شكست‌و پاشه‌كه‌شه‌ى ئاكپارتى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌سته‌نبوڵ‌و دۆڕ‌انى گه‌ڕى دووه‌م‌و دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى كاندیداى جه‌هه‌په‌و لێدوانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى روخساره نوێیه‌كه‌ى توركیا ده‌رهه‌ق به كورد‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، گه‌شته نافه‌رمییه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌مین وێستگه‌ى دیبلۆماسی بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ى باڵانسی شكسته‌كانى ئۆ‌ردۆگان، سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاستى ئه‌و مه‌شهه‌د‌و دیمه‌نانه‌ن كه تا تیرۆركردن‌و شه‌هیدكردنى هه‌ڤاڵ (دیار غه‌ریب) درێژده‌بنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر به‌ر به‌و هێرشه هه‌رێمیی‌و ئه‌و خیانه‌ته ناوخۆییه نه‌گیرێت، كوردستان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى جه‌نگێكى گه‌وره‌وه، ئه‌و جه‌نگه‌ى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى كێرڤی شكسته‌كانى ئاكپارتى ده‌بێت خاك‌و خه‌ڵكى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ى ئۆردۆگان‌و شوێنكه‌وتوه‌كانى باجی شه‌ڕێكى گه‌وره بده‌ن.
شه‌هیدكردنى دیار غه‌ریب، ئه‌ندامى كۆنسه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كه‌جه‌كه‌و كه‌سایه‌تى دیاری ناو هێڵى ئاپۆچی له باشووری كوردستان، چه‌نده ئازارێكى به‌سوێ بوو، ئه‌وه‌نده‌ش به ئاگاهێنانه‌وه‌و زه‌نگێكى مه‌ترسیداری ئه‌و شه‌ڕو له‌شكركێشیه‌یه كه ماوه‌یه‌كه له‌ناوچه جیاجیاكانى كوردستان به‌ده‌ركه‌وتووه‌و چه‌ندین شه‌هیدو قوربانى لێكه‌وتۆته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شه‌ڕفرۆشیه‌ى توركیاش وه‌ك هه‌میشه حكومه‌تى بۆیه‌كراوى زه‌ردو میدیاى چه‌واشه‌ى پارتى، ئۆباڵه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى گه‌ریلا‌و هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌شه‌هیدبوونى (دیار غه‌ریب) ئه‌و ریسه‌ى هه‌واڵگری پارتى‌و توركیا بۆوه به‌خوری‌و دواجار ئه‌مڕۆ ئه‌و تۆڕه ناوخۆییه‌ش ئاشكرابوو، كه هاوكوف له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانى توركیا له‌ئاستى ناوخۆوه ده‌ستنیشانى ئامانجه‌كان ده‌كاته دیاری فڕۆكه‌و هێزی ئاسمانى توركی.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌و ئاژانسێكى توركیا زانیاری ووردى له‌باره‌ى تیرۆركردن‌و به ئامانجگرتنى هه‌ڤاڵ دیار غه‌ریب‌و دوو گه‌ریلای تر بڵاوكردۆته‌وه‌و به‌پێی هه‌واڵه‌كه كه‌ماڵپه‌ڕى (چاو‌دێر)و (رۆژنیوز)یش بڵاویانكردۆته‌وه، پاش ئه‌وه هاتووه كه كۆبوونه‌وه‌ى دیار غه‌ریب له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌گوندنشینانی ناوچه‌كه هۆكار بووه، كه هێزێكى كوردی سیخوڕی ده‌ستنیشانكردنى شوێنى سه‌ركرده‌كانى په‌كه‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ له به‌یاننامه‌كه‌ى كه‌جه‌كه ره‌نگده‌داته‌وه، كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌ستى ناوخۆیی‌و سیخوڕ‌ى ناوخۆیی له پشته، دزه‌كردنى ئه‌و زانیارییانه به‌جۆرێك میدیاى پارتى هه‌راسان كردووه، كه ئیمڕۆ زیاد له هه‌واڵێكیان ده‌رباره‌ى شه‌هیدكردنى دیار غه‌ریب بڵاوكردۆته‌وه، جارێك ده‌ڵێن ململانێی ناوخۆیی په‌كه‌كه بووه‌و جارێكیش ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆبونه‌وه‌ى هه‌بووه، ئه‌وانه‌ش به‌ڵگه‌ى بێ چه‌ندو چوونى تێوه‌گلانى ئه‌و هێزه‌ن له تۆڵه سه‌ندنه‌وه له په‌كه‌كه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى، به‌ڵام ئه‌و هاوسۆزییه میللیه‌و جوڵه‌ى رای گشتى، سه‌ره‌تایه‌كى نوێیه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌مووان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خیانه‌ت‌و سه‌ركێشیه ناوخۆییه بوه‌ستنه‌وه.
رۆحى هه‌ڤاڵ دیار شاد بێت‌و روڕه‌شی بۆ خیانه‌تكارانی ناوخۆیی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی