پڕۆفایل :
فرسه‌ت سۆفى، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 39 ساڵ، له گوندێكى ناوچه‌ى شاخاوى دووره ده‌ستى له سنوورى باڵه‌كایه‌تى له ڕۆژهه‌ڵاتى شارى هه‌ولێر، دواى بڕینى هه‌ورازو نشێویه‌كى زۆر‌و به‌ڕێكردنى به‌شێكى ژیانى له "ئۆردوگا" زۆره ملێكان و، ململانێ سیاسى و حزبییه‌كان، دواجار ده‌بێته به‌رپرسى یه‌كه‌مى كارگێڕى و ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر.
فرسه‌ت سۆفى، سه‌ره‌تایى ژیانى سیاسى له یه‌كێتیى قوتابیانى كوردستان له قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تایى خوێندنى ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌ندامى سكرتاریه‌ت و سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى " ڕوانین"ى له‌م رێكخراوه تێپه‌رده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تایى ساڵى دوو هه‌زاره‌كان، كۆلێژى یاسا‌و ڕامیارى/ به‌شى یاسا ته‌واوده‌كات، ده‌ستده‌كات به خوێندنى ماسته‌ر، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوى بۆ وه‌رگرتن له خوێندنى ماسته‌ر هه‌ردوو قۆناغى ماسته‌رو دكتۆرا به پله‌ى یه‌كه‌مه‌كان و زۆر باشه ته‌واوده‌كات، و پاشان له دواى ساڵى 2009 ده‌بێته مامۆستای زانكۆ.
سۆفى له‌سه‌ره‌تاكانداو دواى ته‌واوكردنى خوێندنى باڵا، ئاره‌زووى وه‌رگرتنى پۆستى "فه‌رمانگه‌ى ڕێكخراوه نا حكومییه‌كان" ده‌ات به پله‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتییى، به‌ڵام ناتوانێت بگاته به‌و پۆسته‌و دواتر هه‌وڵى به ده‌ستهێنانى پۆستى ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مان ده‌دات، ئه‌وه‌بوو له هه‌ڵبژاردنى 2013دا، له پڕۆسه‌یه‌كى موجازه‌فه‌دا كه لیستى پارتى خرایه ژماره 100، به‌ڵام هه‌رتوانى توانى 17 هه‌زار ده‌نگ بهێنێت و ببێته ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان. له‌به‌رئه‌وه‌ى پسپۆرییه‌كه‌ى له بوارى یاسادا ده‌بێت، هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌دات ببێته سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى، یاخود ئه‌ندام، به‌ڵام فراكسیۆنى ئه‌وكاتى پارتى ئه‌و پۆسته‌ى پێ ڕه‌وانابینن، بۆیه ده‌بێته ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌و لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان.
له خولى ڕابردوو په‌رله‌مان، ناوبراو یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى، به‌هۆى توانا‌و پسپۆرییه‌كه‌ى ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌بوو، بچێته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، به تایبه‌ت پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌هۆكارى هه‌ندێ رێگرى ناوخۆیى، نه‌یتوانى ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
سه‌ره‌تایى گه‌یشتن به لوتكه
له‌سه‌روبه‌ندى ململانێكانى نێوان گۆڕان و پارتى له‌سه‌ر یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و مانه‌وه‌ى بارزانى له پۆسته‌كه‌ى، فرسه‌ت سۆفى ده‌بێته سه‌ره‌تایى یه‌كێك له باوه‌ڕپێكراوانى ماڵى بارزانى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه، ئه‌ویش دواى ئه‌وه دێت له‌سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى هه‌موارى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى ( له 23ى حوزه‌یران، 19ى ئاب) تاكه كه‌س بووه له‌و حزبه، كه ڕاپۆرت و شیكارییه‌كانى له‌باره‌ى پێشهاته‌كان ڕاست ده‌رچووبوون، لاى ماڵى بارزانى و مه‌كته‌بى سیاسى.
دواى ئه‌وه‌ى ڕووداى 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2015 ڕوویدا، پارتى ڕێگریكرد له هاتنه‌وه‌ى یوسف محه‌مه‌د، بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان، زۆربه‌ى بۆچوون و شیكارییه‌كانى فرسه‌ت سۆفى له‌وباره‌یه‌وه ڕاست ده‌رچووبوون بۆ حزبه‌كه‌ى، نێچیرڤان بارزانیش له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو: ته‌نها فرسه‌ت راستى كرد.
فرسه‌ت سۆفى و چاكسازى
له مانگى یانزده‌ى ساڵى 2015، هه‌ریه‌ك له فرسه‌ت سۆفى و گۆڕان ئازاد، به هه‌وڵێكى تاكه‌كه‌سى یه‌كه‌م كاریان ئاماده‌كردنى راپۆرتێك ده‌بێت، كه ئه‌و ڕاپۆرته كه ده‌بێته بنه‌مایى چاكسازى و دواتر حكومه‌ت چه‌ند بڕیارێكى له‌سه‌ر بنه‌مایى ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ركرد، دواى ئه‌وه مه‌سعود بارزانى به هه‌شت مانگ لیژنه‌یه‌كى چاكسازى پێكده‌هێنێت و داوایان لێده‌كات بچنه لیژنه‌ى باڵاى چاكسازى كه له لایه‌ن خۆیه‌وه دروستكرا، بۆیه فرسه‌ت سۆفى ده‌چێته لیژنه‌ى باڵاى چاكسازى ده‌بێته ئه‌ندامى ئه‌و لیژنه‌یه‌و، له ماوه‌ى كاركردنیان زۆرترین دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتیى هه‌ڵده‌داته‌وه، له‌وماوه‌یه‌شدا ناوبراو ده‌بێته كه‌سێكى نزیكى هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى وڕۆژانه‌وهه‌فتانه زۆرترین جار ده‌یانبینێت.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان و قسه‌ى نزیكه‌كانى سۆفى، ناوبراو باوه‌ڕى به ژیانى شاهانه نییه، هیچ دۆسییه‌كى گه‌نده‌ڵیشى له‌سه‌ر نه‌بووه، له‌و ماوه‌یه‌دا له سنوورى پارتى ده‌ستى بۆ زۆترین دۆسیه‌ى گه‌وره‌ى به‌رپرسى باڵاى حزبى و حكومى برد، سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى زۆرترین ئۆفه‌رو هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌خرێته به‌رده‌م و ڕووبه‌رووى ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر كۆڵ نادات و به‌رده‌وام ده‌بێت.
له دواى سڕكردنى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانى داواى لێده‌كات نوسینگه‌كه‌ى داناخات و به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌كانى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌و دیوانى چاودێرى دارایى، له نێو حكومه‌ت.
فرسه‌ت سۆفى به‌یارمه‌تى هاوكاره‌كانى ئه‌و مه‌له‌فانه‌ى په‌یوه‌ندى به سنوورى سلێمانیشه‌وه هه‌بوو، له ڕێگه‌ى نێچیرڤان بارزانى و قوباد تاڵه‌بانى ده‌یخاته به‌رده‌م به‌رپرسانى ئه‌و حزبه به‌مه‌به‌ستى ساخكردنه‌وه‌یان.
له‌ماوه‌ى ئه‌وه‌نده ساڵه‌ى كاركردنى ناوبراو له لیژنه‌ى چاكسازى، وه‌ك ده‌وترێ ئه‌وه‌ى "سڕ‌و تڕى" به‌رپرسه حزبی و حكومییه‌كانه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستى، به‌مه‌ش زۆرێك له سه‌ركرده باڵا ده‌سته‌كانیش ده‌یانه‌وێ خۆى لینزیكبكه‌نه‌وه‌و به‌رده‌وام موجامه‌له‌یان كردووه.
فرسه‌ت؛ عه‌راب و ئه‌ندازیارى نزكیبوونه‌وه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ هێزه‌كان
له‌دواى ئه‌وه‌ى ناوبراو له ساڵى 2015 و 2016 ده‌چێته پێش، له‌وماوه‌یه‌دا زۆرترین لینك و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌كێتیى و گۆڕان دروستده‌كات، دواتر به‌شێوه‌یه‌كى نا فه‌رمى ده‌بێته مونه‌سیقى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى و گۆڕان، زۆرترین په‌یوه‌ندی و دانیشتنه نهێنییه‌كان له لایه‌ن ئه‌وه‌وه ئه‌نجامدراوه.
فرسه‌ت سۆفى له رێگه‌ى دۆسته‌كانى له نێو یه‌كێتیى و گۆڕان له لیژنه‌ى چاكسازى حكومه‌ت، له‌و ماوه‌یه‌دا به ئاگادارى هه‌ردووك بارزانى ده‌بێته متمانه‌پێكراوى هه‌ریه‌ك له هێرۆخان و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، زۆرترین جار دیدار‌و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵیان ده‌بێت، هه‌موو جۆره په‌یام و نامه‌و ئاسایكردنه‌وه‌یه‌كى دۆخه‌كه‌ش له نێوان پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى و گۆڕان ڕۆڵى ئه‌وى تێدا ده‌بێت.
ناوبراو په‌یوه‌ندییه‌كى توند‌و تۆڵى له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانى تاڵه‌بانى و نه‌وشێروان موستا هه‌بووه‌و له زۆربه‌ى دۆسیه هه‌ستیاره‌كانى پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه ئاماده‌یى هه‌بووه‌و زۆربه‌ى په‌یامه‌كان له‌و نێوه‌نده‌دا له لایه‌ن ناوبراو گه‌یاندراوه.
ئه‌و هه‌ماهه‌نگى و ته‌نسیقه‌ى نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى فرسه‌ت سۆفى به‌رده‌وامى ده‌بێت، تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى هه‌رێمى كوردستان، دواتریش سه‌ركردایه‌تى پارتى ده‌یكات به ئه‌ندامى لیژنه‌ى دانوستانكارى پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، به‌و پێیه‌ى ناوبراو كلیكى كردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى دۆسیه ئاڵۆزه‌كانه‌و ئه‌ندازیاى ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه بوو.
به‌ر له‌وه‌ى دانوستانه‌كانى پارتى له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتیى به فه‌رمى ده‌ستپێبكات، ناوبراو زه‌مینه‌یه‌كى زۆر له بار دروستده‌كات له نزیكبوونه‌وه‌ى پارتى و گۆڕان، دواجاریش ئه‌و زه‌مینه خۆشكردنه بووه هۆى پارتى و گۆڕان، له‌م چه‌ند دانیشتنێكى زۆر كه‌مه‌دا ڕێككه‌وتن واژووبكه‌ن.
ئه‌گه‌رچى ناوبراو تاوه‌كو ئێستا پۆستێكى باڵاى حزبى نییه، به‌ڵام دۆسیه ئاڵۆزه‌كانى دانوستاندنى نێوان پارتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه، هه‌رده‌م له ژێر ده‌ستى ئه‌ودابوون و هه‌ركاتێك له‌یه‌ك دوور بایه‌ن، داوایان لێده‌كرت وه‌كو هۆكارى خێر چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه‌و قسه‌یه‌كى تێدا بكات.
به‌پێى وته‌ى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دانوستانكارى هێزه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه ئاڵۆزانه‌ى كه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌ڕێوه‌ده‌چوون، ناوبراو دواى هه‌مووان قسه‌ى خۆى ده‌كرد، زۆرترین پێشنیاز‌و قسه‌كانیشى به ئاڕاسته‌ى گه‌یشتنى لایه‌نه‌كان بوو، له هه‌ركۆبوونه‌وه‌یه‌كیش لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتبووان به لێكتێگه‌یشتن دواتر په‌یوه‌ندى به ناوبراوه‌وه ده‌كرا تا قسه‌یه‌كى باش له بابه‌ته‌كه بكات.
له‌سه‌ر پرسى دانانى پارێزگارى كه‌ركوكیش ڕۆڵێكى گرینگى بینى له نێوان مه‌سعود بارزانى و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ.
فرسه‌ت سۆفى و پۆستى باڵا
له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 30ى ئه‌یلولى 2018، مه‌سعود بارزانى له ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى په‌یوه‌ندى به فرسه‌ت سۆفیه‌وه ده‌كات، تاوه‌كو جارێكى دیكه خۆى بۆ ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مان كاندید بكات، به‌ڵام ناوبراو به بارزانى ڕاگه‌یاند : كه هیچ ره‌غبه‌تێكى له‌سه‌ر بوون به ئه‌ندام په‌رله‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ویش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كاندید بكرێت، ئه‌وا داواكه‌ى بارزانى ڕه‌تناكاته‌وه.بارزانیش زۆرى لێناكات و داواكه‌ى خۆى ده‌كاته ئاره‌زوومه‌ندانه، دواتریش ناوبراو له‌كاندیدكردنى ده‌كشێته‌وه.
له دواى ئه‌وه‌ى فۆڕمى خانه‌نشینى خولى ڕابردووى په‌رله‌مان به‌سه‌ر ئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت، ناوبراو تاكه ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بێت له فراكسیۆنى خۆى و فراكسیۆنه‌كانى دیكه، پڕكردنه‌وه‌ى ڕه‌تده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى كردارى ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كارى پێشووى وه‌ك مامۆستایى زانكۆى پۆله‌ته‌كنیك، له ئێستاشدا له یه‌كێك له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان وه‌كو وانه‌بێژ وانه ده‌ڵێته‌وه.
دواى فرسه‌ت سۆفى جێگاى متمانه‌پێكراوى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى، دوجار له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێشنیازى چه‌ند پۆستێكى باڵاى پێدرا له‌وانه پۆستى ( پارێزگارى هه‌ولێر، وه‌زیر، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران)، له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كان، به‌ڵام دواجار ته‌نها بژارده‌ى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێك له پۆسته‌كانى له‌به‌رده‌م مایه‌وه، كه پێویسته هه‌ڵیبژێرێت، ئه‌ویش ناچار ڕ‌ازى بوو به وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر.
خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانى فرسه‌ت سۆفى
له دواى ده‌ستبه‌كاربوونى فرسه‌ت سۆفى، وه‌كو پارێزگارى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام خواست له‌سه‌ر پۆستى یه‌كه‌مى ئه‌و پارێزگاره له دواى ساڵى 1996ه‌وه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى پارتى ململانێى توندى له‌سه‌ر بووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌ركردانه‌ى كه خه‌ڵكى شاره‌كه‌ن و خۆیان به شایه‌نى وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته ده‌زانن و به‌رده‌وامیش شه‌ڕیان له‌سه‌ر كردووه.
وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته له‌وكاته‌دا وابه‌ئاسانى نه‌بوو، چونكه به‌ر له‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت ناوبراو بكرێته پارێزگار هه‌ریه‌ك له : ( پشتیوان صادق و مامۆستا عبدالڵه و چه‌ند كه‌سێكى دیكه ) داوایان كردبوو ببنه پارێزگار.
له‌به‌رئه‌وه‌ى فرسه‌ت سۆفى له‌سه‌ر ئاستى حزبى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى هیچ به‌رپرسیاریه‌ته‌كى نییه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كیش نییه، كه باوك و باپیرانى به‌رپرس بووبن، هه‌ربۆیه رووبه‌ڕووى ئاڵنگارییه‌كى گه‌وره ده‌بێته‌وه‌و ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت موماره‌سه‌كردنى ئه‌و پۆسته، چونكه ئه‌وه‌ى له جه‌رگه‌ى هه‌ولێر ژیابێت، باش ئه‌وه‌ده‌زانێت، كه هه‌رده‌م سه‌ركرده‌كانى پارتى له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌سه‌ر ئاستى ئه‌نجومه‌نى سه‌كردایه‌تى هه‌ولێر، به درێژایى ساڵانى ڕابردوو له ململانێى توندابوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ئێستاش كه‌سێك كه هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكى نییه‌و دێته ئه‌و شوێنه، ئاسان نییه هه‌زمه‌كردنى وه‌ك پارێزگار.
ئاڵنگارییه‌كى دیكه كه له ئێستادا ڕووبه‌رووى ناوبراو ده‌بێته‌وه نه‌بوونى بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگار‌و بودجه‌ى حكومه‌ته بۆ به‌ڕێوه‌بردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان، چونكه له بیرمان نه‌چێت ئه‌نجامدانى كارى خزمه‌تگوزارى و ئیدارى له ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى هه‌ر پارێزگارێكه، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر قه‌یران به‌رده‌وام بێت و ناوبراو پاره‌ى پێویستى له‌به‌رده‌ست نه‌بێت، ڕه‌نگه ببێته خاڵێكى لاوازى بۆى به یه‌كجارى مێژووى ژیانى سیاسى بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوون، هه‌ر له گه‌نجیه‌وه خۆرى ئاوابێت.
هه‌رچه‌نده لاى به‌شێك خه‌ڵك ئه‌وه‌ده‌خوێندرێته‌وه كه دانانى ناوبراو له شوێنى نه‌وزاد هادى له سه‌روبه‌ندى ململانێى نێوان نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانیه، ئه‌م دانانه‌ش له‌وكاته‌دا وه‌كو پاكتاوكردنى باڵى نێچیرڤان بارزانى له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ناوبرو به‌یه‌ك دوورى په‌یوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا هه‌یه‌و دانانه‌كه‌شى چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا بڕیارى له‌سه‌ردرابوو.
ئاڵناگه‌رییه‌كى به‌رده‌مى ناوبراو ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر چه‌قى ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ى زۆربه‌ى به‌رپرسه بازرگانه گه‌وره‌كانى هه‌رێمه، بۆیه ئاسان نابێت بۆ ئه‌و ڕووبه‌رووى ئه‌و هه‌موو بازرگانه ببێته‌وه له‌یه‌ك كاتدا.
دوو خاڵى به‌هێزى پارێزگارى نوێ هه‌ن، كه ڕه‌نگه هه‌رئه‌مه‌ش وایكردبێ به وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسه ڕازیبێت، ئه‌ویش نزیكایه‌تى و پاڵپشتى هه‌ریه‌ك له مسعود بارزانى و مه‌سرور بارزانى و نێیچیرڤان بارزانییه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات هیچ كه‌سێك نه‌توانێت له‌ماوه‌ى ژیانى پارێزگاریه‌تى دژایه‌تى بكات.
هه‌رچه‌نده سۆفى به سروشتى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له دژى هیچ كه‌سێك له رێگه‌ى میدیا‌و هه‌ڕه‌شه‌ى ناڕاسته‌وخۆ بجولێندرێت، پێویسته ڕێره‌وى یاسایى خۆى وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕوون ئاشكرایه، كه زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵیان هه‌یه له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر( به به‌رپرسه گه‌وره‌و بچووكه‌كان) مه‌له‌فیان له‌سه‌ر ژێر ده‌ستى ناوبراوه‌و، بۆیه‌ش ئاسان نابێت داژیه‌تیكردنى و ترسى دۆسییه‌كان له دڵى ئه‌و كه‌سانه هه‌رده‌مێنێت.
له‌ڕۆژانى داهاتوو ناوبراو به فه‌رمى ده‌بێته پارێزگارى هه‌ولێر، دواتر ڕوونتر ده‌رده‌كه‌وێ تا چه‌ند سه‌ركه‌وتووه له‌یه‌كه‌م ئه‌زموونى ئیداره‌دانى پارێزگارێكى گه‌وره‌ى وه‌كو هه‌ولێر.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی