زامی شكستی ڕیفراندۆم بە تێڕوانینی تەعەسوبی لەسەر كەركوك چارەسەر نابێ

14/07/2019

سه‌ركه‌وت شه‌مس

هەندێك سەرۆك حزب و عەرابی ریفراندۆم، كە لە (۲٠۱۷) ەوە تا (۱۰) ساڵی تریش چی بەسەر ئەم میلەتە بێت ئەوان لێی بەرپرسن، ناتوانن دۆخی كەركوك چارەسەر بكەن، بەڵكو شینی ئەوان بۆ هەلیسەكە و ئەو عەصابەگەرییەیە كە بەسەر خەڵكی كەركوك دا (بە كورد و توركمان و عەرەب) ئەیانكرد.

ئەوانەی (۱٥) ساڵە جگە لە دوكەڵ و ژەهر، جگەلە هێزی شەقاوە و گرووپی مافیا و ڕفاندن، جگە لە گەڕەكی تەجاوز، جگە لە دروستكردنی ڕق و كینە و گوتاری دوژمنكاری دژ بە پێكهاتەكان و لە ناو یەكدا، هیچ دەسكەوتێكی تریان بۆ خەڵكی كەركوك نەبوە و نابێ، با چیتر بە گوتارە تەعەصوبەیەكانیان بۆ سارێژكردنی برینی شكستی ڕیفراندۆم دۆخی هاوڵاتیانی كورد هێندەی تر زەحمەت نەكەن، بێدەنگبوونیان باشترە.

خەڵكی كەركوك پارێزگاری كورد زمان و عەرەب زمانیان تاقیكردەوە، بەڵام پارێزگاری كەركوكییان بەخۆیانەوە نەبینی، سەرجەمیان پارێزگار قوڕمیشكراو بوون.

ئێمە بەتەواوی چارەسەری عیرقی بۆ شاری كەركوك ڕەت دەكەینەوە، تاكە چارەسەر چارەسەری دەستوری و دیموكراتیانەیە بۆ پێكهاتەكانی كەركوك (دیموكراتی بە مانای زۆرینەبوون نیە، بەڵكو بە مانای پپكەوەژیانی ئاشتیانە بەدور لە سیاسەتی عیرقی و مەزهەبی).

سەركەوت شەمسەدین 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی