ده‌نگۆو هه‌ڵایه‌كى ڕاگه‌یاندن دروستكرا په‌رله‌ماتارێك بیرۆكه‌یه‌كى هه‌یه‌و له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌یخوێنێته‌وه ، هه‌موان چاوه‌روانى ئه‌وه‌بوون نوێنه‌رێكیان چۆن داكۆكى له مافه‌كانیان ده‌كات ، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش وه‌ك ئه‌و نه‌ریته باوه‌ى كه له‌لاى هه‌ر تاكێكى گه‌لانى ئه‌م ناوچه‌یه هه‌یه ، هه‌میشه تاوانباركردنى به‌رانبه‌رو پاكیزه‌ى خودى له خۆ گرتبوو.
له ناوه‌رۆكى بیرۆكه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه گه‌شه‌ى دانیشتوانى هه‌رێم به‌به‌راورد به‌گه‌شه‌ى دانیشتوانى عێراق كه‌متره‌و ساڵانه به‌ره‌و دابه‌زین ده‌روات ، هاوكات باس له‌وه ده‌كات حكومه‌تى عێراق ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى به قه‌باره‌یه‌كى كه‌متر به به‌راورد به قه‌باره‌ى حه‌قیقى تۆماركردوه‌و پێشنیارده‌كات خێزانى كورد هه‌وڵ بدات منداڵى زیاتر بخاته‌وه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت ئێستا عێراق پشكى 12% بودجه‌كه‌ى به قه‌باره‌ى دانیشتوان ده‌داته هه‌رێم.
وه‌ڵامێكى كورتى ئه‌م بیرۆكه‌یه‌و كارى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار به‌ده‌ر له هه‌ر تێڕوانینێكى حزبى ده‌ده‌ینه‌وه ، كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى تر له قۆناغى گه‌شه سه‌ندندایه‌و خێزانى كورد ئێستا خه‌ریكه ده‌گاته ئه‌و بڕوا‌و ئاستى هۆشیاریه‌ى كه پلانى بۆ منداڵ خستنه‌وه هه‌بێت ، منداڵ دروستكردن به بێ به‌رنامه‌و پلانێك كه هه‌ردوو پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى خێزان دایان ڕشتبێت زیادكردنى ژماره‌یه ، كه دواجار منداڵه‌كه قوربانى یه‌كه‌مه‌و به‌زیانى كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌شكێته‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ئێمه له پێنج ملیۆن دانیشتوانه‌وه ببینه ده‌ملیۆن عێراق له 12% ده‌كاته 24% ئه‌وا خۆ ئه‌وكاتیش هه‌ر تاكێك هه‌مان رێژه‌ى ئێسته‌ى به‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر به‌رى بكه‌وێت.
نوێنه‌رى به‌ڕێز ، وتم بیرۆكه‌و پێشنیاره‌كه‌ت بۆ په‌رله‌مان له‌وانه‌یه ئه‌وه بێت بڵێت ، وه‌رن په‌رله‌مانتاران با پێكه‌وه له‌وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ، خه‌ڵك له رابردوو زۆرترین گله‌ییان له‌م وه‌زاره‌ته كردوه ، با رێگربین ته‌نها دوو كۆمپانیا قۆرخى بازارى نه‌وت و گازى كوردستان بكه‌ن و هه‌موو شت بۆ هاووڵاتى ئاشكرا بكه‌ین ، بۆیه باسى گرێبه‌سته‌كان ناكه‌م پێداچونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه له گرێبه‌سته‌كان یاسا ناسى واى ده‌وێت كه زۆر شاره‌زاو پسپۆرى ته‌واوى هه‌بێت چونكه بۆى هه‌یه به (ال) له زمانى عه‌ره‌بیدا لایه‌نێك ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت له لایه‌نى به‌رانبه‌ر به‌زیاده‌وه به‌ده‌ستى بهێنێت.
دواى وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌كان فه‌رمووت له هاورێكانت ده‌كرد بچنه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و تۆزێك له حاڵى به‌شیى هه‌ره‌زۆرى ئه‌م پێنج ملیۆنه‌ت ده‌پرسى به‌ده‌ست سیستمى ته‌ندروستیه‌وه ، ده‌تپرسى بۆ ده‌رمان قۆرخ كراوه له ووڵاتێكى دراوسێ جۆرى ده‌رمانێك به یه‌ك دۆلارى ئه‌مریكیه‌و له‌م هه‌رێمه‌دا كه تۆ نوێنه‌رى میله‌تى به 20 ئه‌وه‌نده‌و گرانتر ده‌فرۆشرێت، یان ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى نێوان پزیشك و كۆمپانیاكانى ده‌رمان كێ لێى به‌رپرسه كه پزیشكه‌كان به مه‌به‌ستى ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى كۆمپانیاكان ده‌رمانه‌كانیان بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌نه ره‌چه‌ته‌و له به‌رانبه‌ردا گه‌شتى ووڵاتانى ئه‌وروپاى له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه پێ مسۆگه‌رده‌كه‌ن.
بگه‌رێوه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و له هیچ نا ته‌نها له‌وه بپرسه ئێمه تا ئێستا به‌م ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه خوێندنگه‌ى سێ ده‌وامیمان هه‌یه ئه‌گه‌ر ببین به دوو ئه‌وه‌نده خۆ مه‌گه‌ر منداڵه‌كانمان رۆژانه به كاتژمێر بچنه خوێندنگه، یان له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زیره نوێیه ته‌نها ئه‌وه‌ت بپرسیایه بۆ هه‌ر وه‌زیرێك دێت هه‌موو شتێكى پێش خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ، به بێ لێكدانه‌وه‌ى لایه‌نى باشى و خراپى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌وه باسى نه‌خوێنده‌وارى به‌شى هه‌ره‌زۆرى خوێندكاران ناكه‌م به‌هۆى ئه‌م سیستمه‌وه كه خوێندكار گه‌شتۆته قۆناغى 9 بنه‌ره‌تى تا ئێستا ناتوانێت به زمانى كوردى رێنوسى كوردى به‌باشى بنوسێت.
سه‌رێك له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بده‌و بزانه زه‌وى ئه‌م ووڵاته به‌شى ئه‌وه ماوه بدرێته ئه‌و ژماره زۆره‌ى دانیشتوان هه‌ڵبه‌ت نه‌ك به‌هۆى پێدانى به‌خه‌ڵك به‌ڵكوو به‌هۆى دابه‌شكردنى به‌و شێوازه‌ى كه هه‌موومان بینیومانه‌و بچۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ بڵێ ئه‌وه كام به‌رپرس بوو له ساڵانى رابردوو گه‌نمى سورى هاورده ده‌كردوو له سایلۆكان ده‌یفرۆشته‌وه حكومه‌تى عێراق و تا كار گه‌شته راده‌یه‌ك قوتى سێ ساڵى جوتیاران به‌مشێوه‌یه به‌خه‌سار بروات.
بۆئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه زۆر درێژنه‌بێته‌وه باسى ئاو‌و كاره‌باو بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانى تر ناكه‌م كارى تۆى نوێنه‌رى گه‌ل ئه‌وه‌یه به‌دواداچون بۆئه‌مانه بكه‌یت ئه‌مانه، هه‌ركات چاك و چاكسازى تیاكران ئه‌وه با منداڵى زۆرمان ببێت گه‌رنا ئه‌وا چاره‌نوسیان یان ئاوى ئیجه، یاخود تاكێكى بێ به‌رهه‌م ى سه‌رلێشێواو زیاد ده‌كه‌ین كه خودى خۆى پێش هه‌موو كه‌س قوربانیه...
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی