1
رای خۆم له سه‌ر به‌غدا ئه‌وه‌یه ئه‌وشاره‌ش وه‌ك شاره‌كانی دیكه ، وه‌ك تاران وئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق رۆڵی گرنگی هه‌بووه له چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی كوردا ، بڕیاره‌كانی سه‌دام و به‌عس له‌وێوه ده‌رچوونه، لێ ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی كردنه پڕ رق و قینه چی لێ سه‌وز ده‌بێت ، باشه ئه‌گه‌ر به‌غدامان ناوێت ، بۆ داوای پاره‌ی لێده‌كه‌ین ، بۆ سورین له سه‌ر قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كانمان ، بۆ داوای جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی لێده‌كه‌ین، بۆ داوای وه‌زیرو نوێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پۆستی جیا جیای لێده‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر به غدامان ناوێت بۆ په‌یتا په‌یتا وه‌فد ده‌نێرینه خزمه‌تیان .
یان ده‌بێت واز له‌و زمانه زبره سۆز وروژێنه بێنین ، یان ده‌بێت له‌به‌ری نه‌پاڕێینه‌وه .
2
له ناو كورد‌و عه‌ره‌ب و تورك و فارس‌دا نه‌ته‌وه‌گه‌ری كوێرانه‌و ناسیونالیستی ئه‌وی تر نه‌بین زۆره ، ئه‌فسه‌رێك كه له ڕووی ئاوه‌زه‌وه گه‌مژه‌و له ڕووی توله‌رانسه‌وه هیچ نه‌زان ، كاتێك ده‌یه‌وێت ئاڵای كوردستان نه‌بینێت ، ئه‌مه مانای وانیه ، هه‌زاران عه‌ره‌بی تر وابن، بۆ كابراناسیونالیسته‌كه‌ی ترابزۆنیش هه‌روایه ، له عه‌ره‌بدا زۆرن ئه‌وانه‌ی هه‌ست ده‌كه‌ن كورد سته‌می لێكراوه‌و زۆریش هه‌ن كه داكۆكیان له كورد كردووه ، له توركیشا هه‌ر وه‌سا كه‌نعان مه‌كیه‌و ئیسماعیل بێشكچی و هادی عه‌له‌وی و زۆری تر ، من جارێكیان وتم عه‌ره‌ب جگه له سته‌م چیان ده‌رهه‌ق كورد كردووه ، دكتۆر عه‌زه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ وتی هه‌زار ناوت بۆ ریز ده‌كه‌م له‌وانه‌ی شه‌ڕی داكۆكیان له كورد كردووه ، ئه‌مه ساڵی 1989بوو ، هێشتا من پیاوی وه‌ك موفید جه‌زائیری و شیوعیه كورد دۆسته‌كانم ناناسی ، چۆن عه‌ره‌ب و تورك و فارس ناسیونالیتی ئه‌وی تر نه‌بینیان هه‌یه ، ئێمه‌ش خه‌ڵكمان هه‌یه ده‌ڵێت :" نه‌عه‌ره‌ب ئینسانه – نه‌حوشتر حه‌یوانه" به‌مه بڵێین چی ؟ .
3
ئێمه هه‌قی زۆرمان لای به‌غدایه ، بۆ ئه‌وه‌ش ناكرێت پیاو پارله‌مانتار بێت و كۆڵێك پاره وه‌ربگرێت و دژیش بێت ، ئاخر پارله‌مانتار كه پاره‌ی خه‌یاڵی وه‌رده‌گرێت و له‌و لاشه‌وه شه‌ڕبۆ بڕینی قوتی خه‌ڵك ده‌كات ، ئه‌وه جگه له بێئاوه‌زی هیچی تر نیه .
ئه‌گه‌ر به‌غدات گه‌ره‌ك نیه فه‌رموو رێگایه‌كی ترمان نیشانبده !!!!.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی