بایه‌خدان به که‌رتی تایبه‌ت له‌پاڵ که‌رتی گشتیدا له هه‌ر بوارێک‌دا بێت ئامانجداره که به‌گشتی مه‌به‌ست لێی پاڵپشتیکردن و پشتگیریکردنی که‌رتی حکومه‌ته، به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حکومه‌ت و ره‌خساندنی کێبڕکێی ئه‌و بواره بۆ خزمه‌تکردنی هاوڵاتیان و کۆمه‌ڵ.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا کردنه‌وه‌ی باخچه‌ی ساوایان و دایه‌نگه و قوتابخانه‌کان به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی کوردستاندا زۆر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و زیادبوونیشی بۆته جێی سه‌رنج ؛ ئه‌گه‌رچی مۆڵه‌تی کردنه‌وه‌و چاودێریکردنیان به‌پێی یاسا له لایه‌ن رێنماییه‌کانی حکومه‌ته‌وه ده‌بێت.
یه‌که‌م قوتابخانه‌ی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر ساڵی 1994 کرایه‌وه به‌ناوی ئیشق و له سلێمانیش ساڵی 1997 به ناوی سه‌ڵاحه‌دین. وه له ساڵی 2018 دا به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده (305) قوتابخانه‌ی ناحکومی کراوه‌ته‌وه ژماره‌ی فێرخوازانی زیاد له (59 هه‌زار) بووه ؛ جگه له ژماره‌ی مامۆستاکانی که بریتی بوون له زیاتر(6 هه‌زار) مامۆستا.
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه زۆرینه‌ی ئه‌و خوێندنگه‌یانه که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی یان ده‌سه‌ڵاتدارێک یاخود سه‌رمایه‌دارێکی له‌پشته‌وه‌یه که نزیکه له یه‌کێک له‌و دووانه‌ی دیکه، زیادبونیشی چه‌ندین پرسیاری جه‌وهه‌ری دێنێته ئاراوه به‌وه‌ی داخۆ تا چه‌ند ئه‌و خوێندنگه‌یانه له خزمه‌تی ئامانجه گشتییه‌که‌دایه؟ تا چه‌ند له رووی کواڵتییه‌وه مه‌نهه‌ج و زانسته‌که‌ی له‌ئاست ووڵاتانی پێشکه‌وتودایه ؟تا چه‌ند له رووی جۆرییه‌وه توانیوێتی ده‌رچووانی خزمه‌ت به کۆمه‌ڵ و پیشه‌کانیان بکه‌ن؟ له هه‌مووی گرنگتر تا چه‌ند توانیویانه له ئه‌رکی حکومه‌ت که‌م بکه‌نه‌وه‌و هاوئاهه‌نگ بن؟.
ئه‌وه‌ی له واقعدا ده‌بینرێت لاوازی هاوئاهه‌نگییه له نێوان خوێندنگه حکومیی و تایبه‌ته‌کاندا، کێبڕکێکان ئه‌وه‌نده‌ی له نێوان خودی خوێندنگه تایبه‌ته‌کاندا به‌دی ده‌کرێت له نێوان حکومییه‌کاندا نابینرێت، بۆیه ده‌رئه‌نجام چ خوێندنگه تایبه‌ته‌کان، چ مامۆستا و فێرخوازه‌کانیشیان به‌گشتی ئه‌و هه‌سته ده‌ده‌ن به‌وانی دیکه که له هه‌ساره‌یه‌کی جیان و له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تردا ژیان ده‌که‌ن به به‌راوورد له حکومییه‌کان ، ئه‌مه له کاتێکدا ده‌رئه‌نجامه‌کانیش پێمان ده‌ڵێن: ساڵانه یه‌که‌م و دووه‌می قوناخه‌کانی خوێندنی 9 و 12 ده‌رچووانی له‌خوێندنگه حکومییه‌کاندا ده‌بێت.
راسته له خوێندنگه تایبه‌ته‌کاندا جیاوازی به‌دی ده‌کرێت له رووی به‌هێزکردنی زمانه بیانییه‌کان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ئازاد بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی توانا و کارامه‌یی خوێندکاران و ده‌رفه‌تی کارکردن، به‌ڵام له روویه‌کی تره‌وه بۆته هۆی زه‌قکردنه‌وه‌ی چینایه‌تی و ده‌رخستنی جیاکاری له نێوان خوێندنگه حکومیی و تایبه‌ته‌کان، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی به دیوێکی تردا پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه له یه‌ک کۆمه‌ڵ و سسته‌م و ئامانجدا، له هه‌مان بینای خوێندن و مامۆستا و فێرخوازاندا، بۆ ده‌بێت که‌مته‌رخه‌می و فه‌رامۆشکردنی خویندنگه حکومییه‌کان به ئه‌ندازه‌یه‌ک بێت که ناچاری زۆرێک له خێزانه‌کان بکات منداڵه‌کانیان بخه‌نه خوێندنگه تایبه‌ته‌کان به‌و بڕه پاره زۆره‌ی جیاوازیشی هه‌یه له شوێنێکه‌وه بۆ ئه‌وی دی؟ به‌شێوه‌یه‌ک بۆته چاولێکه‌ری که وایکردووه قه‌رز بکه‌ن له‌پێناو ناردنی منداڵه‌کانیان بۆ یه‌كێک له‌و خوێندنگانه. ئه‌مه له کاتێکدا حکومه‌ت ده‌توانێت په‌یڕه‌وی هه‌مان سسته‌م و کواڵتی و په‌روه‌رده‌یی بکات! به نموونه؛ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی وه‌ک دوو زمانی بیانی هه‌ر له قۆناخه‌کانی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌خوێنرێت تا دوا قۆناخ، به‌ڵام ده‌رئه‌نجام کۆلێجیش ته‌واو ده‌که‌یت هێشتا له ئه‌لف وبێی فێربونی زمانه‌کاندا‌ی، پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه بۆ حکومه‌ت لێپرسینه‌وه ناکات له‌م روه‌وه؛ له‌کاتێکدا ده‌شێت هه‌مان مامۆستا له خوێندنگه تایبه‌ته‌کاندا بێت، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی تر بێت. بۆ ؟
له‌ئاکامدا خوێندنگه حکومییه‌کان ساڵ به‌ساڵ فه‌رامۆش ده‌کرێن و له پاشه‌کشه‌دا ده‌بن، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌کی زۆر ده‌چێته نێو گیرفانی سه‌رمایه‌داران و به‌رپرسانه‌وه له هه‌ستیارترین بواردا که په‌روه‌رده‌یه، له کاتێکدا به‌پێی ئاماره‌کانی ساڵی ( 2018) ، (1919 قوتابخانه) دوو ده‌وام و سێ ده‌وامی تیدا بووه ؛ له کاتێکدا به‌پێی یاسا ده‌بێت قوتابخانه ناحکومییه‌کان له بینای خۆیاندا بن، به‌ڵام هه‌ندێکیان تا ئێستا له بینای حکومیدان، کێ به‌رپرسه له هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه؟
له کاتێکدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بریاری که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی خویندنیدا له قوتابخانه ناحکومییه‌کان بۆ ساڵی خوێندنی 2015- 2016 و به رێژه‌ی 20% ی که‌مکرده‌وه و بۆ ساڵی دواتریش کردی به 10% ده‌رئه‌نجام له ساڵی یه‌که‌م ته‌نها دوو قوتابخانه پابه‌ند بوون پێوه‌ی و دواتریش هیج که‌سیان پابه‌ند نه‌بون به بڕیاره‌که‌ی حکومه‌ته‌وه.
پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه چۆن ده‌بێت پێشێلکاری بڕیاری حکومه‌ت بکرێ و هێج ئیجرائاتێک نه‌کرێ؛ له کاتێکدا مۆڵه‌ت له حکومه‌ته‌وه ده‌درێت؟
هه‌ر کات گه‌شه‌کردنی که‌رتی تایبه‌ت هاوشانی که‌رتی حکومی به‌پێی یاسا‌و رێسا‌و ئامانجی خۆی هه‌نگاویان نا که گرنگه وه‌ک ووڵاتان هاوشانی یه‌کتر بن له پێشکه‌وتنی ئاستی زانستی خوێندن و فێربوون و په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌کردنه‌وه، ئه‌و کات رێچکه‌ی سروشتی خۆی ده‌گرێت؛ چونکه به‌رده‌وام بوون به‌م شێوه‌یه ده‌رئه‌نجام ئاسه‌واره‌کان خراپتر ده‌کات و ده‌رئه‌نجامه‌کان نه‌رێنی تر ده‌که‌ونه‌وه که به پله‌ی یه‌که‌م قوتابخانه حکومییه‌کان لاوازتر‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن و خه‌ڵکیش به‌گشتی زه‌ره‌رمه‌ندتر ده‌بن.
کنێر عه‌بدوڵا
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی