ئه‌گه‌ر سه‌یرى بارودۆخى سیاسى ئێستاى توركیا بكه‌ین، سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بینین بۆ گۆڕانكاریه‌كى نوێ، ئه‌ویش پاش ئه‌و ناڕه‌زایى و ره‌خنانه دێت كه له‌ناوخۆى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه، واته ناڕه‌زایه‌كان دژ به ده‌سه‌ڵاتى ئه‌كه‌په ته‌نها له‌نێو پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و شه‌قامدا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو چوه‌ته ناو خودى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار و له ئێستاشدا ئه‌مه بۆته گه‌وره‌ترین مه‌ترسى له‌سه‌ر دابه‌شبوونى ئه‌كه‌په، له ئێستادا ئه‌كه‌په به‌و سیاسه‌تانه‌ى كه له‌ناو خۆ و ده‌ره‌وه ئه‌نجامى ده‌دات توركیاى گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى ساڵه‌كانى 2001 كه تیایدا خودى ئه‌م پارته دروست بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى تر كه جیاوازن له‌وه‌ى رابردوو، له‌به‌رئه‌وه له‌م كاته‌دا هه‌م له شه‌قام و هه‌م له ئاستى ناوخۆى پارتى داد و گه‌شه‌پێداندا زه‌مینه‌ى ئه‌وه هه‌یه كه بزاڤێكى سیاسى نوێ له توركیادا دروست ببێت كه بتوانێت جێگه‌ى ئه‌كه‌په بگرێته‌وه، جموجوڵه‌كان بۆ دروستكردنى پارتێكى سیاسى نوێ چه‌ند ساڵێكه ده‌ستى پێكردووه، به‌ڵام له‌دواى گۆڕینى سیستمى سیاسى له توركیادا له په‌رله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى و دابه‌زینى ده‌نگه‌كانى ئه‌كه‌په له دوایه‌مین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى و به‌ستنى هاوپه‌یمانى له‌گه‌لأ مه‌هه‌په و پاشانیش دابه‌زینى ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى ئه‌مساڵدا و له‌ده‌ستدانى پێنج گه‌وره شارى توركیا و دوایه‌مینیان له دوباره كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبولأ و دۆڕاندنى له به‌رامبه‌ر به‌ربژێره‌كه‌ى جه‌هه‌په،ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ش كه ئێستا به هۆى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌كه‌په‌وه روبه‌روى توركیا بوه‌ته‌وه ، هه‌موو ئه‌مانه پاڵنه‌رێكى خێرابوون كه له ئێستادا باس له دروستكردنى پارتێكى سیاسى نوێ بكرێت.
له ئێستادا ئۆردو‌غان هیچ كه‌سێك له دامه‌زرێنه‌رانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى له‌گه‌ڵدا نه‌ماوه كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 40 كه‌س ده‌بوو، هه‌ندێك له‌و دامه‌زرێنه‌رانه به ئه‌ندازیارى گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچوونى ئه‌كه‌په داده‌نران، به‌تایبه‌تى كه‌سایه‌تیه‌كانى وه‌ك عه‌لى باباجان كه ئه‌و عه‌قڵه ئابوریه گه‌وره بوو كه له سه‌رده‌مى ئه‌كه‌په‌دا توانى توركیا له قه‌یرانه ئابوریه گه‌وره‌كان رزگار بكات و بیخاته سه‌ر سكه‌ى بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا گولأ و داود ئۆغڵۆ كه هه‌ر یه‌كه‌یان كه‌سایه‌تى گه‌وره‌و ناسراون و رۆڵى گه‌وره‌یان له چاكسازیه‌كاندا هه‌بووه‌و مێژوویه‌كى گه‌شاوه‌یان بۆ خۆیان تۆمار كردووه، ئێستا ئه‌م كه‌سایه‌تیانه رێگه ناده‌ن كه ئۆردو‌غان به‌وشێوه‌یه شكست به پرۆژه‌كه‌یان بهێنێت و ده‌یانه‌وێت سه‌ر له‌نوێ و به عه‌قڵێكى نوێوه پارتێكى سیاسى نوێ دروست بكه‌ن.
عه‌لى باباجان له‌پێش هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كاندا دیدارێكى له‌گه‌لأ ئۆردوغاندا ئه‌نجام داوه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان و نه‌خشه رێگه‌یه‌كیشى پێداوه بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ئابورى، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى له‌و دیداره‌دا نه‌گه‌یشتنه هیچ، راسته‌وخۆ له‌دواى ئه‌وه عه‌لى باباجان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له ئه‌كه‌په راگه‌یاند و بۆ میدیاكانیش باسى له ئامانجه‌كانى كرد كه ده‌یه‌وێت پارتێكى سیاسى نوێ رابگه‌یه‌نێت به‌پێى مه‌زه‌نده‌ى شرۆڤه‌كارانى سیاسى ده‌كه‌وێته پایزى داهاتوه‌وه.
عه‌بدوڵا گولأ پشتیوانى له‌م هه‌نگاوه‌ى عه‌لى باباجان ده‌كات و له‌ئێستاوه له گفتوگۆدان له‌گه‌لأ چه‌ندان كه‌سایه‌تى ناسراوى توركیادا بۆ سه‌رخستنى پرۆژه‌كه‌یان، عه‌لى باباجان واده‌بینێت كه كێشه‌كانى توركیا ئابورین و ده‌توانرێت به‌هاوكارى له‌گه‌لأ دامه‌زراوه ئابوریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و چه‌ند رێوشوێنێكى نوێى ناوخۆدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌م پارته نوێیه ده‌یه‌وێت پارتى هه‌موو گه‌لانى توركیا بێت و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌ى پارته ته‌قلیدیه‌كان له‌نێویشیاندا ئه‌كه‌په سیاسه‌ت بكات.
به‌شێكى زۆر له پسپۆڕان و شرۆڤه‌كارانى بوارى سیاسى واى ده‌بینن كه ئه‌م پارته نوێیه چانسى گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچوونى زۆره، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ى توركیا پارته ته‌قلیدیه‌كانى بینیوه‌و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى نیه مێژوو دوباره بكه‌نه‌وه، چونكه ئێستا جه‌ماوه‌رى توركیا به ئه‌و هه‌موو ئه‌نگاوه ئیجابیانه‌ش كه له زۆر بواردا ناویه‌تى له ئه‌كه‌په نیگه‌رانه، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه گۆمه‌ڵگه‌ى توركیا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى چالاكه له‌رووى سیاسیه‌وهK كه‌واته زۆرینه‌یان چاویان له ئه‌زموونى نوێیه نه‌ك ئه‌زموونه كۆنه‌كان، له ئێستادا 40 ئه‌ندامى ئه‌كه‌په و 17 ئه‌ندامى مه‌هه‌په له په‌رله‌مانى توركیا ئاماده‌ییان نیشانداوه كه بچنه ریزى پارته نوێیه‌كه‌ى عه‌لى باباجان، خۆ ئه‌گه‌ر داود ئۆغڵۆ و عه‌بدوڵا گولأ یش سه‌نگه‌ر بگوازنه‌وه بۆ ئه‌م پارته نوێیه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه هاوشێوه‌ى ئه‌كه‌په له 2002 دا له هه‌ڵبژاردنێكى پێش وه‌ختدا بتوانن زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى بهێنن و توركیا له‌و قه‌یرانه ئابورى و سیاسیه رزگار بكه‌ن كه ئێستا به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى ئۆردوغانه‌وه تووشى توركیا هاتووه،به‌مه‌ش ئاسۆیه‌كى نوێ له به‌رده‌م چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌ى كورد دێته‌وه ئارا ،كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى سیاسی كورد له هه‌ده‌پ به عه‌قلێكى كراوه‌و دور له تێروانینى ئایدیۆلۆژى مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵدا بكه‌ن ده‌توانن ته‌وزیفى بكه‌ن بۆهێنانه‌دى مافه‌كانى گه‌لى كوردله باكورى كوردوستان.
عومه‌ر عه‌لى محه‌مه‌د
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی