لە بارەی سوێندخواردنەكەی بارزانی.. دەبێت یەكێتی چی بكات؟

لە بارەی سوێندخواردنەكەی بارزانی.. دەبێت یەكێتی چی بكات؟

فه‌همی بورهان


1082 جار خوێندراوه‌ته‌وه

زۆر جار دۆخ و قۆناغی دژوار لە نێوان پارتی و یەكێتیدا دروست بووە، بەڵام قەد بە ئەندازەی ئێستا یەكێتی نیگەران نەبوە لەو دۆستەی كە لە ئەزموونەكانی رابردوویدا ،سەرباری فشارەكانی سەری ئامادەنەبوو دەست بەرداری مسئولیەتی مێژووی سەرشانی بێت بەتایبەت ئەوكاتانەی حكومەتی هەرێم بەگشتی و پارتی لە ژێر فشاری ئۆپۆزسێۆن دابوو.

یەكێتی پارسەنگی پاراستنی حكومەتەكەی لەگەڵ پارتیدا خستە ئەستۆو پارتی لە جەنگی ڕوخانی حكومەتی هەرێم  تەنها نەكرد ،پرسی پارێزگای كەركوك و یاری كردن بەكات لەلایەك و بەتەنها جێهێشتنی یەكێتی لەم پڕۆسەیەدا، روبەری نیگەرانێكانی لای یەكێتی زیاتر كرد،ئەم ئینفرادكردنەی پارتی سەرئەنجام بڕیاری دەنگنەدانی بەسەرۆكی هەرێمی وەك پرچەكردارێكی بابەتی بەدوادا هات، سەرەنجام زەرەر مەندی یەكەم لەم ململانێیەدا بەڕێز كاك نێچیرڤان بوو. 

ئەوەندەی زانیاریشمان هەبێت كاك نێچیر لە رابردوودا كاراكتەرێكی ئیجابی بوە لە پێناو بینا كردنی پەیوەندیەكی تەندروست لە نێوان یەكێتی و پارتیدا و یەكێتیش لە كۆی قۆناغەكانی فەرمان ڕەوای بارزانی برازادا ،هۆكاری سەرخستنی بوون بەسەر ئاستەنگەكاندا.

ئێستا لەسەرو بەندی سوێندخواردنی بارزانیداین،ئەم پرۆسەیە لەبەردەم دوو ئەگەردایە، یان دەبێت بەشدار نەبین و برینەكان قوڵتربێت و  روبەری جیاوازی و بێ متمانەی نێوان هەردوو لا، لە هەلومەرجێكی دژواری ناوچەیی و ناوخۆیی زیاتر بكەین، یان بەشداری بكەین و وەك رابردووی هەوڵەكانی (مام )متمانەی زیاتر بینابكەینەوە پارتیش لە بەرامبەر پرسی كەركوكدا بخەینە ژێر پرسیاری جدی و بەرپرسیارێتی نیشتیمانێ وە.

بێگومان هۆكاری بەشداریمان زیاترە لە بەشداری نەكردن،بە بەشداریمان ژینگەی تەندروستتر بۆ دانوستانی  ئەڕەخسێنێ و لە سەر ئاستی شەقامیش چانسی یەكێتی بۆ ئاشتەوای زیاتر ئەكات ،راستە ،خواستێكی زۆر لە سەرئاستی شەقام و كادر لە ئۆرگانە جیاوازەكاندا هەیە، دەرهەق بەم هەوڵە تاكتیكیانەی پارتی، بەوەی یەكێتی نەچێتە ژێر باری پێكهێنانی حكومەت و لە رۆژی سوێندخواردنی بارزانی برازاشدا بەشدار نەبێت ،تا ڕێكەوتنی كۆنكرێتی لە نێوان هەردوولادا گرێی ئەدرێت ،بەڵام لە گەڵ بوونی ئەو بۆچونەشدا. 

پێم وایە ئەركی مێژووی یەكێتیە هەنگاو بەرەو خەباتی هاوبەش زیاتر بنێت لە گەڵ برایانی پارتیدا ،چونكە بە ئەزموون دەركەوتوە كۆیی دەسكەوتەكان زادی خەباتی هاوبەشی یەكێتی و پارتیە ، لە كوێ ئەم خەباتە هاوبەشە هەبووبێت گەلەكەمان لە كەناری ئارامی نزیكتر و بە پێچەوانەشەوە بارگژێكان فاكتەری لە دەستدانی دەسكەوتەكان بوون ، ئەمە جگە لەوەی بەم هەنگاوە، پارتی ئەكەوێتە بەردەم ئیلتیزاماتی ئەخلاقی بە ئاراستەی پشتیوانی كردن لە یەكێتی بۆ دانانی پارێزگارێكی یەكێتی لە كەركووك ،ئەمە سەرباری ئەوەی، ئەوە باشتر بوو بەفاكت ،سەرباری بوونی هەندێك كێشە لە ناو یەكێتیدا، بەڵام ئەم هێزە ئەوەندە پارویەكی ئاسان نیە پارتی وەك كۆیی هێزەكانی تر مامەڵەی لەگەلدا بكات،هەروەك چۆن قورسە یەكێتی بێ پارتی پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلا بكاتەوە ،بەئەندازەی ئەوەش بۆ پارتی ئاستەمە بێ یەكێتی بتوانێت پڕۆسەی سیاسی لە كوردستان سەربخات.
فەهمی بورهان



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved