بودجە و مووچە

19/09/2019

کاروان محمد


بەوەدا کە نوێنەرانی کورد لە بەغداد تەنگاو بوون و بەئاشکراو نهێنێ داوای رادەست کردنی نەوتی هەرێم دەکەن  ٫ هۆشداری ئەوەیان داوە لەحاڵەتی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بەحکومەتی ناوەند موچەی فەرمانبەرانی هەرێم جارێکی دیکە مەترسی بڕینی لەسەرەو پاشەکەوتی موچە سەرەتاتکێ دەکات ۰

چوون رێکەوتنی هەرێم و بەغداد بەفشاری ئەمریکی و بریتانیەکان بووە تەنها بۆ ماوەی ساڵێک بووە بۆئەوەی دەرفەت بدرێ بە (دەسەڵاتدارانی نەوتی هەرێم) بۆبودجەیاسای  ساڵی  2020 بڕی 250هەزار بەرمیل رۆژانە بداتە ناوەند لەبەرامبەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتەکەی عادل عبدولمەهدیەوە کەخودی خۆی خاوەنی هیچ حزبێکی سیاسی و لیستی پارڵەمانی نیە و حاڵی حازر لەژێر فشاری لایەنە شیعەو سونەدایە وتاوانباری دەکەن هاوسۆزە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پارەی نەوتی بەسرە دەنێری بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان بێ ئەوەی چاودێری دارایی ئاگاداری وردەکاریەکانی سەرف کردنی ئەوبڕە پارەیەبێت ۰


سیگناڵەکانی هەولێر نیشانی ئەدەن ( دەسەڵاتدارانی نەوتی هەرێم ) مەیلی ئەوەیان نیە نەوت رادەستی بەغداد بکەن  یان راستر وایە بڵێن دەوڵەتێکی ئیقلیمی  ڕێگرە لەرێکەوتنی هەولێر - بەغداد چوون ئەم رێکەوتنە بەزیان بۆسەر بەرژەوەندیەکانی خۆی تەماشادەکات !

ئەگەر بەوردی دیقەت بدەین بە ڕوونی دیارە جارێکی دیکە وەک مەسەلەی ریفراندۆم وبکەرانی جارێکی دیکە چارەنوس و گوزەرانی سەدان هەزار فەرمانبەر گرێدراوە بە عینادی سیاسی و کەلەڕەقی و بێ موبالاتیەوە۰

 ئاخر رۆژانی ریفراندۆمیش هەوڵی فەرهاد درا و تەقەلای بێ ووچان درا ئەم پرۆسەیە بۆکاتێکی دی دوابخرێت هۆکارەکانیش ڕوون کرانەوە لێ بکەرانی لە کەلی شەیتان نەهاتنە خوارەوەو سواری سەری خۆیان بوون و ئەوەی چاوەروان دەکرا ڕووی دا و تەنها هاوڵاتیانی بێ چارە باجەکەیان داو سیاسیەکان  قسەو وتارەکانیان لەجاران بێ دەربەستر بوو۰

گرنگە ئەمجارە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەمەرەدی ریفراندۆم نەبرێ و کورت بینی هەندێک سیاسی و سەرکردە بۆ پێشهات و روداوەکان هاوڵاتیان و توێژەکانی خوارەوەی کومەڵگا باجەکەی نەدەن و لەئێستاوە فشاری هەلایەنە دروست بکرێ بۆ جێکردنەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2020عێراق چوون گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچە بەمانای ووشە کارەساتی کۆمەڵایەتی و ئابوری گەورەی بەدوادا دێت

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی