هاوڕۆژی سوێندخواردنی مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران له 10/7 و هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 10/6/2019، ئێران و توركیا بۆردوومانی هه‌رێمی كوردستانیان کرد!
ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له په‌رله‌مانی كوردستان له هۆڵی په‌رله‌مان له مه‌راسیمی سوێندخواردندا بوو وتی: ״سوێند ده‌خۆم پارێزگاری له گه‌ل و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م״، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه پێچه‌وانه‌ی سوێندخوارنه‌كه گوزه‌را و كۆماری ئیسلامیی ئێران تۆپبارانی ده‌ڤه‌ری برادۆستی كرد له سنووری هه‌ولێری پایته‌خت، به هۆیه‌وه له گونده‌كانی ته‌لان، شكه‌نه و ماڵه مه‌لای نزیكه‌ی 70 خێزان ماڵه‌كانیان چۆڵ كردووه و سێ ئه‌ندامی یه‌ك خێزانیش بوونه قوربانیی كه كچێكیان شه‌هید و دوو كوڕیشیان بریندار بوون.
كه‌واته ئێران״ گه‌ل״ و ״خاك״ی هه‌رێمی كرده ئامانج، ئه‌دی ״پارێزگار״ی گه‌ل و خاك وه‌ك له سوێنده‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیراندا هات، چی كرد و هه‌ڵوێستی چی بوو، كه تا ئێستاش بێده‌نگە! له كاتێكدا به پێی زانیاریی میدیایی به‌ر له تۆپباران و بۆردوومانه‌كان ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئاگادار كراونه‌ته‌وه!
په‌یامی كۆماری ئیسلامی به تایبه‌ت له‌و كات و ساته‌دا ڕوونه، كه هه‌ركاتێك بیانه‌وێت زمانی تۆپ و ئاگر ئاماده‌یه، به‌ڵام ته‌وقیته‌كه‌ش بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ و له كاتی سوێندخواردنی كه ״پارێزگاری له گه‌ل و خاكی هه‌رێم״ ده‌كات، پێویستی به شرۆڤه نییه، بێده‌نگییه‌كه بۆ خۆی وه‌ڵامه، كه هێشتا پارێزه‌ری ״گه‌ل و خاك״ ته‌نیا سوێند و دروشمه وه‌ك ئه‌وانی پێشووتر!
په‌یامی تۆپبارانی ئێران، هاوشێوه‌ی هه‌مان په‌یامی توركیا بوو، كه 48 سه‌عات دوای سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ به‌شدارییكردنی له مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی دووه‌می هه‌رێم 10/6، بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی كرده دیاریی ده‌ستی ئه‌نكه‌ره، بۆردوومانی قه‌زای ئامێدیی كرد و زیانی خۆی گه‌یاند!
(سه‌روه‌ری، گه‌ل، خاك)-ی هه‌رێم، ته‌نیا به سوێندخواردن ناپارێزرێن، به‌ڵكوو په‌یامی تۆپباران و بۆردوومانی ئه‌نكه‌ره و تاران بۆ هه‌ولێر، زمانێكی ئاماده‌یه، چونكه ئیزنی دووباره‌ی له هه‌ولێر ناوێت، په‌لاماردانی خاكی هه‌رێم له لایه‌ن ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌وه ڕێگه‌پێدراو نییه، به مه‌رجێك ״ئۆكه‌ی״ پێشوه‌خته وه‌رنه‌گرن، مافی ئه‌وه‌یشیان نییه خاكی وڵات و ناوچه‌یه‌كی دیكه بكه‌نه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و وێرانكاری!، به‌ڵام دیمه‌نه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی خاكی هه‌رێم جیاوازه، كه توركیا به ئیزنی هه‌ولێر نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر هاتووەته ناو خاكی هه‌رێمه‌وه! له چیای كۆڕه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پێ ده‌درێت، له شیلادزی و سنووری دیكه سه‌ربازگه‌ی سوپایان بۆ درووست ده‌كرێت و چه‌ندین باره‌گای هه‌واڵگرییان بۆ ده‌كرێته‌وه كه گوایه له 18 جێگه‌ی سه‌ربازین، كه ئه‌مانه به‌بێ مۆڵه‌ت و ئاگاداریی ده‌سه‌ڵاتداران ناكرێت و بۆ ئێرانیش به هه‌مان شێوه‌یه، كه‌واته ״گه‌ل و خاك״ به چ سوێند و میكانیزمێك ده‌پارێزرێن!
سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێ، به‌ر له هه‌مووان له پرسی شڵۆقی و مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی نیشتیمانیی هه‌رێم تێ ده‌گات، به‌و پێیه‌ی به‌ر له په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بووه، له‌وه‌ش تێ ده‌كات حاڵی ئابووری و دارایی هه‌رێم له دۆخی شه‌ڕدا چی به‌سه‌ر دێت، به تایبه‌تتر كه ئێستا توركیا جموجۆڵی مه‌ترسیداری سه‌ربازی و هه‌واڵگریی له هه‌رێم ده‌ست پێ كردووه و به نیازی ئۆپراسیۆنه بۆ سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان و شه‌ڕگه‌كه‌ش له‌سه‌ر خاكی هه‌رێم ده‌بێت.
باشترین ڕێگه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕ له خاكی هه‌رێم له نێوان توركیا و ئێران له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان، ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان لایه‌نگیری نه‌كات، به‌ڵكوو ڕۆڵگێڕی دیالۆگ و ئاشتی بێت، به‌ڵام جووڵه و لێدوانه ڕه‌سمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی لایه‌نداریی بۆ ئه‌نكه‌ره به تایبه‌ت تێدایه، بگره به هاوكاری و پشتیوانیی توركیاش له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت! و هێزی سه‌ربازیی توركیاش له دوای 31ی ئابی 1996ـه‌وه له خاكی هه‌رێمدان و به گوێره‌ی زانیاریی میدیایی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له هه‌رێم به 10 هه‌زار زیاتر مه‌زنده ده‌كرێت كه به چه‌كی قورس و سوك ئاماده كراون.
هه‌رێمی كوردستان، خاك و گه‌له‌كه‌ی ماندوون به ده‌ست جه‌نگ و شه‌ڕ و شۆڕه‌وه به تایبه‌ت له دژی ڕژێمی به‌عس و ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشتر، دواتریش شه‌ڕی براكوژی و جارێكی دیكه‌ش شه‌ڕی تیرۆریستان، بۆیه له ڕووی سیاسی و ئۆقره‌یی و حکومڕانییه‌وه ئه‌سته‌مه به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرێت گۆڕه‌پانی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا و هه‌رێم له خاكی كوردستان ساز بكرێت، چونكه توركیاش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه شه‌ڕی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی توركیا بكات! بۆیه ئه‌م شه‌ڕه چاوه‌ڕوانكراوه جارێكی دیكه سوێند و متمانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به‌تاڵ ده‌كاته‌وه و ئاماژه نییه بۆ كوردستانێكی به‌هێز له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه!
عەتا کەریم
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی