جیاوازی دانانی پشكه كابینه‌ی ئێستا و رابردوو
دوای (9) مانگ بگره و به‌رده‌ی ته‌كه‌توله‌كان، ئاكام له ناو خۆیاندا سازان، دونیایه‌ك قسه له‌سه‌ر ئه‌م سیناریۆی، ته‌كه‌تولبازیه و خۆپه‌رستیه و پۆست خوازیه هه‌یه بكرێ, با جارێ دوای بخه‌ین، به‌ڵام كاتی هاتووه رونی بكه‌مه‌وه كه:
له دیاری كردنی پشكه‌كانی یه‌كێتی، له ترسی ته‌كه‌توله‌كان و پلانگێره‌كان، له كابینه‌ی پێشوو، به‌نده، بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كانم به هه‌ندێك پێوه‌ر، رووبه‌رووی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پێنج پارێزگاكانی كوردستان كرده‌وه. هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێكیان، كاندیدی خۆیان هه‌ڵبژاردو هه‌موویانمان نارد بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌سه‌ندكران، هه‌تا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی، ته‌كه‌توله‌كان ده‌یانووت: مه‌لا به‌ختیار وه‌زیره‌كانی دیاری كردووه، كه ئه‌مه راست نه‌بوه.
فه‌رموون، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌یان ده‌گرت، دوای (9) مانگ، دیقه‌ت بدرێ، چۆن كاندیده‌كانیان، دیاری كرد؟
له مێژووی دوای راپه‌رینه‌وه، هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه پشكه كابینه‌ی یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه. دیاره, هه‌ڵبژاردنی پشكه‌كان، به پێوه‌ره‌كانی ده‌سته‌گه‌ری، عاقیبه‌تی باش نابێ. كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی تر بۆ یه‌كێتی زیادكرا، له كۆنگره‌شدا، چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی عیراق و كوردستان، ده‌بێته به‌شێكی گرنگی باس و خواسی گه‌رمی چواره‌مین كۆنگره (هه‌روه‌ها ئێستاش!). به مه‌رجێ ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ش، به ده‌ردی پشك پشكێنه‌ی ته‌كه‌تول و پلانگێری نه‌برێ.
ده‌یڵێمه‌وه: ئێستا له هه‌موو كاتێك باشتر ده‌ركه‌وت، چاره‌نوسی یه‌كێتی، كه‌وتۆته ده‌ستی ئۆرگانه‌كانی خوار سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی . به چۆنیه‌تی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌شه‌وه !!
مەلا بەختیار
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی