بەبڕیارەكان دوژمنان شاگەشكە دەكەن!

03/08/2019

عیماد عه‌لی

بەبڕیارەكان دوژمنان شاگەشكە دەكەن!
بە تایتڵێكی گەورە و بە ناوەرۆكێكی وانوسراوە كە بۆت دەردەكەوێت خاوەنی ئەم سایتە چەند دڵخۆشە بەو بڕیارەی دوژمنان لە دژی بەشیك لە برایانی خۆمان دەریانكردووە و لەگەڵ ئەوەشدا زیاتری دەخەنە سەر" تەنها لەبەر ئەیوەی لە بەرژەوەندی تەسكی حزبەكەی و لابردنی ئەو كۆسپەیە كە لەبەردەم تاكرەوی حزبی خاوەن سایت دروستبووە لە لایەن ئەو حزبانەوە كە كاكی دارێژەر تەنها بۆ رازیكردنی ئاغاكەی و بە فەرمانی سەركردە ئەبڵەقەكەی و حزبە تەسكبینەكەی و بەرچاو خۆی نەبینەكەی دایرشتووە. فەرمون بخوێننەوە بە تایتڵی زۆر گەورەوە نوسراوە: (كۆنگرەی ئەستانە دژی ئیدارە خۆجێیەكانی پەكەكە لە سووریا بڕیاری دا...)
 
یەكەم: ئیدارە خۆجییەكان هی پەكەكە نیە هەڵقوڵاوی خەبات و هەوڵ و قوربانیدانی خەڵكی كوردستانی رۆژئاوایە . دووەم: تەنها توركیا و روسیا و ئێران بەیاننامەیان دەركردووە نەك كۆنگرەكە بەگشتی كە وا كاكی هەواڵساز و حزبەكەی  باسیان كردووە.

لە ناوەخنی هەواڵەكە و لە سەرەتاوە دەنوسێت: (دژی مانەوە و بەردەوامبوونی هیچ دەسەڵاتێكی خۆبەڕێوبەری و جیابوونەوە لە سووریا بڕیاری دا، كە لەنێویاندا ئیدارە خۆجێیەكانی پەكەكەش لە رۆژئاوای كوردستان دەگرێتەوە). 

ئەمە هەركەسێك بیخوێنێتەوە دەزانێت كە بە چ رق و كینە و حزبایەتیەكی تەسكی زاڵبو بەسەر میشك و دەروونی خاوەن سایت نوسیویەتی و، دەڵێت؛ دژی جیابونەوە و خۆبەرێوەبەری كە ئەمەش ئەو سەربەخۆییەیە دەگەیەنێت كە جەنابی چەندین ساڵە بە چەواشەكاری باسی دەكات و بە ریفراندۆمیش چەند زینامنكرد بەڵام قبوڵی ئەو قوربانیە بونی تەنها لەبەر سەربەخۆیی و جەنابی بۆ خەلكی كوردی بەشەكانیتر بە رەوای نابینێت، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە داوای سەربەخۆیی بۆ كوردستانی باشوور چەند لە روانگەی حزبی تەسك و بەرژەوەندی كەسی و بنەماڵەیی و تەنها بۆ مەرام و پێویستی و داواكاری  قۆناغەكە بوووە و ئێمەش بەو ئیدعایانە هەڵخەڵەتاین. ئەم نوسینەی ئەم سایتە فەرمیە  دەریدەخات كە خاوەنی ئەم سایتە حزبیە چەند دژی سەربەخۆیی كوردستانە ئەگەر كەس و لایەنی تر بەدەستی بێنن، ئای ئەمە چەند بێمروەتی و نەزانیە لای ئەم حزبانە و سەركردایەتیەكەیانەوە. مەعقولە ئێمەی خەڵكی كوردستان پێمان خۆش بێت ئەگەر جاشێك سەربەخۆیی كوردستان بەدیبێنێت و ئەم سەركردە تەسكبین و رقو كینە لەدڵانە  تەنانەت رێگری بكەن لە خەڵكی شۆرشگێڕ بەدەر لە خۆیان هەنگاو بۆ سەربەخۆیی بنێن، ئای لەم بێ سەلیقەی سیاسی و نەزانیەی ئێمە تێیكەوتوین.

دیسان دەنوسێت: ( وڵاتانی دەستەبەركاری كۆنگرەی ئاشتی ئەستانە هەوڵەكانی دروستكردنی واقعی نوێی لە سوریا  بە پرۆژە نایاسییەكانی  راگەیاندنی حوكمی زاتی واتە( ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان) رەتدەكەنەوه و بەرە نگاری پیلانی خیاخوازی دەبنەوه).

ئا بەم دارشتنە بوغز و كیناویە، كە تەماشای دەكەیت بۆت دەردەكەوێت كە  ئەم حزبە و سەركرداتیەكەی و خاوەن ئەم سایتە چەند بیركردنەوەیەكی تەسك و عەقڵیەتی كورتمەودا‌ و كورتبین و بیری كاڵفامانە‌یان هەیە و هیچ ستراتیجیەتێك لە مێشكیاندا جێی نابێتەوە.

ئابەمەش زۆر بە جوانی بۆمان دەردەكەوێت كە  تەنها بیركردنەوەی ئەم حزب وسەركردایەتیانە ئەوەندە نزمە تەنانەت بەرچاوی خۆیان نابینن وهەموو مافی گەلی كوردستان و ئامانجە پیرۆزەكانی بە سەربەخۆیی كوردستانیشەوە دەكەن بە قوربانی بەرژەوەندهیەكی تەسكی كاتیی حزب و بنەماڵە و سەركردەكانیان. دەی خوا ئەوە بەخۆی بگڕێت وا دووجار بەدەستی لایەك هەڵدەخەڵێت، ئەگەر ریفراندۆمان بە پیرۆز زانی لەبەر سەربەخۆیی كوردستان و دوارۆژی میلەتكەی بوو نەك بۆ خۆسەپاندنی سەركردە و حزبە كورتبین و سەركردە خۆپەرستەكان، لەبەر ئەوەی وابیرمان دەكردەوە كە (خنكاو پەنا بۆ پوشێك دەبات) و خوا ئەو پوشەش لەناوبەرێت كە خەڵكە خنكاوەكە رزگار نەكات، بەڵكو زووتر و زیاتر بیخنكێنێت و بیسوتێنێت.
 
عیماد عەلی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە