زۆرانبازی مێژوویی!

17/09/2019

دڵشاد ئه‌نوه‌ر

کاتێک سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو، دژی ئیسڵاح زراعی نارەزایەتی سەریهەڵدا، بارزانی چووە پاڵ نارازیەکان و ئەمە ناونرا شۆڕشی ئەیلول.
ئەوکات بارزانی و باڵی مەکتەب سیاسی کە بە جەلالی ناسراو بوون، ناکۆک بوون، سەرباری ناکۆکیەکان، بارزانی ناچاری کردن، ببنە بەشێک لە کێشەکە بێ ئەوەی قەناعەتیان پێی هەبێت، چونکە بە نەرمۆڵە و ئەفەندی و ترسنۆک ناودەبران.
ئەو ڕووداوانە رێک لە ساڵی ٢٠١٧ کاتێک بارزانی کوڕ بریاری ریفراندۆمی دا دووبارە بوونەوە، هیچ هێز و لایەنێک بڕوای بە ریفراندۆم نەبوو، گومانیان لەنیەتی بارزانی هەبوو، کەچی دۆخێک خوڵقێنرا، سەربەخۆیی سەربەخۆیی، هیچ حیزبێک نەیوێرا پشتگیری نەکات.
بارزانی باوک، کاتی خۆی لەگەڵ قاسم ناکۆک بوو، دەیویست بە پشتگیری کردنی نارەزایەتیەکان، ناچار بە رێککەوتنی بکات. بارزانی کوریش دوای ٥٢ ساڵ لەگەڵ حکومەتی عێراق ناکۆک بوو، کارتی ریفراندۆمی لە دژ بەکارهێنا.
دەرئەنجامی شۆڕشی ئەیلول، هێرشی عێراق بوو بۆ سەر کوردستان، کەدواتر نارازیەکان بڵاوەیان کرد و هەریەکە و چوونە ماڵی خۆیان، دواتر بارزانی پەیامی ئاشتی دابە گوێی قاسم دا. نەتیجەی ریفراندۆمیش ئەو گەلە کۆمەیە بوو کە لەهەرێم کرا و دواتر بارزانی کوڕ هاتە سەر تەلەفزیۆن و پەیامی دانوستانی بۆ عێراق نارد.
واتە بەدرێژایی مێژوو، پارتی ڕووداوی خوڵقاندوە و حیزبەکانی تری خستووەتە ژێر باری ئەمری واقیعەوە و کردوونی بە بەشێک لەڕووداوەکان، چونکە ئەم حیزبانە خاوەنی قیادەی موجامل بوون، یان ناکۆکی نێوانیان قۆستراوەتەوە.
تەبعەن کاتی خۆی کە بارزانی پشتگیری نارەزایەتیەکانی کرد، نێوانی لەگەڵ قاسم باش بوو، تازە تێکچووبوون، ئێستاش عادل عەبدولمەهدی هاتووە، کە نێوانی لەگەڵ هەرێم باشە و ئامادەیی هەموو جۆرە نەرمی نواندێکە، کەچی هەرێم ملی پێ نادات.
بۆیە لێرەوە دەکرێت بڵێین: پارتی خەریکە ئاراستەی زۆرانبازیەکان لەگەڵ حیزبەکاندا بۆ زۆرانبازی لەگەڵ میللەت دەگۆڕێت، کە بێگومان ئەم زۆرانبازیە جیاواز دەبێت لەوانیتر...
میللەت لە چوار ساڵی رابردوودا، بەدەست قەیرانی دروستکراوی ئەم حیزبە زۆری چەشت، دەست نەرۆیی ، نەداری، بۆیە خەڵک هەستاو قەبوڵی نەکرد، دواتر بە نزیک بونەوەی پارتی لەبەغدا، ئەم قەیرانە تارادەیەک کۆتایی هات.
ئێستا وەک بڵێی، پارتی بیەوێت جارێکی تر ئەمری واقیع دروست بکات و خەڵکی لەگەڵ دۆخی قەیراناوی رابهێنێت، خەریکە لەگەڵ بەغدا تێکی دەداتەوە، بێ ئەوەی بیشتوانێت میللەت بەرێک و پێکی بەرێوەبەرێت.
گرنگە پارتی لەوە تێ بگات، خەڵک لەگەڵ بەغدا خۆشحاڵ نیە، بەڵام ناچارەو خیاری تری نیە، هەروەک میللەت تێگەیشتووە حیزبی تر لە ساحەکە نەماوە و گێڕی سوکانەکە لای ئەو حیزبەیە، بۆیە پێناچێت زۆرانبازی لەگەڵ میللەت، وەک زۆرانبازی لەگەڵ حیزبە بێ سەروبەرەکان ئاسان بێت.

زۆرانبازی مێژوویی!
.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی