ئاشتی زەنگی خۆیی لێدەداتەوە

06/07/2019

رێبین عومه‌ر

 نەورزۆی 2013 ئەو كاتەی گەلی كورد لە گۆڕەپانەكانی ئامەد و ئەستەنبوڵ خڕببونەوە چاوەڕێبوون كە پەیامی ئۆجەلان بەدەنگ و رەنگ لە سەر سكرینە مەزنە دانراوەكان بڵاوبكرێتەوە، بەڵام پەیامی دەنگ و رەنگ بڵاو نەكرایەوە و پەیامی ئاشتی ئۆجەلان لە رێگەی شاندی هەدەپە بۆ ئیمرالی خوێندرایەوە و زەنگی ئاشتی و كاری هاوبەش بۆ وەستاندنی خوێن لێیدا ، كە بەرهەمی كۆبوونەوەكانی میت و پەكەكە بوون لە 2011 و 2012 لە ئیمراڵی و  ئۆسلی پایتەختی نەرویج و 28 شوباتی 2015 دۆڵمە باخچەو راگەیاندنی رێككەوتنی ئاشتی گەورەترین هیوای ئاشتی خوازان بوون لە توركیا، كە نزیك دەبێتەوە لە سەدەیەك خەونی ێوە دەبینن، نیەتی ئاشتی لەو ساڵەدا بە تەواوەتی دەرخرا دەبوو پەكەكە هەندێ سیاسی بنێرێتەوە باكور و بەشێكی هێزەكانیشی لە قوڵای توركیا بكشێنێتەوە هەموو ئەمانە ئەنجام دران چەكەكەكان بۆ ماوەی دوو ساڵ بێدەنگ بوون گورگ و مەڕ پێكەوە ئاویان ئەخواردەوە ئیتر هیچ گوێت لە دەنگ و قیژە و گریانی دایك و منداڵی سەربازو گەریلا نە بوو ، هەموو خەلچك بە هیوابوون، كە ئاشتی سەربگرێت و ناكۆكییە تەمەن 34 ساڵەكەی نێوان پەكەكە و دەوڵەتی توركیا كۆتایی پێبێت ، چەك هیچ رۆڵێكی نەماو دەیان دیالۆگ بۆ ئاشتی ئەنجام دەدران كارگەیشتە ئەوەی بە روونی سیاسییەكانی توركیا باسیان لە بوونی گەلی كورد ئەكرد چونكە لە سەردەمی كەنعان ئیڤرینەوە لە ساڵی 1981 ناو هێنانی كورد و كوردستان قەدەغە بوو، هەر لەبەر ئەوەش لەو ماوەییە تا ئەندازەیەك جوڵەی كلتوری و هونەری و چاندی كورد گەشەی كرد میدیای دەوڵەتی توركیا بە زمانی كوردی دەستیكرد بەوەشان، نیەت هەبوون بۆ ئاشتی دوو ساڵ پەكەكە چاوەڕیچی كرد ، ئیتر لە تەقینەوەكانی پێرسوس و تێرۆكردنی گەنجانی كورد لە نزیك سنورەكانی كۆبانێ نیەتی خراپی دەوڵەتی بۆ پەكەكە دەرخست ئیتر لەكەمترین ماوە قۆناغەكان دژوار و سەختربوون، لە 2015 گرفتی متمانە بۆ پەكەكە دروست بوو ئەوان ترسیان لەوە هەبوو كە دەوڵەتی توركیا وەك سیناریۆی كۆتایی هێنان بە شۆرشی چەكداری لە سریلانكا حەرەكەتی رزگاری خوازی كورد ژەهر خوارد بكا و چەكەكانیان لێوەرگرێتەوە و راپێچی زیندانیان بكات ، 

چەند جارێك جەمیل بایك بەتوندی لە دوای تەقینەوەكانی پێرس و سووس هەڕەشەی كرد و بێمتمانەی خۆی لە هەمبەر بە ئەردۆگان و دەوڵەت نەشاردەوە ئەوكات چەند دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسە ناوخۆی و دەرەكییەكان ئەنجام داو دەیخواست هێزی سێییەم بێتە نێوان رەوتی دانوستانەكانی نێوان پەكەكە و دەوڵەت تەنانەت قسەكان بۆنی ئەوەی لێدەهات كە پەكەكە وەك هێزێكی كۆمۆنیزمی سۆسیالیستی بیەوێ‌ كاپیتاڵێكی وەك: ئەمریكا لە نێوانیان بێو بەهەمان نیەتی (فارك) لە كۆڵۆمبیا ئاشتییەكەیان شوێنی خۆی بگرێ و كەس ئەویتر بەهێز نەسڕێتەوە بەڵام سەر ئەنجام لە 2015 بۆ 2019 ئاستی شەڕو كێشمە كێشە خوێناوییەكانی نێوان كورد و تورك گەیشتە لوتكە هەر بەوەشەوە نەوەستا دەوڵەتی توركیا بە هاوكاری گروپ و تاقمە دژ بەرەكانی كورد پەلاماری كۆبانێ و عەفرین و چەند ناوچەیەكی تری رۆژئاوای كوردستانیدا بەو پاساوەی پارتی یەكێتی دیموكرات درێژ كراوەی پەكەكەیە لە سوریا لە 2017 دوای شەست رۆژ شەڕكردن بە هاوكاری تاقمە چەكدارەكانی سوریا نزیك لە توركیا سوپایی توركیا عەفرینی داگیركرد، ئاستی شەڕ و ناكۆكییەكانی كورد لەگەڵ دەوڵەت چووە بن بەست و سەرباری شەڕی كۆڵانەكانی شارەكانی باكور توند و تیی و كرداری چەكداری و تەقینەوەكان قوڵی شارە تورك نشینەكانیان بە ئامانج وەرگرت ، ئابوری توركیا بەهۆی جەنگ و مللملانێی خوێناوی هەرەسی هێنا، توركیا لە ئەندامێكی ناتۆوە و دۆستی ئەوروپا و ئەمریكا بووە نێچیری سیاسەتی روسیا و تا رادەیەك بەو واقیعە نوێییەی جەمسەرگیری ئالودەبوو ، 

گوشاری جەمسەری رۆژئاوا لەسەر توركیا بووە بارگرانی بەسەر هەژموونی ئابوری و سیاسی توركیا لە ناوچەكە ، دۆست و هاورێكانی بەهاری عەرەبی كەلەمیسر و ووڵاتانی ناوچە هاتبوونە سەر دەسەڵات ،

هەژمونیان كۆتایهات كار گەیشتە ئەوەی ئەردۆگان خەونەكەی لە رێبەری جیهانی سونە بچوك بێتەوە لە 2015 روبەرووی كودەتا بێتەوە و ماوەیەك زەمینی توركیای لێقەدەغەكرا و چارەنوسی چووە دەست  فرۆكەوانی فرۆكەكەی. 

لەدوای كودەتا كە زۆرتر پەنجەی تۆمەتی بۆ گویلەنی مامۆستایی و پەكەكە رادەكێشا، شەڕ چووە كەلەی سیاسی ئەو پیاوەی بەو نییەتە هاتەپێش كەشەڕلە توركیا بهێنێتە خاڵی سفر، ئەردۆگان لە سیاسییەكی  میانرەوی ئیسلامی بگۆڕێت بۆ كەسێكی توند ئاژۆ بەرامبەر بە نەیارەكانی جگە لە گویلەنەی مامۆستاكەی دۆست و هاوەڵەكانی كۆنی زیندان و تۆمەتبار بەناپاكی كرد زۆریان زیندان و دوورخستەوە،

بەهەمان نەفەس لە بەرامبەر بەڕەوتی سیاسی یاسایی كورد لە توركیا توند تر بوو زۆرێك لە سیاسییەكانی كوردی وەك : سەڵاحەدین دەمیرتاش و سەباح تونجەل و گوڵتەن كشاناك و زۆرێكیتری راپیچچی زیندانەكان كردوو دۆسییەی كەجەكەشی بۆكردنە پار و بۆ دادگایكردنیان ، 

پانتایی ئازادی كەسی و میدیای و ئازادی ئینتەرنێتی لە توركیا سنوردار كرد ، دەوڵەتی لە مەدەنییەوە كردە پۆلیسی و سیستمی سیاسی توركیاشی لە پەرلەمانییەوە كردە سەرۆكایەتی، 

تەواوی حەزەكانی دەسەڵاتی لای خۆی كۆكردەوە هەر ئەوەش بووە مەترسی لەبەردەم هەموونی سیاسی توركیا كە بەوە ناسراوە تا رادەیەك لە مۆدێلی سیاسی ناوچەكە جیاییە ، پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەورپا خراپ و خراپتر بوو ، خەونی بوون بە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا كۆتایی هاتوو ، هەموو خەونەكەی بووە ئەوەی كە ببێتە مشتەری كڕنی سیستمی ئێس 400 روسی .

ئاستی جەماوەری دابەزیو و نەیاری زۆرتر بوو
پێچەوانەی دید و بۆچوونی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمان و شارەوانییەكان بووە دۆستی نەژاد پەرستەكانی توركیا، بەو جۆرەش ئەكەپە و ئەردۆگان دووچارەی دووفاقی سیاسی بوون دەستیان لەگەڵ مەهەپەییەكان لەدژی كورد و دیموكراسی لە توركیا تێكەڵكرد، هاوپەیمانی نەژاد پەرستەكان نەیتوانی بەفریای ئەردۆگان بكەوێت، دامەزریچنەرانی ئەكەپە كە عەبدوڵا گویل و عەلی بابەجان و ئەحمەد داود ئۆغڵو زۆریتر لە هاوەڵەوە بوونە دژ و هەر ئەوەش وایكرد كە ئاستی جەماوەری ئەردۆگان و ئەكەپە رۆ لە رۆژ دابەزێت قەیرانی ئابوری یانی تاكەكانی بەتەواوەتی دژواركرد، توركیا لە ئابورییەكی گەشاوە بەرەو ئابورییەكی داتەپیوو رزیوو چوو، ئەردۆگان كەپێشتر وێستگەی سیاسی لە پارتی رەفایی ئیسلام لە 1994 بووە سەرۆك شارەوانی ئەستنبوڵ وەها دەیڕوانی ئەوەی ئەستەنبوڵی لەدەستبێت توركیاشی لە دەستدایەوە، بەڵام سەرئەنجام ئەستەنبوڵی لەدەستدا و   لەم ساڵدا لە دوو گەڕی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دووچاری گەورەترین شكست بوو كاتێك بە هاوكاری كوردەكان گەورەترین شارەوانی لە توركیا لەدەستدا و كلیلی ئەو شارەی دایە دەست كاندیدی جەهەپە و كورد، هەر بەو جۆرەش كێرڤی جەماوەری دابەزیوو و دووچاری گرێی بچووك بوونەوە هەژموونی خۆبوو كە خەونیەتی تا 2023 و سەد ساڵی سەركەوتنی جەنگی چاناقایە لەدەسەڵات بێت.

ئاشتی تاقانەترین دەرفەتە 
هەموو كات باس لەوەدەكرێت هیچ رێگەیەك نییە جگە لە ئاشتی كە كۆتایی بە خوێن رشتن دەهێنێت ، چونكە ئاشتی ئابوری و ئاوەدانی و ئارامی لە ووڵات دروست دەكات ، توركیا و ئەردۆگان بەهۆی بەردەوامی شەڕ لەگەلچ كورد هەم ئارامی لە دەستداوە هەم ئابوری دووچاری پوكانەوە بوە هەم هەمونیشی بچووك بۆتەوە هەر لەبەر ئەوەش هەموو چاوەكان لەو ووڵاتە لەسەر ئاشتییە كەچی حەزی خۆسەپان جەنگی وەك بازرگانی درێ كردۆتەوە،

پەكەكە و ئۆجەلان ئاتیان دەوێت 
لەدوای قۆناغی بێمتمانەی شەڕ لە 2015 بۆ 2019 درێژ بۆتەوە، پەكەكە كە بەردەوام باس لەوە دەكات لە 1984 تا 2019  بیست و سێ جار ئاگربەستی یەك لایەنانەیان راگەیاندووە ، لە رێگەی پەیامێكەوە كە لە میدیای ئەمریكا لەسەر ناوی جەمیل بایك بڵاو بۆتەوە خواستی ئاشتیان راگەیاندووە و دەیانەوێ كێشەی كورد لە توركیا بە ئاشتی و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی چارەبكرێت بایك لە پەیامەكەی بەروونی باسی لەوە  كردووە كە باشترە ئەم نەوەیە كیشەكان چارە بكات ئەگەرنا ئەم كێشەیە لە توركیا بچێتە دەست نەوەی دووەم ئەوا ئاست و جۆری مل ملانێكان گۆڕانكاریان بەسەردادێت چونكە بایك بەروونی ئەوەشی گووتوە كە پشتیوانی پەیامەكانی ئۆجەلانن كە لەم دواییانە لەڕیچگەی پارێزەرەكانی خواستی بۆ ئاشتی دەربریوە ، پەكەكە وەها دیالۆگی دەوێت كە ریچبەرەكەیان بڕواتە ماڵێكی دەست بەسەر و لە ئیمراڵی دەربهێنرێت و لەوێوە نیەتی ئاشتی بەهێزتر دەبێت ، لەدۆخی وەڵام دانەوەی پەیامەكەی ئۆجەلان دووبارە سوڕی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانی و ئارامی لە توركیا دەچێتە قۆناغێكی زێڕین ، پرسیار ئەوەییە كە ئاخۆ ئەردۆگان كە بەژانی دەنگ نەدانی كوردەوە لە ئەستەنبوڵ دەناڵێنێت و ترسی لە هەژموونی كوردە لە رۆژئاوای كوردستان دەنگێكی لێوەدێت بۆ ئەو كارتەی جەمیل بایك بۆ ئاشتی فڕێیدایە سەر مێزی دەسەڵاتەكەی .

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی