توركیا لەنێوان ئەمریكاو ڕوسیادا

22/07/2019

بورهان شێخ ڕەئوف

توركیا یەكێكە لەووڵاتانەی لە سەرەتای دامەزراندنی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەنتیكەوە واتە ( ناتۆ )  ئەندامێكی كارایەوە تا یەكلایی بوونەوەی شەڕی ساردو هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی ( وارشۆ ) سەربە یەكێتی سۆڤیەتی جارانیش پێگەو ڕۆڵی كاریگەری هەبوو .

ئەگەرچی سیستمی بەرگری و سەرچاوەی هەموو چەك و تەكنۆلۆجیای سەربازی توركیا  لە هاوپەیمانی ناتۆەوەو بووە , ئێستا بە پێچەوانەی هەموو پرنسیب و بنەماكانی ئەو هاوپەیمانێتیە توركیا سیستمی بەرگری S400   ڕوسی كڕی و سەرباری نیگەرانی و گلەیی و گازندەكانی ئەمریكا لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند بەشێكی سیستەمەكە ی وەرگرت و وا چاوەڕوان دەكرێت تا مانگی نیسانی 2020 تەواوی سیستمەكەی ڕادەست بكرێت .

پاساوەكانی ئەردۆگان بۆ كڕینی ئەم سیستمە 
پاساوی توركیا بۆ كڕینی ئەم سیستمە ئەوە یە كە حكومەتی توركیا لە سەروەختی ئیدارەی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا باراك ئۆبامای دیموكراسی داوای كرد بوو  كە ئەمریكا سیستمی بەرگری باتروێتی ئەمریكی پێ بفرۆشن بەڵام كۆنگریسی ئەمریكا دواجار قایل نەبوو ئەو سیستمە بە وڵاتەكەی بفرۆشرێت و هیچ ئەڵتەرناتیفێكیشی بۆ دیاری نەكردین .لە لایەكی ترەوە سەرۆكی توركیا ئەردۆگان ڕیگەیاند كە كڕینی سیستمی S400  لە لایەن توركیا دەبێتە هۆكاری بەهێزی هاوپەیمانی ناتۆ و بۆیە دەبێتە ناتۆ خۆشحاڵ بێت بەم هەنگاوە ,  هەروەها ئەوەشی وت كە حەزدەكەن سیستمی باتریۆتی ئەمریكیش بكڕن هاوشانی S400  ی ڕوسی 

كاردانەوەی ئەمریكا
هەر لە سەرتای سەرهەڵدانی ئەم باس و خواستەی كڕینی سیستمی بەرگری ڕوسی لە لایەن توركیاوە , ئەمریكا هەڕەشەی ئەوەی لە توركیا كرد ئەگەر ئەو سەودایە جێبەجێ بكات ئەوا بۆندی كڕینی فڕۆكە F35  ئەمریكی كە لە گەڵ توركیادا واژۆ كراوە هەڵدەوەشێننەوە لە كاتێكدا واباس دەكرێت كە توركیا فڕۆكەیەكیشی وەرگرتبێت و فڕۆكەوانە توركەكان لە ئەمریكا مەشق و ڕاهێننانی لەسەر دەكەن , لەبەرامبەرهەڵوێستەكانی ئەمریكاشدا ئەردۆگان دەڵێت ئەمانە لە ڕەفتاری هاوپەیمان و دۆست ناچێت كە ئەمریكا لە گەڵ ئێمەی دەكات 

چونكە ئێمە لە گەڵ نۆ وڵاتی تر هاوبەشین لە بەرهەم هێنانی فڕۆكەی F35  تا ئێستاش یەك ملیارو چوارسەد ملیۆن دۆلارمان داوە لەو پێناوەدا .

لە كۆتاییدا دەبێت ئەوە بڵێین كە ناكۆكی ئایدیۆلۆجی توركیا و ناتۆ لە سەرەتای  حوكمڕانی ئەكەپەو ە سەری هەڵدا ئەوكات كە  توركیا بوارییان نەدا خاكی توركیا لە ساڵی 2003 بۆ پرۆسەی ئازادی عێراق بەكاربێت ناكۆكی بۆچوونەكانیان لە سەر زۆرێك لە كێشەو قەیرانەكانی ناوچەكەبە تایبەتی لە سوریا پێدەچێت توركیا بە یەكجاری سەنگەری خۆی بگوێزێتەوەلە رۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات .

بورهان شێخ ڕەئوف

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی