کۆمپیوتەرە شەخسیەکەی نەوشیروان مستەفا

18/06/2019

دانا رەشید


هەر رۆژەو هەر جارە رستەیەک یان باسێک بە گیرمان دەهێنێت، کورد واتەنی دەنگمان دەردەهێنیت و قسە بە ئینسان دەکات، وتەیەکی روسی هەیە دەلێت ( ئەگەر ڤۆدگا نەخۆیتەوە و جگەرە نەکێشی ئەوا بە تەندروستیەکی ساغ و سالمەوە دەمری ) واتە ئەوەی لێرەدا حەقیقەتە مردنە ئەما جۆری مردنەکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
 
هەموومان مێژوی ٢٨ ساڵی جۆری بەرێوەبردن و شەرو دوو ئیدارەیی و دزی و تاڵانی ئەو هەرێمی کوردستانەمان لە بەر چاوە ، گەلۆ ئەوەندە من لێێ تیگەیشتبم بزوتنەوەی گۆرران لە زوعفی جۆری بەرێوەبردنی ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارە دروست بوو کە لە بەینی خۆیاندا دارو نەداری ئەو میلەت و خاک و وڵاتەیان لە کەماشە دەداو لایەزال دەیدەن ، گەلۆ کەسێک هەیە هێندە بیر کۆڵ بیت ،نەزانێ لە ٢٥ مانگی ٧ ساڵی ٢٠٠٩ تا ئێستە کە دەکاتە دە دوانزە سالێک بیری چوبیتەوە ،ئەو نیو ملیۆن دەنگدەرە حەقیقیە شوین ج بەرنامەو دروشم و ئایندەیەک کەوتن ، گەلۆ کەسێکیش هەیە هێندە نەفام بێ نەزانێ رێژەی ئەو نیو ملیۆن دەنگدەرە بۆچی بۆ کەمتر لە نیوەی هاتە خوارێ.

لێرەدا دەگەرێمەوە بۆ سەرەتاو یەکێک لە بارزترین و دیار ترین دروشمەکانی بزوتنەوەی گۆرران ( شەفافیەت ) بوو ، شەفافیەت لە بودجە ، لە داهاتی وڵات ، لە دیزە بە دەرخونە نەکردنی داهاتی گومرگ و ناخۆ، لە بەرێوەچونی سیاسەتی هەرێم بەرامبەر بەغداو دراوسێکانی، شەفافیەت ئیدی هەر هەڵسوراوێکی گۆرران کە دەگەوتە گۆ لە دوای دوو وشە دەیوت شەفافیەت.

شەفافیەت ئەو زاراوەیە بوو کە خودی نەوشیروان مستەفا خستیە سەر دەمی خەڵک و گۆڕان و جڤات ، دەبێ ئیستە بۆچی دوای کۆچ کردنی ئەو زاتە ، کۆمپیوتەرە شەخسیەکەی لەدەست کەسێکدا بیت و بە دڵی خۆی دەست و خەتی رەوانشادمان پێ بفرۆشیتەوە و بە بیرمان بێنیتەوە، گوایە نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ئەوە نەبوە کە سەروەت و نەوت و ئەم شاتانە بجیتە دەست بەغدا ، گوایە لەگەڵ ئەوە بوە کە هەرێم خۆی کۆمپانیا بهێنیتە هەرێم و لەگەڵ دەرو دراوسێ و دەوڵەتان عەقدی ستراتیجی و درێژخایەن بکات.
 
گەلۆ ئەو زاتە لە کۆمپیوتەرە شەخسیەکەی خۆیدا نەینوسیوە ، بە چ رێگەیەک و لەسەر کام بنەمای یاسایی و دەستوری ، کە خۆی کەسێکی بەشدار بووی نوسینەوەی دەستوری عیراق بوە ، ئایا خودی خۆی یاساو رێساکانی دەوڵەتێکی فیدراڵی نەزانیوە کە تواناو دەسەڵاتەکانی هەرێمەکان چۆن ریک دەخرێت ، لەسەرێکی کەوە لە کوێ رویداوە هەرێمێک لە ناو دەوڵەتێکدا بجیت عەقدی ٥٠ ساڵی لەگەڵ دەوڵەتێکی وەک تورکیا بکات لە تاریکیدا ، هەرێمی کام دەوڵەتی فیدراڵی رێگەی پێ دراوە ، سەرزەمین و ژیر زەمینی وڵات تاڵان و هەرزان فرۆش بکات و لە مەرکەزیش داوای بودجەی ساڵانە بکات.

گەلۆ لە کوێێ دنیا روی داوە حیزبێک وەک بزوتنەوەی گۆرران ئەندام پەرلەمانەکانی لە بەغدا بیانەوێ بەرگری لە مافی دزراوی موچەخۆرو هاوڵاتیان بکەن . سەرانی گردەکە وەک پەڕەی قورئان لە کۆمپیوتەرە شەخسیەکەی رەوانشاد بەهانە بدۆزنەوە بۆ پایەدار کردن و حەق پێدانی دەسەڵاتی پارتی بە تایبەتی.

ئەوەی دەگوزەرێ حوکم نی یە بەڵکو بریارە ، گردەکەی گۆڕان بریاری داوە کە ساڵۆنێکی مکیاج کردن دابنێ بۆ هەرچی بریارو کارو ئاکار هەیە لە حکومەتی داهاتودا ، هەر وەک یەکێک لە کاربەدەستە قسەکەرە دیارەکانی پارتی دەڵێ ، ئەوەی دەگوزەرێ شتێکەو ئەو رێک کەوتنەی ئێمەش لەگەڵ گۆرران کردومانە شتێکی ترە ، بە مانایەکی تر دەگەرێمەوە سەر پەندە روسیەکە، بزوتنەوەی گۆرران جاران صحیح و سالم فێری هیچ جۆرە رەوشتێکی خراپ نەبوو بوو ئەگەر بمردایە سالم دەمرد، وەلی پاش مودە کە ئیدمانی بە ڤۆدگاو تلیاک و جگەرە کێشان کردوە ، خۆ بشگەرێتەوە تازە ناتوانێ تەنانەت ئەو مردنە بەدەست بهێنیت کە سالم و سحیح تییدا بمرێت.

دانا رەشید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی