به‌گوێره‌ی یاسای ژماره (15) ی ساڵی 2012 ی په‌رله‌مانی كوردستان ، هه‌موو په‌رله‌مانتارێك 3 پاسه‌وانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ داده‌مه‌زرێنرێت و له‌كۆتایی خوله‌كه‌شدا پاسه‌وانێك له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه، دوو پاسه‌وانه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌خرێنه سه‌ر میلاكی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ندامانی خولی نوێی په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاركردنی به‌و یاسایه ڕاگرتووه، داوا ده‌كات ژماره‌ی پاسه‌وانان له سێ كه‌سه‌وه بكرێته دوو كه‌س، پاسه‌وانه‌كانیش به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست به موچه‌ی 700 هه‌زار دابمه‌زرێن، پاش ته‌واوبوونی ئه‌م خوله گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كان له دژی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه سكاڵایان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوووه، ده‌یانه‌وێ یاساكه وه‌ك خۆی جێبه‌جێكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رچی ده‌یه‌وێ به بیانوی چاكسازی ئه‌و هه‌نگاوه له دژی په‌رله‌مان بگرێته به‌ر، به‌ڵام به‌پێی فه‌رمانێكی حكومه‌ت هه‌فته‌ی داهاتوو، هه‌ر وه‌زیرێكی كابینه‌ی نوێ ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا لانگلۆزه‌ر ( وه‌نه‌وشه) وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی هه‌شت پاسه‌وان ( كه له ڕابردوودا حه‌وت پاسه‌وانیان هه‌بوو) له‌گه‌ڵ پێدانی ڤێلایه‌ك و میوانخانه‌یه‌ك و شوێنی مانه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كان.
په‌رله‌مانتاران پێیانوایه، حكومه‌ت به‌بێ ره‌چاوكردنی یاسا به ئاره‌زووی خۆیان ماف و ئیمتیازات به‌خۆیان ده‌به‌خشن، له‌ولاشه‌وه به‌ده‌ر له یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن، نایانه‌وێ په‌ڕله‌مانتار ئه‌و مافانه‌ی به یاسایی پێبدرێت.
به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و هه‌وڵه‌ی حكومه‌ت به لێدان له شكۆیی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌زانن، پێشیانوایه ئه‌و جیاوازی كردنه‌ی حكومه‌ت به ئامانجه، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه، نه‌یانتوانیوه ڕێگری بكه‌ن له‌و به ئامانجگرتنه‌ی په‌رله‌مان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی له كۆبوونه‌وه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردووی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ئه‌و سكالایانه‌ی گه‌یاندۆته سه‌رۆكی حكومه‌ت.
ئه‌و بێ متمانه‌یه‌ی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و بێهێزكردنی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان، شه‌ڕێكی شاراوه‌ی له نێوان ئه‌و دوو دامه‌زراوه دروستكردووه، له ئێستا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له به‌رامبه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت نیگه‌رانن، بڕیاره‌كانی حكومه‌ت به سوكایه‌تی بۆ سه‌ر په‌ڕله‌مان ده‌زانن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی