دادگای باڵای هەرێم

12/07/2019

سمكۆ ئەسعەد

لە دەقی ڕێككەوتننامەی ئیمزاكراوی نێوان یەكێتی و گۆڕان لە 16ی مایسی 2016 دا ، لە یرگە 2ی ماددە 12ی بەشی جوارەمی ڕێككەوتنەكەدا هاتووە : (( هەردوولا پشتكیری لە دەسەڵاتی دادوەری دەكەن بۆ دامەزراندنی دادگای باڵأی هەرێم بە سەرجەم تایبەتمەندییەكانەوە ))

گرنگیی بابەتی (دادگای باڵای هەرێم) لە گرفتاربوونی سەركردە باڵاكانی پرۆسەی سیاسی هاتە بەرباسی ڕێككەوتنی سیاسی ، لە ئەنجامی نەبوونی مەرجەعێكی یاسایی یەكلاكەرەوە بۆ كێشە سیاسییەكان ، وزاڵ بونی هێز بەسەرشەرعییەتی یاسا و پەرلەمان و سستمی حوكمڕانی كارگێڕی ودارشتنی سیاسەتی دارایی .

بەڵام لەگەڵ یەكەم دانیشتنی ئاشتبوونەوە ولە یەكتر نزیكبوونەوە لە لایەنی بەهێز ، بایەتی ( دادگای باڵای هەرێم ) ئەچووە خانەی بیرچوونەوە .

سەر لە نوێ‌ ، لە سەرەتای ساڵی 2019دا ، ولە 10ی 1دا ، لە سەروبەندی داڕشتنی ڕەشنووسێكی سەرەتایی بۆ ڕێككەوتن لە نێوان یەكێتی وپارتیدا بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ، بابەتی ( دادگای باڵا )  چوە ناو ڕەشنووسە سەرەتاییەكەی ڕێككەوتنەكە ، بەم شێوەیە : ((پێویستە - دادگای باڵای هەرێمی كوردستان - بە یاسایەك دابمەزرێت وەك بەرزترین دەسەڵاتی یاسایی لە هەرێمدا ، باڵأدەستی یاسایی بۆ ئەو دادگایە بێت بۆ یەكلایی كردنەوەی بابەتە پەیوەستەكان بە دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن لە هەرێمدا )) ، هەر زوو ، ئەم بابەتە قورسەی دروستكردنی مەرجەعێكی یاسایی باڵا لە هەرێمدا ، كرا بە قوربانی پرۆسەكە بە گشتی .

ئەم بابەتە تا ڕادەیەك گرنگ نییە بۆ سەركردە باڵاكان ، بەڵام بەش بە هاوڵأتیان و ئەوانەی بە دوای پرۆسەیەكی سیاسی تەندروست و حوكمڕانییەكی سەركەوتوو دا دەگەڕێن ، بابەتی دادگای باڵا ، پێویستییەكی گرنگی مانەوە و بەرەوپێشچوونە .

ئەوەی ئەمڕۆ لە ژیانی سیاسی وكارگێڕی هەرێمدا دەگوزەرێت ، كە بە پێی پێویستیی كەس و لایەنەكان یاسا دائەتاشرێت ، لە 2006ەوە ، ر،ِێچكەیەكی نا جێگیری گرتووە، بەرامبەر پرسی دەستووری هەرێم و درێژكردنەوەی كاری ئەنجومەنی پاریزگاكان و درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەمواركردنە یەك لە دوای یەكاكانی یاسا بەركارەكانی لە لایەن پەرلەمانەوە ، بە پێی پێویستی لایەنە سیاسییەكان ، بە دوور لە چاودێری دەسەڵأتێكی یاسایی خاوەن سەروەری.

لە كوردستاندا ، پەرلەمان ، بە ویستی ئەندامانی یاسا دائەڕێژێت ، كەسیش ناتوانیت تانە لە بڕیارێكی ، یان یاسایەكی ، بدات ، بە هۆی نەبوونی دادگایەكی باڵا  ، واتا پەرلەمانی كوردستان بەرهەمهێنان و هەمواركردنی یاساكانی كردووە بە پیشە ، بە پێی ویستی لایەنەكان ، لە غیابی دەستوور و دادگایەكی باڵا .


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی