1
پیرۆزبای كردن ئاساییه ، به‌ڵام پیرۆزباییه‌كه نه‌گاته راده‌ی ماستاو كردن ، راستی كاتێك پیرۆزبای كردن له جێی خۆیدایه ، دوای شه‌ش مانگ گۆڕانكاری ڕوویدابێت ، دوای شه‌ش مانگ ، موچه به‌لای كه‌مه‌وه دابه‌شكردنی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێت ، چوار مافیای نه‌وت درابنه دادگا ، چاره‌نووسی ئه‌و چه‌كو چۆڵه بزانرێت كه بۆ شه‌ڕی داعش درا به كورد‌و سه‌ری تیاچوو ، له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك دادگایه‌كی ئاكاری دانرابێت ، لانی كه‌م بڕێك له‌و پاره دزراوه گێڕدرابێته‌وه بۆ خه‌ڵك و نیشتمان كه له ئه‌وروپا دار‌و به‌ردی بۆ كوڕه‌كانی حزب پێكڕدراوه ، به لای كه‌مه‌وه بزانرێت بۆ ئه‌م حكومه‌ته 30 ملیار دۆلار قه‌رزاره ن ئایه مانگی ده‌سكردی پێكڕدراوه ، بۆ باجی بوونه ده‌وڵه‌ت و لۆبی خه‌رجكراوه ، دراوه به كه‌شتی و شه‌مه‌نه‌فه‌رو فڕۆكه ، ئاخر سی ملیار دۆلار بده‌یته سه‌رمایه‌دارێكی به ئاكار سی ساڵ ئه‌م هه‌رێمه‌ت بۆ به‌ڕێوه ده‌بات .
2
ئێمه پێویستمان به ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێم نیه ، پێویستمان به‌وه‌یه سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی حزبه‌كان سوێن بخۆن و په‌یمان بده‌ن ، میله‌ت و خاك و خه‌ڵك نه‌فرۆشن ، ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌ۆژه‌وه‌ندی چی و ماستاوی چی ، بۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م حزبانه خاك و خه‌ڵك نه‌فرۆشن ، خه‌ڵك خۆی نیشتمانی خۆی ده‌فرۆشێت یان ده‌یپارێزێت ، له‌بری ئه‌م ئه‌نجومه‌ن و شته سیاسیه‌كانی ئێمه پێویستیان به كه‌مێ ئاكاری سیاسیه ، پێویستیان به ده‌ست هه‌ڵگرتنه له‌و هه‌موو سته‌مونادادیه ، چه‌ند شه‌رمه‌زاری و ناشرینیه تۆ سه‌دان ڤێللاو ته‌لارو مۆڵ و بیره نه‌وت و ئۆتۆمبیل و شتی ترت هه‌بێت و هاونیشتمانیه‌كه‌ت له برسا بمرێت ، چه‌ند ناشرینیه شوانی مه‌ڕه‌كان شه‌ریكی گورگ بێت .
3
سێ رۆژه هاونیشتمانیه‌ك به نامه بۆم ده‌نووسێ كه خێزانێك له شۆڕش زۆر دۆخیان خه‌راپه ، به‌ڵكوشتێكیان بۆ بكه‌ین ، راستی نازانم چۆن ده‌ست بنه‌م به ڕووی ئه‌و كه‌سه‌وه ، نامه‌وێ پێی بڵێم منیش زۆر باش نیم ، له بری ماستاو ، له بری دزینی زیاتر ، له بری روتاندنه‌وه‌ی نیشتمان ، من داواده‌كه‌م ، سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵه‌مه‌ند و شته‌كانی كوردستان ، ئه‌نجومه‌نی هاوكای هه‌ژاران دابنه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن له نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌واندا خه‌ڵك له برسان " سكی خۆی بگوشێ بۆ نانێ ".
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی