ئەردۆغان نیازەكانی ئاشكراكرد‌و لۆزان هەڵدەوەشینینەوە

25/07/2019

مەسعود عەبدولخالق

لەیادی 96 سالەی ڕێكەوتنامەی لۆزان ئەردۆغان كۆمەلێك نهێنی ئاشكرا كرد زۆر پەیوەندیدارە بەكورد :
1- ووتی بە ڕێكەوتنی لۆزان توركیا دروست بوەوزیانمان بەركەوتوە .
2- ئەو ڕێكەوتنە سەقفی زەمەنی هەیە .
3- بەكۆتایی هاتنی ئەو سەقفە جاریكی تر دەستكاری ناوچەكە دەبیت بكریتەوە ...

ئەو بنەمایانەی لەو یادە باسی دەكات پیشوو تریش لەجم وجۆلەكانیان دەردەكەوت ، بەداخەوە كورد چاك لە دەرەنجامی ئەو بنەمایانە نەگەیشتوە بۆیە دەنگی نیەو نەبوە ، ئەو پرۆژە نوێیە زۆر گرنگە بۆ كورد بە سەلبی وئیجابی ، لەلایەك ئیجابیە ئەگەر ڕیكەوتنی لۆزان هەلوەشێتەوەو ئۆتۆماتیكی ڕێكەوتنی سیڤەر جێی بگرێتەوە ، دیسان ئیجابیە كە هەمو لایەك (تورك وعەرەب و كورد)بگەنە قەناعەت كە لە ڕێكەوتنامەكانی سایكس پیكۆو لۆزان زیاندارن وهەلی وەشێنینەوە ، ئیمەی كورد یەكەم میلەت دەبین ڕازین هەلوەشێتەوە ، بەلام: 1- لە بنەچەدا ئەتاتورك لەدژی سیڤەر (كە عوسمانی مۆری كردبوو ) لۆزانی هێنا دی .

2- لەمادەی 1 و2ی لۆزان لیژنەی ویلایەتی موسل پیكدێت (لە ڕێی عوسبە)ودوای دەكەویتە سەر عیراق .
3- واتە ئەردۆغان نیازەكەی لێرەوەیە لاوازیەك لە باشوری كوردستان و مانەوەی بەتەنها دەبینیت .
4- ئەردۆغان (نەشارەزایی سەركردەكوردەكانی باشوری ) قۆستیتەوە ئەگینا دەزانی ئەو ڕیكەوتنانە سەقفیان نەبوە ، ئەوە تەنها لەكوردستان بە هەلەیی (لەلایەن سەركردایەتی كورد )ووترا : ئەو ڕێكەوتنانەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست 100 سال كۆتایی دێت و نەشهات ئەو كاتیش پێمان ووتن كە ئەو زانیاریە هەلەیە وهیچ ئەسلیكی نیە ..كەچی ئەو زانیاریە هەلەیە پالنەریكی گرنگ بوو هەندێ هەنگاوی هەلەشەو بی نەخشەو پلان بنرێت و زیانی گەورەمان بەركەوت .

بۆیە مەترسی هەیە ئەردۆغان تەنها چاوی لەباشوری كوردستان بێت وبەس ..بەتایبەتی لە ئیستادا هێزێكی زۆری لە باشورەو ناشكشێتەوە ، هەریمی كوردستانیش بە (زەنگاو) ناوزەد دەكات . ..ئەو بابەتە زۆری تر هەلدەگری هەر ویستم دەسەلاتی چوارەمی لێبەئاگا بهێنمەوە ئەگینا 3 دەسەلاتەكەی تر بە (؟؟؟؟)سەرقالن .

مەسعود عەبدولخالق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی