هەڕەشەی مادەی هۆشبەر لەبەر دەرگای هەموومانە

01/08/2019

لەتیف حسێن

بەداخەوە رۆژ لەدوای ڕۆژ ڕێژەی بازرگان و بەكارهێنەران و ساغكەرەوانی مادە مەترسیدارەكان بەرزدەبێتەوە، جگە لە لایەنی ئەمنی كە هێزەكانی ئاسایشەو بەردەوام لەهەوڵی دەستگیركردن و لەناوبردنی باندو ماددەكانن، لایەنەكانی تر هێشتا بێباكن و هەوڵەكانی ئاسایش بۆ ئەوان بەسە...

ئەگەرچی چەندینجارو بەشێوازی جیاواز جیاواز هەوڵمانداوە بۆ ئەوەی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدارەكان لە مەترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری مادەهۆشبەرەكان ئاگاداربن و بەرەنگاربوونەوەی ئەم مادەیەو بازرگانەكانی تەنها نەخەنە ئەستۆی هێزەكانی ئاسایش، ئێستاش دەبێت ئەم حكومەتەو حزبەكانیش ئەوە بزانن گەر ئەوەندە بێ بەرنامەو بێ پلان بن لەبەرامبەر ئەم مەترسیەدا ئەم كۆمەڵگەیە ئالودەی كارەساتێكی گەورەتر دەكەن..

ئەم كۆمەڵگەیە ژینگەیەكی وەها دروستكراوە كە بازرگان و خەڵكی بێ ویژدان زەفەر بەو هەموو نائومێدیە‌ی گەنجانمان و ئەو هەموو كێشە دەروونیی و كۆمەڵایەتییەی كە رووی لەتاك و خێزانەكان كردووە...

بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی مادەهۆشبەرەكان فرە رەهەندو فرە لایەنەو ئەركی هەموو لایەكەو مەترسییەكەی لەدەرگای هەموومانە...

هەوڵەكانی ئاسایشی سلێمانی جێگەی رێزو پێزانینە، بە پێی ئامارێكی ئەوان لەم شەش مانگەدا ١٧٠ كەسیان دەستگیركردوەو چەندین كیلۆمادە‌ی مەترسیداریشیان لەناوبردووە، ئەمە پێمان دەڵێ ئەم كۆمەڵگەیەو خێزان و تاكەكانی لەبەردەم مەترسی چاوچنۆكی دڕەندەیی هەندێك كەسی خراپ و خۆخوازەوە دەخرێتە بەردەم مەترسییەكی گەورەوە...

لەتیف حسێن

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە