حکومەتەکەی ئاکەپە و کەسی ئەردۆغان ، کوشتنی خاشقچی لەناو قونسوڵخانەی سعودی عەرەبیدا، بە وردەکاریەکانیەوە ئاشکرایە لایان . بەپێ ی کاریگەریەکانی لەسەر بنەماڵەی پادشای سعودیە ، تورکیا بەشەکانی بڵاودەکردەوە . لەهەر بەشێکیدا هەنگاوێک لە داخوازیەکانیان بەسەر ئەمیر سەلماندا دەسەپاند . هێشتاکە زۆر بەشی تری ماوە بەپێ ی گەیشتن بە ئامانجە تورکیەکەی وەک کارتی فشار ئەردۆغان ئاشکرای دەکات .
کوشتنی عوسمان کۆسەش لە هەولێر لەلایەن ئەردۆغانەوە هەموو سەرەداوەکانی ڕون و ئاشکران . بەڵام کارتێکی فشاری دیکەیە ، هاوشێوەی دۆسیەکەی خاشقچی بەشەکانی بەپێ ی ئامانجە تورکیەکەی ئاشکرا دەکرێت .
جیاوازی لە گێڕانەوە سەرەتاییەکانیەوە ، شپرزی لێدوانە دژ بەیەکەکانی کوشتنەکەی کۆسە ، هەمان شپرزی و لێدوانە دژ بە یەکەکانی کوشتنەکەی خاشقچی یە لەلایەن سعودیەکانەوە .
پەکەکە لەزمانی باهۆز ئەرداڵەوە دیوێکی تری دیمەنەکەی نیشانداین بەوەی ناسنامە پیشەییەکەی کۆسەی دەرخست کە لێپرسراوی میتی تورکیە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکیەکان دژ بە پەکەکەیە .
ئەو تیئۆرە پۆلیسیەشی بەتاڵکردەوە کە بکوژەکەی پەکەکەبێت .
گرێ بزرەکە ( حلقە مفقودە ) کەی دۆسێ ی هەریەک لە خاشقچی و کۆسە، لەلای کەسی ئەردۆغان خۆیەتی ، هەرخۆشی بریاردەرە لە چۆنیەتی ئاشکراکردنی بەپێ ی ئەو ئامانجە سیاسیانەی لە پشت کوشتنی هەردووکیانەوە ، قازانج بە پێگەی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکی بە ئەردۆغان بگەیەنن .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی