هه‌لّبژاردن چییه ؟ جگه له رێكه‌وتنى گروپه‌كانى ناو حزب بۆ سه‌رخستنى كاندیده‌كانیان، ئه‌مه ئه‌لف و باى هه‌ڵبژاردنه، له دنیادا هه‌ڵبژاردن ماناى نیه ئه‌گه‌ر كوتله‌ى تیا نه‌بێت، به‌ڵام شوره‌ییه‌كه ئه‌وه‌یه له دووره تانه‌ى لێ بده‌یت بڵێت هه‌مووشتێك پێشتر براوه‌ته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر كاك قادریش خۆى كاندید بكردایه بۆ رێكخه‌رهه‌ر ده‌بوایه كار بۆ دروست كردنى كوتله‌یه‌ك بكات كه‌سه‌رى بخات.
بزووتنه‌وه‌ى گۆران له‌م ماوه‌یه هه‌ڵبژاردنى كرد،بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش نه كه‌سى ده‌ره‌وه‌ى جڤات ده‌نگى دا، نه ته‌زویر كرا ، نه به په‌له خه‌ڵك سه‌رخرا بۆ جڤات له به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌ك وه‌كو له حزبى كوردى ئه‌مه زۆر باوه. ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ده‌نگى رێكخه‌ر بده‌ین له 44 ئه‌ندامى جڤات 28 ده‌نگى هێناوه،كه ده‌كاته نزیكه‌ى 63% له ده‌نگه‌كان، ئه‌م رێژه‌یه له هیچ حزبێكى كوردى بۆ كه‌سى یه‌كه‌م وجودى نیه،به‌ڵكو زۆربه‌ى حزبه كوردیه‌كان به پارتى و یه‌كیه‌تى و ئیسلامى و حزبه تازه‌كانیشه‌وه بێ بوونى ركابه‌ر و به چه‌پله رێزان كه‌سه یه‌كه‌مه‌كان دادنرێنه‌وه. ئه‌وه‌ى ئه‌م راستیه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌بینێت دیاره پێویسته دووباره به ویژدانى خۆى بچێته‌وه. ئه‌م رێژه‌ى كاك عمر له شكست نزیكه نه‌ك سه‌ركه‌وتن وپێشتر بریارى لێدرا بێت . ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌رده‌وام جێگاى مشت‌و مڕى ناوخۆیه كه ئه‌مه‌ش دۆخه ته‌ندروسته‌كه‌یه. هه‌رچى ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌رادنن رێژه‌كان خۆیان قسه له‌سه‌ر خۆیان ده‌كه‌ن كه هه‌موویان به ده‌نگێك یان زیاتر سه‌ركه‌وتوون.
گله‌یی هه‌یه له‌سه‌ر ماوه‌ى به‌سه‌رچوى جڤاته‌كه ، ئه‌وه قسه‌یه‌كى راسته، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و به‌هانه ناداته نه‌یاره‌كانى كه بڵێن هه‌ڵبژاردنێكى شكڵى بوو. زۆر كه‌س ره‌خنه له سیاسه‌تى بزووتنه‌وه‌كه ده‌گرن گوایه ده‌رفه‌ته‌كانى دواى ریفراندۆم و رووداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ریان نه‌قۆزتۆته‌وه،گوایا كاك عمر هیچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه، به‌ڵام كه‌سیان عه‌زیه‌ت ناكێشن پێمان بڵێن بزووتنه‌وكه چى بكردایه؟ ئایا ( نه‌فیر عامى )رابگه‌یاندایه؟ ئایا په‌ناى بۆ چه‌ك ببردایه؟ ئایا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى تر‌ى ئۆپۆپسزیۆن چیان پێده‌كرا ، له دۆخێكى پڕ دۆران و رق و ژاوه‌ژاو ده‌كرا چى بكرایه؟ ئایا ئه‌و كاته ده‌ستى پارتى و یه‌كیه‌تى زیاتر واڵا نه‌ده‌بوو بۆ خوێن رشتن به بیانوى جه‌نجه‌ر له پشته‌وه به‌كار هاتوه؟ قسه‌یه‌كى كورده‌وارى هه‌یه ده‌ڵێت ( ورچى بریندار درنده‌تره). بڕوا ناكه‌م ئه‌و قسه‌یه‌ش راست بێت كه ئه‌مریكیه‌كان چاوه‌رێی هێزى ئۆپۆپسزیۆن بوون بۆ ئه‌وه‌ى ببنه به‌دیلى پارتى و یه‌كه‌یه‌تى!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی