ئه‌و ئاڵوگۆڕه كارگێڕییه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر زیاد له پێویست گه‌وره‌كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی هه‌یه بریتییه له په‌خشكردنی ئه‌و ململانێ قوڵه‌ی كه باڵ‌و جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆنی زه‌رد له‌سه‌ر باڵاده‌ستی‌و زاڵبوون ده‌یكه‌ن شتێكی تر نییه، ئه‌گه‌ر رواڵه‌ت‌و نمایشه‌كه به‌و ئاراسته‌یه‌دا بێت كه به‌شێكه له ئه‌جێنداو پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چاكسازیی، ئه‌وه له‌نێوه‌ڕۆكدا دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان فۆڕمی پاوانكردن‌و دابڕینی هه‌ولێره له كه‌سایه‌تی‌و خانه‌واده‌و روخساره ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌و شاره‌و هه‌رچی زیاتری ته‌خشانكردنی سامانی هه‌ولێرو زه‌وی‌و زاری هاوڵاتییه‌كانیه‌تی.
له‌راستیدا هه‌ولێر رۆژگارێكه له‌به‌رده‌م لێشاوێكی گه‌وره‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌و دابڕینیه‌تی له شوناسی، زه‌مه‌نێكه گیرۆده‌ی ئه‌زموونكردنی هه‌موو جۆره‌كانی پاوانكردن‌و ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیا ره‌سه‌نه‌ی ناو دڵی سۆران، ئه‌و پرۆسه‌و هه‌نگاوانه‌ی به ئاراسته‌ی قۆرخكردنی ئه‌و شاره‌دا ده‌هاویشترێت، بۆ گۆڕینی دیموگرافیای هه‌ولێره هه‌م به ئامانجی سیاسی‌و هه‌میش به‌هۆی ده‌ستكه‌وتی ئابوورییه‌وه، به‌سه‌رێكدا له‌رێگه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه پارتی وه‌ك هێزێكی میوانی ئه‌وێنده‌ر، پایه‌كانی مانه‌وه‌ی خۆی له‌رێگای هاورده‌كردنی هاونیشتمانی ناوچه‌كانی تره‌وه، ته‌نانه‌ت پارچه‌كانی تریشه‌وه به‌هێز ده‌كات‌و ده‌یهه‌وێت له‌رێگه‌ی وه‌لا‌و پابه‌ندی سایكۆلۆژی‌و مێژووییه‌وه ئه‌و خانه‌وادانه له‌وێنده‌ر جێگیر بكات، كه لانی كه‌م بۆ دوو ده‌یه‌ی داهاتوو به ده‌نگده‌ری جێگیری ئه‌و ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌ش هاوكاری‌و یاریده‌ی پارتی ده‌كات، به‌دڵنیاییه‌وه دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری‌و ته‌خشانكردنی زه‌وی‌و زار‌و دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌سانه‌یه له‌ناو فه‌رمانگه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌ت، له‌كۆی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش، هه‌رچی زیاتره هه‌ولێرییه ره‌سه‌نه‌كان په‌راوێزده‌خرێن‌و له‌رێگه‌ی ئه‌و چه‌شنه مامه‌ڵه‌وه كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی شوناسی هه‌ولێرییایه‌تی ده‌كرێت.
هه‌ولێری عه‌بدولخالق مه‌عروف‌و كۆچه‌رو سه‌عدی گچكه‌و رێباز‌و ده‌یان تێكۆشه‌رو بیرتیژو خوێنده‌وار‌و منه‌وه‌ره‌وه، هه‌ولێری فلكه‌ی چه‌په‌كان‌و مانگرتن‌و جوڵه سیاسییه‌كان، هه‌ولێری ره‌سه‌ن به قه‌ڵاو مناره‌و ئیسكان‌و شوێنه‌كانی تر، ئێستا له‌رێگه‌ی مرۆڤی هاورده‌كراو، سیاسیی هاورده‌كراو، بازرگانی هاورده‌كراوه‌وه له‌به‌رده‌م نه‌خشێكی نوێی پارتیدایه، كه رواڵه‌ته‌كه‌ی بریتییه له شتێك‌و ناواخن‌و جه‌وهه‌ره‌كه‌شی شتێكی تر، راسته باڵاخانه‌و تاوه‌ره‌كان به ئاسماندا چوون، به‌ڵام ره‌سه‌نایه‌تی‌و ئازادی‌و هه‌موو شتێكی تر له خه‌ڵكه‌كه‌ی زه‌وتكراوه، ئه‌و پرۆسه‌ی زه‌تكردنه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه له‌سایه‌ی مۆدێل‌و فۆڕمی نوێی حوكمڕانی‌و بژارده‌ی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی پارتی ئاراسته‌یه‌كی تری خراپتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی