عێراق لەبەردەم مەترسی شەڕی بەوەکالەتی ئەمریکاو ئێران

03/09/2019

پشتیوان جەمال


دوای ئەوەی ئەمریکاسزاو گەمارۆ ئابووریەکانی سەپاند بەسەر ئێران، دەبینین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخی ناوچەكە بەگشتی ‌و، ناوچە ئاوییەكانی كەنداو بەتایبەتی ئاڵۆز و ناسەقامگیرتر دەبێت. تاكوو ئێستا چەند هێرشێك بۆ سەر كەشتییە نەوتییەكان لەم ناوچە ئاوییانەدا ڕوویان داوە و، ڕۆژ ئاواش ئێران لە هێرشەكان بە بەرپرس دەزانێت. واتە ناوچەكە خۆی ئاڵۆزە و،لەم جۆرە ئاڵۆزیانەش لەناوچەی خۆرهەڵات تایبەت بۆ ئەمریکا بەرژەوەندییە، وەک کورد دەڵێت: "تاگۆمەکەقوڵ بێت مەلەی خۆشتر دەبێت" ئەمریکا لەمێژووی شەڕەکانی خۆیدا بەڕونی سیاسەتەکەی دیاربووە،هەرکات بیەوێت شەڕلەگەڵ ووڵاتێکدابکات یان سزای بدات پەنابۆ دوو ڕێگادەبات.

ڕێگای یەکەم: ئەوەیەکە هەمیشە هەوڵی داوەکۆدەنگی نێودەوڵەتی یاخود چەند دەوڵەتی دروست بکات بۆلێدانی نەیارەکەی،هەر وەک شەڕی کوێت۱۹۹۱،پاشان عێڕاق لە۲۰۰۳، ڕێگای دووەم: ئەوەیەکە هەوڵدەدات شەڕەکانی خۆی بەوەکالەت بەڕێوەببات.مێژوو ڕوداوەکانی ڕابردو پێمان دەڵێ ھەرووڵاتێک یان ھەر ناوچەیەک بووە شوێنی یەکلایی کردنەوەی حساب و کتابی وڵاتانی زلھێز یاخود ھەرشوێنێک بەوەکالەت شەڕی ئەوانی لێکرا جاشەڕەکە گەرم بێت یان سارد ئەوا له هیچ ڕویەکەوە ئەو وڵاتە یا ئەوناوچەیە سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت،ئەوەی ئێستا لە عێراق و چەند وڵاتێکی تری ناوچەکە دەگوزەرێ سەرتایەکی مەترسیدارە، ڕونتر بڵێین ململانێی توندی ئەمریکاو ئێران  ئاسایش و ئارامی  ناوچەكەیان بەتەواوی شێواندوە و لەڕێگای وەکیلەکانیانەوە.

تۆمەتبارکردنی یەکتر لەنێوان شیعەو سوننە لەعێراقبەبیانوی وەکالەتی زلهێزەکانەوە.

بەدرێژایی مێژووی باڵادەستی و دەسەڵاتی زێڕینی سوننە لەعێراق، هەمیشە شیعەکانیان تۆمەتباردەکرد بە سیخوڕو بەکرێگیراوی ئیسرائیل، پێیان وابوو کەوا شیعە بەوەکالەتی ئیسرائیل دەیەوێت گێرەشێوێنی لەعێڕاق دروستبکات و گرفت وکێشە بۆناو موسوڵمانان دروست دەکات،بەڵام لەکاتی ئێستادا قسەکەپێچەونەبۆتەوە شیعەکان پێیان وایە کەوابەشێک لەسوننەمیان ڕەوەکانی عێڕاق ئێسرائیل دەست لەپشتیان دەدات و ئاژاوەدروست دەکات لەنێوان موسوڵمانان، لەکاتێکدا ئیسڕائیل بۆخۆی وەکیلی ئەمریکایەو شەرلەجیاتی ئەمریکادەکات لەسەرخاکی عیراق.

شەڕی وەکیلەکان ومەترسی لەسەرعیراق.

لەدوای ئارادکردنی عیراق لە۲۰۰۳ و پەرتەوازەبوونی نێوماڵی سونەو،کەمی ڕێژەکەیان،کەوتنەدۆخێ لاوازبوون لەهەموو جومگە کانی دەسەڵات لەعێراق، بەپێچەوانەوە بەهۆی زۆرینەی  ڕێژەی لە٦٥ ٪ ی شیعە لەخاکی عێراق و گرتنەدەستی هەڕەمی دەسەڵات توانیان زۆربەهێزەوەدەربکەون و کاریگەریان لەسەربریارەگرنگەکانی پەیوەست بەچارەنووسی عێراقەوەهەبێت،قودرەتی سەرەکی گرتنەدەستی ئەم دەسەڵاتەزۆرەی شیعەش بەدڵنیاییەوە ئێران بووە، زۆرینەی کارەکتەرەکانی دەسەڵاتیش ئێران دایناونو لەژێر فەرمانی ئێران کاریان کردووە، سەرچاوەی ئەم یەکانگیریەش دەگەڕێتەوە بۆهاومەزهەبی و هەژموونی شیعەگەری و حساب کردن بۆئێران وەک مەڕجەعی باڵای شیعەکان لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست،لە ئێستادا کە ململاکانی ئەمریکاو ئێران توندبووە.

هەردوولایان لەڕێگای وەکیلەکانیانەوە هەڕەشەلەبەرژەوەندیەکانی یەکتردەکەن ، بەجۆرێک گروپەملیشیانی شیعەی سەربەئێران بەئاشکرابەرگری لە ئێران دەکەن و هەڕەشەی سەربەرژەوەندییەکانی ئەمریکادەکەن لەعێراق،بەتایبەت گروپەکانی: ( نوجەبا و حیزبوڵای عێراق و عەسائیب و جند الامام و كەتیبەكانی سەید شهدا‌و) لەبەرامبەردا ئیسرائیل ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەربنکەوەبارەگاو کۆگای تەقەمەنییەکانی ئەم گروپانە لەناوخاکی عێراقدا، بەریەک کەوتنی ئەم دوو وەکیلەی ئەمریکاو ئێران لەسەر خاک عێراق، دۆخێکی خولقاندووە ئەمنییەت و ئاسایشی ئەم ووڵاتەی تووشی دڵەڕاوکێ و ناسەقام گیرکردووە، بەدوورنابینرێت عێڕاق بکەوێتە دۆخی سوریاو بەجۆرێک خاکی عیراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و یەک لایی کردنەوەی ململانێکان ودەیان گرووپی تیرۆرستی داعش و هاوشێوکانی لەژێرناوی جیهادی و بەرژەوندیەکانیان شۆڕبننەوە ناو گۆڕەپانەکەوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی