له كۆتایی مانگی حوزەیران-یشدا، توركیا چه‌ند جارێكی دیكه سنووری هه‌رێمی كوردستانی بۆردومان كرده‌وه و ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری سڤیلی لێكه‌وته‌وه!!، ئه‌م رووداوه چه‌ندباره‌یه ئیحراجی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دروستكرده‌وه!.
ئیحراجییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه بۆچی حكومه‌ت هێنده خه‌مسارد و بێده‌نگه و ناتوانێت لانیكه‌م ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانانه بكات، كه مه‌ترسیین بۆ سه‌ر ژیان و ئارامی هاونیشتمانیانی له گوند و شاره‌دێكانی، له كاتێكدا ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی له سعودیه و وڵاتانی دیكه ده‌كات!!، كه بێئاگایه له ناوخۆی خۆی، یاخود (بێده‌نگی نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندییه) بۆ بۆردومانی وڵاتانی هاوسێ!.
بیانووی توركیا، زانراوه كه بوونی په‌كه‌كه‌یه له باشوور، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌ی توركیا، زۆر له‌وه قوڵ و كۆنتره كه هه‌روا به چه‌ند بۆردومان و ئۆپه‌راسیۆنێك كۆتایی بێت، به‌ڵكو خودی كلیلی چاره‌سه‌ر، له ئه‌نكه‌ره‌یه، ده‌كرێت رێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆی دوور و درێژ له چه‌ند سه‌عاتێك شه‌ڕ و كوشتار شیاوتر بێت، كه ئه‌م رێگه‌یه پشتیوانكاری زۆرتر و زیاتره، رێگه‌كه‌یشی ئاشتییانه و دیموكراسییانه‌تره و دۆست و هاوپشتیوانی زێده‌تریش بۆخۆی كێش ده‌كات، كه ده‌كاته به‌ره‌یه‌كی فراوان بۆ چاره‌سه‌ر كێشه‌ی (توركیا و ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كه‌ی)، هاوته‌ریبیش ئه‌م بابه‌ته‌ش نابێته كێشه‌ی سنووری و هه‌رێمایه‌تی.
له نێوان شه‌ڕ و ئاشتیدا، هه‌رێم ئه‌توانێ به‌بێ دوودڵی، لایه‌نگری بژارده‌ی دووه‌م بێت، لانیكه‌م خۆی پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌بێت بۆ راكێشانی توركیا و ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی، نه‌ك ئه‌ویش بكه‌وێته دۆخی بێده‌نگیی ره‌زامه‌ندی، كه له بۆشایی ئه‌و بێهه‌ڵوێستییه‌دا، له هۆڵی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبێته‌وه و ئه‌ركه‌كه له ده‌ستی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی بێـته‌ده‌ره‌وه و ته‌نیا خاوه‌ندارێتی نیگه‌رانی و تۆماتباریی و لایه‌نداریی شه‌ڕی بۆ بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ئاستی ناوخۆیی.
ناڕوونی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵوێستی بۆردومانكردنی سنووره‌كانی، به‌جۆرێكه كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و شه‌قامی كورده‌واریی لاواز و باوه‌ڕپێهێنه‌ر نین، به‌تایبه‌ت له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره‌ش بۆ هه‌رێم وه‌ك عورفی دیپلۆماسی، سنووره‌كان ئارام نه‌بوون و بگره له‌كاتی سه‌ردانیشدا بۆردومان هه‌بووه، بۆیه ده‌بێت هه‌رێم رێگه‌ی دیكه بۆ هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه، تا رووداوی هاوشێوه‌ی شیلادزێ دووباره نه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵوێسته ئیحراجییه‌ش چه‌ند باره نه‌بێته‌وه بۆ هه‌رێم، ئه‌ركی هه‌رێمیشه له‌سه‌ر ژیان و گیانی هاونیشتمانیانی بێته ده‌نگ!. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌راوردی به‌های ژیان له وڵاتان بكرێت كه چۆن له‌سه‌ریان به‌ده‌نگ دێن، بۆ نموونه، ئه‌و داعشه تیرۆریسته فه‌ره‌نسییانه‌ی له عیراق بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو، چه‌ند سه‌عاتێكی نه‌خایاند ناڕه‌زایی له كۆشكی ئه‌لیزێ به‌رزبۆوه و نیگه‌رانیی ره‌سمیی گه‌یانده عیراق!!، به‌ڵام شه‌هید و قوربانیی بۆردومانه‌كانی هه‌رێم سڤیل و بێچه‌كن و ده‌بنه قوربانی ناكۆكی دوور و درێژی توركیا، كه به ئه‌نكه‌ره چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و به‌م شێوازه مامه‌ڵه‌یه‌ش به هه‌ولێر چاره‌سه‌ر نابێت!.
جیا له به‌رپرسیارێتی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه‌ی له پاراستنی سه‌روه‌ری و سنوور و كیان و هاونیشتمانیانی كه له‌مه‌یاندا «وه‌ك پێویست نه‌بووه»، ئه‌وا له پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئۆقره‌ییشدا سه‌لامه‌ت نابێت، چونكه له‌و جێگه‌یه‌ی شه‌ڕ و مه‌ترسی هه‌بێت، ئه‌وا سه‌رمایه‌گوزاری بیانی و ده‌ره‌كیش روو له‌و ناوچه‌یه ناكات، ده‌بێت هه‌رێم نه‌بێته ئه‌و گۆڕه‌پان و جێگه‌ی نائارامییه و پرۆژه‌ی ئاشتی و دیالۆگ بجوڵێنێت، له‌م ده‌رگایه‌وه بیانووه‌كانی هه‌ردوو لایه‌نی توركیا و ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی ببڕێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی