ره‌خنه‌یه‌ك له شێوازی خوێندنه‌وه‌و ره‌خنه‌گرتن لای تاكی كورد
خوێندنه‌وه به ته‌نیا پڕۆسه‌یه‌كی مه‌عریفی نیه، به‌ڵكو هونه‌رێكیشه له‌چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن له وشه چنراوه‌كان و ته‌ماشاكردنی رسته‌كان له‌و گۆشه‌نیگایه‌ی، كه ده‌بێت تیایدا ته‌ماشا بكرێت!. خوێنه‌ری زیره‌ك هه‌رگیز له روانگه‌یه‌كی ته‌سك و بچووكه‌وه سه‌یری په‌ره‌گرافه‌كان و كۆی تابلۆی نووسینه‌كه ناكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هه‌موو وێنه‌كان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و به‌وردی لێی بكۆڵێته‌وه ئینجا بیری لێبكاته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدات. به‌داخه‌وه تێبینم كردووه له‌ناو خوێنه‌ری كورددا، ئه‌گه‌ر بتوانین ناو له‌و كه‌سانه بنێین خوێنه‌ر، كه سه‌یری نوسینه‌كان ده‌كه‌ن و به‌رله‌وه‌ی ته‌وای بكه‌ن و تێێ بگه‌ن بڕیاری پێشوه‌خته‌ی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. یه‌كێك له ئامانجه‌كانی میتۆدی هارمۆنه‌تیكی تێگه‌یشتنه له ده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ویستوویه‌تی، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر خۆی ده‌یه‌وێت و به‌گوێره‌ی دنیابینی خۆی واتایه‌كی بۆ دابڕێژێت و شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كات. تێگه‌یشتن له ده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ر نووسیویه‌تی زۆر گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له بیرباوه‌ری نوسه‌رو گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیدا. ناكرێت له چوارچێوه‌یه‌كی بچووكه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌ی زۆر گه‌وره‌و ئاڵۆز بكرێت، بۆ نمونه له نوسینیكدا نووسیومه كێشه‌ی نێوان به‌غداو هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به مه‌نزوومه‌یه‌كی هه‌رێمیه‌وه هه‌یه‌و سیسته‌می سیاسی له عێراقدا هه‌رچیه‌ك بێت ناتوانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه بیربكاته‌وه، ئه‌و مه‌نزومه هه‌رێمیه‌ش له دووتوێی سیسته‌میكی جیهانیدا كارده‌كات، كه ئێستا له وروژانه‌و سه‌قامگیری له ده‌ستداوه. ته‌ماشاكه‌رێكی ئه‌و ده‌قه نووسیویه‌تی تۆ به‌م نووسینه خزمه‌تی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌كه‌یت، كه‌واته خوێنه‌ری كورد له دووتوێی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی‌دا، وه‌ك له‌نووسینیكی پێشوومدا ناوم له‌و حیزبانه‌ی كوردستان ناوه. نووسینه‌كه ده‌خوێنیێته‌وه، ئه‌مه‌ش بچووك نیشاندانی دنیابینی و بیركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری كورده، به‌داخه‌وه، كه هه‌ندێكیان خۆیان به ده‌سته‌بژێرو ئیلیتی كوردیش هه‌ژمار ده‌كه‌ن!. تۆڵه كردنه‌وه له پارتی له‌مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم هه‌رگیز به‌رگریكردن نیه له پارتی، به‌ڵكو سیناریۆی ریفڕاندۆم له رێگای پارتییه‌وه ئه‌نجامدرا بۆ لێدانی مه‌سه‌له‌ی كورد، هه‌ر وڵات و هێزێك له پشت ریفراندۆمه‌وه بوو بێت، واتای ئه‌وه‌یه هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی هێزێك به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه ببه‌یت، كه خۆت گه‌ره‌كته بۆ ئه‌وه‌ی دواتر وه‌كو مه‌ترسیه‌ك نیشانی بده‌یت و له‌رێگای ئه‌وه‌وه كۆی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ئامانج بگریت. كه ده‌ڵێی كێشه‌ی هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌ی مووچه نیه، واتای ئه‌وه نییه پاكانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌كه‌ی!. كه‌وا ماڵ و سامانی كوردستانی به‌هه‌ده‌ر نه‌داوه، مه‌سه‌له‌ی به‌هه‌ردان و ته‌خشان و په‌خشانكردنی سامانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی كورستان، مه‌سه‌له‌یه‌كه ته‌نانه‌ت خودی هێزه‌كه‌كانی ناوده‌سه‌ڵاتیش داننیان پیاناوه، مه‌گه‌ر سیناریۆی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌مه زیاتر چیتر ده‌گه‌نێت!. ناكرێت ئه‌مه واتلێبكات ئه‌و راسته‌قینه نه‌بینیت، كه شه‌ڕی مووچه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره‌تره‌وه ئه‌نجامده‌درێت، كه هێزه هه‌رێمییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ تێكشكاندنی ئیراده‌ی تاكی كوردی و برسیكردنی، ئه‌مه هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕیت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی هه‌رێمیش له‌و یاریه ترسناكه تێوه‌گلابێت، چونكه ئێمه باسی شه‌ڕێك ده‌كه‌ین دژی میلله‌تێك نه‌ك چه‌ند حیزبێك!.
به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌و حیزبانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش ده‌گرن وه‌ك مۆدێلێكی دژه باو كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، نه‌ك وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی هزری، كه په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی میلله‌تێك و نیشتمانێكه‌وه هه‌بێت، سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ره‌خنه‌وه ئه‌و شه‌ته‌حاته سیاسیانه ده‌نووسن، هه‌ر خۆشیان له روانگه‌و له‌ژێر چه‌تری دنیابینی ئه‌و حزبانه بیرده‌كه‌نه‌وه، كه گوایه ره‌خنه‌یان لێده‌گرن، بۆ نمونه ئه‌و به‌ناو كوردایه‌تیه‌ی، كه له ماوه‌ی زیاتر له‌نیوسه‌ده‌ی رابردوودا، واتا دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان، له لایه‌ن ئه‌و حیزبه كۆنه پاڕیزانه‌وه داهێنرا، ده‌كه‌نه پێوه‌رو له ژێر رۆشنایی ره‌وشێكی سه‌قه‌تی له‌م جۆره‌دا خویندنه‌وه بۆ ته‌واوی مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌كه‌ن، له په‌نای ئه‌مه‌ش به‌ناوی ره‌خنه‌گرتن له‌كوردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌وه، كه من پێم وایه كاری ئه‌و حیزبانه له زیاتر له‌حه‌فتا ساڵی رابردوودا هه‌رگیز ناكه‌وێته دووتوێی كوردایه‌تی و ئه‌وانه‌ی به‌ناوی رێچكه‌ی كوردایه‌تیه‌وه شرۆڤه‌یان بۆ ده‌كرێت، ته‌نیا بازرگانێكی مه‌سه‌له‌ی كورد بووینه، كه رۆژگار ئه‌وه‌ی سه‌لماند پڕ قازانجترین بارزرگانی بووه له‌م وڵاته‌دا. له په‌نای ئه‌و خوێندنه‌وه سه‌قه‌ته‌شدا كۆی خه‌باتی میلله‌تێك ریسوا ده‌كه‌ن، خه‌ریكه له په‌نای ره‌خنه‌گرتن له كوردایه‌تیه‌وه مرۆڤ بوونی كورد ریسوا ده‌كرێت، خه‌ریكه جنێودان و وشه دزێوه‌كانی ناو فه‌رهه‌نگی كوردی رێزی پێشه‌وه‌ی نووسینه‌كان ده‌گرن و رێگا له وشه جوانه‌كان و بیركردنه‌وه جوانه‌كان ده‌گرن و له گۆڕه‌پانه‌كه‌ی تووڕ هه‌ڵده‌ده‌ه‌ن!. ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س وایده‌بینن كورد بوون عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌یان نمونه جوانه‌ی مرۆڤی كورد فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی میتۆدی ئه‌و حزبانه زۆر به‌دڵسۆزیه‌وه كارده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی قۆناغه مێژووییه‌كه‌ی خۆیان دابن. سووككردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌كوێی خه‌باتی مرۆڤایه‌تیدایه؟، ئه‌گه‌ر گریمانی ئه‌وه بكه‌ین، كه‌وا له چوارچێوه‌یه‌كی فراوانتر له ناسیونالیزمه‌وه بیرده‌كرێته‌وه. ئه‌و تێگه‌یشتنه ناته‌ندروسته له ناسیونالیزم و جوێنه‌كردنه‌وه‌ی ناسیونالیزم له ناسیونالیزمی توندڕه‌و، یاخود وه‌ك به‌هه‌ڵه ناوی ده‌نێن فاشیزم، یاخود فاشیزمی كوردی، وایكردووه به‌ناوی دڵسۆزیه‌وه خه‌باتی میلله‌تێك چرووك بكرێت، ئێستا هێنده‌ی میدیاكان و به‌ناو رۆشنبیران و سیاسه‌مه‌تداره ستۆكه‌كانی كوردی كار له‌سه‌ر تیكشكاندنی ئیراده‌ی كورد ده‌كه‌ن، دوژمنانی كورد له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا ئه‌مه‌یان بۆ نه‌كراوه‌و بۆیان نه‌چۆته سه‌ر. كه‌واته به نه‌زانی بێت یاخود به‌زۆرزانی له په‌نای ئۆپۆزسیۆن بوون و ره‌خنه‌گرتنه‌وه، خه‌ریكه ئامڕازێك دروست ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی داگیركه‌رانی كوردستان. ئه‌و به‌غداو عیراقچیه‌تیه‌ی ئێستا خه‌ریكه له‌ناو خوینده‌واری كورددا دروست ده‌بێت و دروست بووه، وایكردووه ئه‌و به‌غدایه‌ی، كه كوردی ئه‌نفال كرد‌و له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكشیدا بۆی بڕه‌خسێت ئه‌نفالی ده‌كاته‌وه بكرێته فریشته‌و وه‌ك نمونه سه‌یر بكرێت!. ئه‌مه كاره‌ساته، كاتێك ئه‌و راستیه ده‌ڵێیت واتای ئه‌وه نییه به‌رگری له ده‌سه‌لاتی كوردی ده‌كه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆشی له‌ماوه‌ی رابردوودا گه‌وره‌ترین دوژمنداری مه‌سه‌له‌ی كوردی كردووه، به‌ڵام هه‌ر حه‌قیقه‌ته‌ی به‌گوێره‌ی خۆی پێویسته ته‌ماشا بكرێت. شكستهێنانی كۆمه‌ڵێك بازرگانی چاوچنۆكی سیاسی، كه به‌هه‌له ناویان ده‌نێن نوخبه‌ی سیاسی، واتای شكستهینانی خه‌باتی میلله‌تێك نییه، ناكرێت رۆشنبیر‌و خوێنده‌وارو خوێنه‌ری كورد هێنده ساویلكه بێت ته‌نیا له روانگه‌ی یه‌كێتی و پاریتی و حیزبه ستۆكه‌كانی تره‌وه سه‌یری شته‌كان بكات و خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكات، كه ئه‌و هێزانه له‌ناو هاوكێشه هه‌رێمیه‌كان له‌رۆڵی سه‌رۆك هیزێك، یاخود وردتر له رۆڵی سه‌رۆك جاشێك زیاتر نابینن!. له راستیدا ئه‌مه كاره‌ساتیكی گه‌وره‌یه گۆره‌پانی هزری و میدیایی و ئه‌وه‌ی ناویان رۆشنبیری كوردی تێیكه‌وتووه، خوێنه‌ری كورد پێویسته واگا بێته‌وه‌و هوشیار بێته‌وه و له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونیه‌دا خۆی رزگار بكات ، چیتر نه‌بێته ئامڕازێك بۆ سڕینه‌وه‌ی خۆی. پێویسته خوێنه‌ری كورد‌و رۆشنبیری كورد به‌ر له‌هه‌موو شتێك خۆی فێری خویندنه‌وه بكات، بۆئه‌وه‌ی شته‌كان وه‌ك ئه‌وه ببینیت، كه هه‌یه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت!.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی