پرۆژە یان پەیام بۆ دەباشان !

22/07/2019

کاروان محەمەد ئەحمەد


دەگێڕینەوە لەو دەشتی شارەزورە پیاوێک کوڕەکە نەخۆش دەکەوێ دەچێتە نیوان دوو مەزاری پیاو چاک ڕوو دەکاتە دانەیەکیان و دەڵێ ئەگەر بە کاوڕێک کوڕەکەم بۆ چاک دەکەیتەوە زۆرت لێ مەمنوم ئەگەرنا مەزارەکەی ئەوبەر  بەکەڵەشێرێک کڕە دەکا و زۆریش مەمنونە ۰

مەلابەختیار  لەژێر ناوی پرۆژەی چاکسازی دوای نزیکەی ساڵێک لە (دابڕان و تۆران )
گاهێک وەک ماڵگێڕو گاهێک وەک ڕۆشنگەرو سیاسەتوان  ٫ دواجار وەک کابرای شارەزووری ڕووی کردۆتە مەزاری  دەباشان و بەئاشکرا پێیان دەڵێ  وەرن سود وکەڵک لەتەجروبەی سیاسیم وەرگرن  بۆ کۆنگرەی داهاتوو هەموو سیناریۆ و قۆرت وپێچەکان دەزانم   .

بۆ نیاز پاکیش  هەموو نەیارەکانی ماڵباتی مام جەلالی کوتاوە و بەئەلف و بایەک  ناوی کوڕو برازاکانی مام جەلالی  نەهێناوە !

مەلابەختیار بەزمانی حاڵ هاوار دەکات ئەگەر یەکێتی قبوڵی نەکاتەوە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەوا حزبەکەی( ئەوبەر) دەسەڵات و ئیمتیازی زیاتری پێ دەبەخشێت و  دوو خولی ئایندەی هەڵبژاردنیش لیستی زەرد دەچێتە ڕیزبەندی یەکەم !

لەباس وخواسی کۆنگرەش مەلابەختیار ئەگەرچی ووشەی (تذكیة) لێ بووە بە تەسکیە و هەڵەی ڕێزمانی و ڕێنووسی دیکەشی کردوون ٫ بەڵام بەوردی  ماڵباتی مام جەلالی تێ گەیاندوە پێویسیتان بەمەلابەختیارە بۆمانۆڕەکانی نێو  کۆنگرە  هەتا نەیارەکانیان  بەڕەکەیان بەیەکجاری لەژێڕپێ دەرنەهێنن و لێفەیەکی ئەستوریان پێدانەدەن چوون لەپێکهێنانی حکومەت  تیمی  ناوەندی بڕیار هاتریکی لە تیمی دەباشان کردوە و براوەی گەمەکەبوون ۰
لەئامارو داتاکانیش کەوتۆتە هەڵەوە یاخود دەیەوێ خوێنەر بەهەڵەدا ببات ساڵی 2013یەکێتی 18کورسی هێناوە بۆ پارڵەمانی کوردستان ساڵی 2018سەرەڕای کۆمەڵێک قەیران یەکێتی کورسیەکانی زیادی کردون بۆ 21کورسی !  
 
مەلابەختیار بەڕق  و کینە سیاسەت دەکات ململانێ ی ناڕەوای لەگەڵ ئەندام کۆمیتە هەتا جێگری سکرتێری گشتی دەست پێکردوە و   خوێندنەوەکانی بۆ زۆربەی  پێشهاتەکان هەڵەدەردەچن ٫ ئاخر ئەو پێ وابوو  دەوروبەرەکەشی وا تێ گەیاندبوو دکتۆر بەرهەم ئەستێرەی سیاسی کوژاوەتەوە لێ ئێستا سەرۆک کۆمارە ۰

پێ ی وابوو بافڵ تاڵەبانی ولاهوری شێخ جەنگی کاڵفام و هەرزەی سیاسین لێ ڕوداوەکان دەریانخست دوو گەنجی سەرکردەوبەویقارو خۆشەویستی جەماوەری یەکێتین۰

دواجار دەەرچەی هاتنەوەی مەلابەختیار بۆنێو یەکێتی تەنها ئاشتکردنەوەی کوڕەگەورەکەی دەباشانە و دەبێ پشتگیری بکات بۆ پۆستی سکرتێری گشتی  و پەیوەندیە ژێر بەژێرەکانیشی لەگەڵ نێچرڤان بارزانی لەچوارچێوەی سیاسەتی ئاشکرای یەکێتی بێت  هەروەک دەبێ مەلابەختیار لەوەتێ گەیشتبێ  بۆ ئەم قۆناغە دکتۆربەرهەم وەک شادەماری پەیوەندی دبلۆماسی وبنیات نانەوەی پەیوەندی پچراوەکانی یەکێیتە بە دنیای دەرەوە 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی