کێشەکانی بەردەم وەزیری نوێی خوێندنی باڵا چین؟

13/07/2019

هەرێم حەسەن

لە دەسنەکەوتنی هەلی کار بۆکەسانی خاوەن بڕوانامە کێ بەرپڕسیارە؟ (1}

وەکو ئاشکرایە بەهۆی ئاسانی بەدەسهێنانی بڕوانامە لەکوردستان بەنمرەی نزم و بەزوو کردنەوەی ئەم هەموو زانکۆو پەیمانگایە حکومی و ئەهلی یە زۆرەو هەبونی قوتابخانەکانی ئێواران و ئەفسەران و تاقیکردنەوەی دەرەکی،بڕوانامە توشی هەڵاوسانێکی گەورەبووە،بەجۆرێک کەم ماڵ هەیە،دوو بۆ سێ دەرچووی بێکاری تێدانەبێت.لەلایەکی تر بەهۆی ئاسانی مەنهەجی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردەو زانکۆو پەیمانگاکان و پشتگوێخستنی سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی و نەبونی کارگەو شوێنی کارکردن.ناوەندەکانی خوێندن بونەتە شوێنی کۆبونەوەی حەشامەتێک لەخەڵکی بێکار،بەجۆرێک ئەوەی لەشەشەمی ئامادەیی 50 یان 90 بهێنی،هەردەچێتە زانکۆو پەیمانگا.

سەرەڕای کۆنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو نەبونی بەشی تازەو سەردەمی کەبازاڕو کۆمەڵگە ئیشی پێیەتی.کەسەرئەنجامەکەی بێکاری دەرچوان و بەفیڕۆچونی تەمەنیانو توشبونیانە بەچەندین غەم و گرێی دەرونی و دەستبەسەرداگرتنی ئەندازیارو وەستاو کرێکاری بیانی یەبەسەر بازاڕی کوردستاندا.

بۆنمونە ڕۆژی 15 و 16ی تەموزی ئەم مانگە،پێشانگای نێودەولەتی دۆزینەوەی کار بۆدەرچوانی زانکۆو پەیماناکان بۆکۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ،لە پارکی سامی عبدالرحمن لەهەولێر دەکرێتەوە،بەبەشداری 166 کۆمپانیا.پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئەو پسپۆریانەی کە کۆمپانیاکان پێویستیانەو بەدوایدا دەگەڕێن چەند لەزانکۆکانی کوردستان بونیان هەیە؟ ئەگەر وەکو ساڵانی پێشوو دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان کاریان دەستنەکەوت بەهۆی ئەوەی بروانامەکەیان هیچ کۆمپانیایەک نایەوێت، کێ بەرپرسیارە؟کێ بەرپرسە لەبەفیڕۆدانی ڕەنجی چەندین ساڵەی خوێندکاران و کەسوکاریان؟خۆێندکاران خۆیان؟زانکۆکان کە ناتوانن بەشی تازەو گرنگ و سەردەمی بکەنەوە کەلەگەڵ بازاڕو کۆمەڵگە بگونجێت؟ مامۆستاکان کەبەشێکیان سوردەزانن هەندێک بەش هەیە بیست ساڵی تر دینارێکی پێ پەیدانابێت  نەکەرتی حکومی نە کەرتی تایبەت نایەوێت، کەچی جورئەت ناکەن بەفێرخوازەکانیان بلێن؟.

ئایا ئەگەر سەرۆک بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکان هەر لەیەکەم ڕۆژی دەوام بەخوێندکارانی قۆناغی یەکی هەندێک بەش، کە بەناشارەزایی و ئۆمێدێکی گەۆرەوە دێنە زانکۆ بلێن،کە 10 وەجبەی دەرچووی پێش ئیوە چارەنوسی کونجی ماڵەوەیەو شەهادەکەی ئێوە تەنها بۆناوە نەک دەسکەوتنی بژێوی چەند فێرخواز پەشیماندەبنەوە؟

 

هەرێم حەسەن

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی