیان دۆستی کوردی باشور بوون؟ یارمەتی دانی لایەک دژ بە لایەک لە زەرەری لایەک وبە قازانجی لایەکی دیکە کوردایەتییە یان جاشایەتی؟ وە لە بەر ئەوەی سنووری جوگرافیای کوردستان بە سێ نەتەوەوچوار وڵاتی جیاوازوناکۆکەوەیە؍ ئەو جیاوازی وناکۆکیە ناوچەییە ڕیزەکانی کوردیان پەرت ودابەشکردووە لە نێو خۆیاندا.

 

هەمیشە سیاسەی دوژمنی دوژمنم دۆستمەو...هتد یەکان وسیاسەتی دۆست ودوژمنی تا سەر نییە بەڵکو بەرژەوەندی تا سەر هەیە! لایەنە کوردییەکانیان لە کۆدەنگی خستووە. بەم جۆرە دەبینین هاوکێشەی کوردبوون هێندە ئاڵوزە هەر وەک یاریکردن لە نێو هەزاران تاڵە موو کە بە ئاستەم بەریان بکەویت بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ڕوانگەیەک لە روانگەکانەوە لە جاشایەتی یان تارمایی جاشایەتییەوە دەئاڵێیت. ئەو دەمەی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتە کایەوەودواتر لە دوو پێکهاتەی سەرەکی قاڵبی گرت.

 

پێکهاتەی سەرۆکێکی نەتەوەیی وچواردەورەکەی لە ئاغاودەرەبەگ ورەئیس عەشیرەتەکان بەرانبەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی کە چینی چەپ وخوێندەواری حیزب بوون کە دواترلە ئەنجامی ناکۆکی وجیاوازی بیروڕا لە نێوان ئەم دوو باڵە لە هەموو ئاستەکاندا بە مەلایی وجەلالی کۆتایی هات ولە چەندین هەڵکشان وداکشانی کوردایەتی وجاشایەتیدا خۆی بینیێەوە.

 

هەتا ئێستاش گرژییەکانی ئەو ناکۆکییە لە هەر دەرفەتێکدا ئەگەری توندبوونەوی هەیە لە گەڵ ئەوەی نە مەلامستەفاونەمام جەلال ونە برایم ئەحمەدیش لە ژیاندا ماون. لەو ڕووداوە نەخوازراوانەی کە لە نێوان ئەم دوو باڵە روویاندا تا ئێستاش ساخ نەبۆتەوە کام لایەن جاش وکام لایەن نشتیمان پەروەرە وەکوڕاستی حاشا هەڵنەگری مێژوویی. لە نموونەکانی ئەو ناکۆکییانە:
۱‌‌-پەلاماردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە لایەن مەلا مستەفاوە کە بە ئیدیعای باڵی جەلالی هێزەکانیان بە نێو سلێمانیدا وبە بەرچاوی میرییەوە هاتوونەتە سەریان(۱۹٦۳).۲- لە ئەنجامی رێکنەوتنی رژێم لەگەڵ باڵی مەلا مستەفا هەڵهاتنیان بۆ چیاکان ورێکەوتنیان لەگەڵ باڵی جەلالی ومانەوەیان لە نێو شارەکان کە ئەمەش بە ئیدیعای مەلاییەکان جاشایەتی بوو نەک رێککەوتن (۱۹٦٦). دواتر زنجیرە پەلاماردانی مەلایی وجەلالی بۆ سەر یەکتری. ۳- بیرۆکەی شۆڕشمان پێ نەکرێت شۆڕشمان پێ تێکدەدرێت وکارەساتی هەکاری. ٤-لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێر

 ٤-لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ۱۹۷۹قیادەی موەقەتە پاڵپشتی ئێران بوو دژ بە حیزبەکانی کوردستانی ئێران ویەکێتیش وەکو هێزی پشتیوانی لەو حزبانە بەشداری کرد.

۵- لە سەردەمی نەوەددەکان بە دواوەو لێدانی دیموکراتی ئێران لە لایەن باسداران لە زۆنی یەکێتی ولێدانی بەردەوامی پەکەکە لە لایەن جەندرمە لە زۆنی پارتیەوە کە ئەمەش هەر بۆ خۆی بە هەمئاهەنگی دوژمنان لە قەڵەم دەدرێت.

٦- چەندین شەر وناکۆکی نێوان ئەم دوو جەمسەرەولە چەندین فۆرم وشێوەی جیاواز تا جەولەی براکوژی نەوەدەکان ومەسەلەی ۳۱ ئاب وبەم دواییەشدا لە ئەنجامی لە دەستدانی کەرکووک لە ۱٦ ئۆکتۆبەروتۆمەتبارکردنی باڵێکی یەکێتی بە خیانەت سەریان هەڵدایەوە. بێگومان لە هاوکاری رژێمی بەغداد ویان رژێمی ئێران وتورکیا دژ بە شۆڕش یان دەسەڵاتی کوردی شیوعییەکان وئیسلامییەکانیش لە مێژووی جیایادا بەشێکیان لەو تۆمەتانە بەردەکەوێت بەڵام لە پێناو درێژە نەدان لە کورتی ئەیبرێنمەوە. جێگەی ئاماژە پێدانە تێگەیشتنی پارتی ویەکێتی بۆ خیانەت مەوداکەی تەسککراوەتەوە بۆ هاوکاری مەعنەوی وسەربازی دوژمنان ولە کاتێکدا خیانەت چەندین فۆرم وقالبی دیکەی هەیە کە زیانەکانی زیاتر نەبن کەمتر نین لە خیانەتی سەربازی.

 

من ناویان دەنێم خیانەتی ئابوری کە خۆی لە هەدەردانی سامانی گشتیدا دەبینێتەوە بە جۆرێک لە گەڵ هەبوونی سەروەت وسامانی زور وزەوەند کەچی باری ئابووریمان سەختە حکومەتێکی تا سەر ئێسک قەرزارین. خیانەتی ئیداری کە خۆی لە گەندەڵی وناشەفافی وپێشیل کردنی یاسا ودابەشکردنی کۆمەڵگا بەسەر دوو چینی خواپێداوو بێبەشکراودەبینێتەوە. خیانەت کردن لە ئاسایشی تەندروستی وخۆراکی وزۆر جۆری دیکەش کە هەر یەکەیان ئەتوانن ببنە هوکاری لەنێوچوونی سەروەری وکۆی ئاسایشی نەتەوەییمان بخەنە مەترسییەوە. هێنانەوەی ئەو نموونانەی سەرەوە بۆ کولاندنەوەی برینەکان نەبوون هێندەی ئەوەی کە گرنگە دیراسەیەکی قووڵی ئەو مێژووە بکرێت و شەرم لە هەڵدانەوەی نەکرێت لە پێناو دووبارە نەکردنەوەیان وبنبڕکردنی هۆکارەکانی.

 

سەرئەنجام چاکتر لە تەخوین کردنی یەکتر هەق وایە دیدگاکان لە بارەی هەر مەسەلەیەک لە یەک نزیکبخرێتەوە وکاری هاوبەش وبەشداری هاوبەش لە بڕیاردان وهەنگاونان بۆ هەر مەسەلەیەکی چارەنووسساز بەهاوبەشی ودوور لە بڕیاری تاکڕەوی وبەرژەوەندخوازی وپیلانگێڕی. بە پێچەوانەشەوە ئێمە لە کەشتییەکداین یان دەبێت هەموو پێکەوە بگەینە کەناری ئارامی یان هەموو پێکەوە دەخنکێین.


 
کێ خائینەوخیانەت کامەیە؟ دلێر محەمەد نووری خیانەت کە بە واتای ناپاکی دێت؍ ئەو ووشەیەیە کە لە سەرەتای شەستەکانی سەددەی ڕابردووەوە بە بەردەوامی لە سەر شاڕێی مێژووی سیاسی ئێمەدا دێت ودەچێت. لە نێو خەڵکە عەوامی خەڵک ولە نووسینە ڕەخنەییە توندەکانیش ووشەی جاش بۆ هەمان مەبەست بەکارهاتووە. لە ڕاستیشدا من زانیارییەکی ئەوتۆم نییە کە بۆیەکەم جارکێ لە ئەدەبیاتی سیاسی کوردیدا ووشەی جاشی بە باڵای کێدا بڕی وبەکارهێنا. وە ئەگەر لە ناوی گیاندارێکەوە خواسترابێت ئەوە من هیچ پەیوەندییەکی واتایی ولێکچوونێک لە نێوان پشت کردنە نشتیمان وئەرکی ئەو گیاندارە نادۆزمەوە. ئەی بۆجاش بێ وگیاندارێکی تر نەبێ کە خسڵەتێکی نزیکی لەو ناپاکییەوە هەبێت کە مرۆڤەکان بەرانبەر خاک ووڵات ئەیکەن؟. لە زمان عەرەبیدا ووشەی مورتەزەقەش بەکار دێت بۆ هەمان مەبەست. دەزگای (MERRIAN-WEBSTER) ئەمریکی کە کۆنترین وگەورەترین دەزگای جیهانییە لە زانیاری بەخشین لە بارەی زمانەوە؍ هەندێ هاوواتای بەرانبەر ووشەی خیانەت بە ئینگلیزی داناوە وەکو treason و unfaithfulnessو backstabbingوزۆری دیکەش. لە گەڕانێکی کورتیش بۆ پێناسەیەکی کورتی ووشەی خیانەت یان جاشایەتی گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە تاوانێکە ئەو کەسەی ئەنجامی دەدات هەوڵی خستنی حکومەتی وڵاتەکەی خۆی دەدات یان یارمەتی دوژمنی وڵاتەکەی خۆی دەدات لە کاتی جەنگدا. خیانەت دیاردەیەکە هەم جیهانی وهەم ناوچەیی وهەم کوردیشە؍ هەم مێژوویی وهەم نوێشە. دیاردەیەکە پێ بە پێی سیاسەتکردن وجەنگ خۆی دەنوێنی. سەرلەبەری خیانەتەکان ئامرازوبیانووی خۆی هەیە وخیانەتکار خۆی بە ڕاستتر وڕەواتر وشیاوتر لە خیانەتلێکراو دەزانێت؍ بگرە خیانەتەکەی بە نشتیمانپەروەریش دەداتە قەڵەم. گەر کەمێک بە مێژووی خیانەتدا بچینەوە لە ٦۰ ساڵی پێشووی باشوری کوردستان دەبینین نزیکەی ناوی سەرجەم حیزبە کوردسانییە کۆنەکان دەهێنرێت وپەنجەی تومەتیان جارێک لە جارەکان بۆ ڕادەکێشرێت. وە لە بەر ئەوەی هیچ کەسێکی بێلایەن مێژووی بۆ ئێمەی نەنووسیوەتەوە؍ هەمیشە پشتمان بە حیکایەتەکانی حیزب وبیرەوەرییەکانی سەرکردەو هاوخەباتەکانیان بەستووە. گەر چاوێک بە سەرجەمی ئەم گێڕانەوانەونووسینانە بخشێنین دەبینین تووشی زۆرترین بەریەککەوتن ودژیەکوەستانەوە دەبن. هۆکارەکەشی زۆر بە ئاسانی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە نووسەرەکانیان بکەری سەرەکی ناو ڕووداوەکان بوون نەک کەسانی بێلایەن وئەکادیمی. هەربۆیە ئەوەی بۆ تۆ خیانەتە بۆ من کوردایەتییە وبە پێچەوانەشەوە. خاڵێکی دیکەش ئەوەیە کە هیچ رێکەوتنێکی هاوبەش لە نێوان لایەنەکان بۆ کردەی خیانەت نییە. هەر بۆیە هەر کەس بە پێوەرو تەرازووی خۆی ئەیکێشێ وئەیپێوێ. سەرەتای دەرکەوتنی تارماییەکانی لێکترازان ودواتر سەنگەرلەیەکگرتن وکەوتنە ناو دۆخی خیانەتەوە لە ۵۰ کان وکەمێک پێش ئەو ساڵانە دەرکەوتن. بەر لەوەی هەندێ نموونە لەو مێژووە تاڵە دەستنیشان بکەم هەق وایە حزبە سیاسییەکان کۆک بن لە سەر هەندێ پێناسە یان دووبارە پێناسە کردنەوەی هەندێ دەستەواژە. لەوانە دۆست ودوژمن کامەیە؟ دەسەڵاتدارانی عیراق وئێران وتورکیاوسوریا کامەیان دۆستە وکامەیان دوژمن؟ هاریکاری کام لەمانە ودژ بە کێ کوردایەتییە یا جاشایەتی؟ کوردی پارچەکانی دیکە وخەباتیان دژ بە میری خۆیان کوردایەتییە یان جاشایەتی ئەگەر هاتوو حکومەتەکانیان دۆستی کوردی باشور بوون؟ یارمەتی دانی لایەک دژ بە لایەک لە زەرەری لایەک وبە قازانجی لایەکی دیکە کوردایەتییە یان جاشایەتی؟ وە لە بەر ئەوەی سنووری جوگرافیای کوردستان بە سێ نەتەوەوچوار وڵاتی جیاوازوناکۆکەوەیە؍ ئەو جیاوازی وناکۆکیە ناوچەییە ڕیزەکانی کوردیان پەرت ودابەشکردووە لە نێو خۆیاندا. هەمیشە سیاسەی دوژمنی دوژمنم دۆستمەو...هتد یەکان وسیاسەتی دۆست ودوژمنی تا سەر نییە بەڵکو بەرژەوەندی تا سەر هەیە! لایەنە کوردییەکانیان لە کۆدەنگی خستووە. بەم جۆرە دەبینین هاوکێشەی کوردبوون هێندە ئاڵوزە هەر وەک یاریکردن لە نێو هەزاران تاڵە موو کە بە ئاستەم بەریان بکەویت بە جۆرێک لە جۆرەکان لە ڕوانگەیەک لە روانگەکانەوە لە جاشایەتی یان تارمایی جاشایەتییەوە دەئاڵێیت. ئەو دەمەی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتە کایەوەودواتر لە دوو پێکهاتەی سەرەکی قاڵبی گرت. پێکهاتەی سەرۆکێکی نەتەوەیی وچواردەورەکەی لە ئاغاودەرەبەگ ورەئیس عەشیرەتەکان بەرانبەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی کە چینی چەپ وخوێندەواری حیزب بوون کە دواترلە ئەنجامی ناکۆکی وجیاوازی بیروڕا لە نێوان ئەم دوو باڵە لە هەموو ئاستەکاندا بە مەلایی وجەلالی کۆتایی هات ولە چەندین هەڵکشان وداکشانی کوردایەتی وجاشایەتیدا خۆی بینیێەوە. هەتا ئێستاش گرژییەکانی ئەو ناکۆکییە لە هەر دەرفەتێکدا ئەگەری توندبوونەوی هەیە لە گەڵ ئەوەی نە مەلامستەفاونەمام جەلال ونە برایم ئەحمەدیش لە ژیاندا ماون. لەو ڕووداوە نەخوازراوانەی کە لە نێوان ئەم دوو باڵە روویاندا تا ئێستاش ساخ نەبۆتەوە کام لایەن جاش وکام لایەن نشتیمان پەروەرە وەکوڕاستی حاشا هەڵنەگری مێژوویی. لە نموونەکانی ئەو ناکۆکییانە: ۱‌‌-پەلاماردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە لایەن مەلا مستەفاوە کە بە ئیدیعای باڵی جەلالی هێزەکانیان بە نێو سلێمانیدا وبە بەرچاوی میرییەوە هاتوونەتە سەریان(۱۹٦۳).۲- لە ئەنجامی رێکنەوتنی رژێم لەگەڵ باڵی مەلا مستەفا هەڵهاتنیان بۆ چیاکان ورێکەوتنیان لەگەڵ باڵی جەلالی ومانەوەیان لە نێو شارەکان کە ئەمەش بە ئیدیعای مەلاییەکان جاشایەتی بوو نەک رێککەوتن (۱۹٦٦). دواتر زنجیرە پەلاماردانی مەلایی وجەلالی بۆ سەر یەکتری. ۳- بیرۆکەی شۆڕشمان پێ نەکرێت شۆڕشمان پێ تێکدەدرێت وکارەساتی هەکاری. ٤-لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێر تەواوکەرەکەی.. ٤-لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ۱۹۷۹قیادەی موەقەتە پاڵپشتی ئێران بوو دژ بە حیزبەکانی کوردستانی ئێران ویەکێتیش وەکو هێزی پشتیوانی لەو حزبانە بەشداری کرد. ۵- لە سەردەمی نەوەددەکان بە دواوەو لێدانی دیموکراتی ئێران لە لایەن باسداران لە زۆنی یەکێتی ولێدانی بەردەوامی پەکەکە لە لایەن جەندرمە لە زۆنی پارتیەوە کە ئەمەش هەر بۆ خۆی بە هەمئاهەنگی دوژمنان لە قەڵەم دەدرێت.٦- چەندین شەر وناکۆکی نێوان ئەم دوو جەمسەرەولە چەندین فۆرم وشێوەی جیاواز تا جەولەی براکوژی نەوەدەکان ومەسەلەی ۳۱ ئاب وبەم دواییەشدا لە ئەنجامی لە دەستدانی کەرکووک لە ۱٦ ئۆکتۆبەروتۆمەتبارکردنی باڵێکی یەکێتی بە خیانەت سەریان هەڵدایەوە. بێگومان لە هاوکاری رژێمی بەغداد ویان رژێمی ئێران وتورکیا دژ بە شۆڕش یان دەسەڵاتی کوردی شیوعییەکان وئیسلامییەکانیش لە مێژووی جیایادا بەشێکیان لەو تۆمەتانە بەردەکەوێت بەڵام لە پێناو درێژە نەدان لە کورتی ئەیبرێنمەوە. جێگەی ئاماژە پێدانە تێگەیشتنی پارتی ویەکێتی بۆ خیانەت مەوداکەی تەسککراوەتەوە بۆ هاوکاری مەعنەوی وسەربازی دوژمنان ولە کاتێکدا خیانەت چەندین فۆرم وقالبی دیکەی هەیە کە زیانەکانی زیاتر نەبن کەمتر نین لە خیانەتی سەربازی. من ناویان دەنێم خیانەتی ئابوری کە خۆی لە هەدەردانی سامانی گشتیدا دەبینێتەوە بە جۆرێک لە گەڵ هەبوونی سەروەت وسامانی زور وزەوەند کەچی باری ئابووریمان سەختە حکومەتێکی تا سەر ئێسک قەرزارین. خیانەتی ئیداری کە خۆی لە گەندەڵی وناشەفافی وپێشیل کردنی یاسا ودابەشکردنی کۆمەڵگا بەسەر دوو چینی خواپێداوو بێبەشکراودەبینێتەوە. خیانەت کردن لە ئاسایشی تەندروستی وخۆراکی وزۆر جۆری دیکەش کە هەر یەکەیان ئەتوانن ببنە هوکاری لەنێوچوونی سەروەری وکۆی ئاسایشی نەتەوەییمان بخەنە مەترسییەوە. هێنانەوەی ئەو نموونانەی سەرەوە بۆ کولاندنەوەی برینەکان نەبوون هێندەی ئەوەی کە گرنگە دیراسەیەکی قووڵی ئەو مێژووە بکرێت و شەرم لە هەڵدانەوەی نەکرێت لە پێناو دووبارە نەکردنەوەیان وبنبڕکردنی هۆکارەکانی. سەرئەنجام چاکتر لە تەخوین کردنی یەکتر هەق وایە دیدگاکان لە بارەی هەر مەسەلەیەک لە یەک نزیکبخرێتەوە وکاری هاوبەش وبەشداری هاوبەش لە بڕیاردان وهەنگاونان بۆ هەر مەسەلەیەکی چارەنووسساز بەهاوبەشی ودوور لە بڕیاری تاکڕەوی وبەرژەوەندخوازی وپیلانگێڕی. بە پێچەوانەشەوە ئێمە لە کەشتییەکداین یان دەبێت هەموو پێکەوە بگەینە کەناری ئارامی یان هەموو پێکەوە دەخنکێین.
 
 
Kamal
 
لەناوەراستدا نوسراوە تەواوەکەى بى ئەرک ئەوە لابەرن
 
 
چى لابەم کاک کەمال
 
 
Chat conversation end
 



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved